|
بــهُ رهًُوسۆشیالیزم
بلاَوكراوهُُی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق.ژماره72
17/02/2012 |
|
١٧ ی شوبات سەرەتای مێژووی یەكەمین ڕاپەڕین بوو لە
بەرانبەر دەسەڵاتی كوردایەتیدا
سەردار عەبدوڵا حەمە
لێرەو
لەوێ وا باس دەكرێ ١٧ی شوبات دەستكردی ئۆپۆزسیۆن بوو . لەلایەك دەسەڵات دەیەوێ ئەم
مۆرەی لێ بدات بە بیانووی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا نەیبردەوە بۆیە
ئەم سیناریۆی ساز كرد . لە لایەكی ترەوە ئۆپۆزسیۆن بە ناراستەوخۆ یا بە راستەوخۆ
دەیەوێ خاوەنداریەتی ئەو رۆژە بكات. بەڵام لە ناوەرۆكدا ڕاستیەكی تر ھەیەو شاراوەش
نیە. كاتێ لە تونس و لە میسر شۆڕش دەستی پێ كرد20/2/2012
، |
|
داگیر کردنی مه‌یدانه‌کانی ئازادی و شوێنه‌کانی خۆپێشاندان
مه‌حکوم ده‌که‌ین، دەست ھەڵگرن لە سەركوت ئەو رێگایە بە كەڵكتان نایەت
!
info@socialismnow.org
پاش ئەوەی
خەڵكی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان بۆ یاد كردنەوەی ١٧ ی شوبات و ڕێزنان لە
گیانبەختكردوەكانی ئەو رۆژە كە لە ساڵی پاردا درانە بەر ڕیژنەی گوللەكانی
پارێزەرانی دەسەلاتی گەندەڵی و راو‌و رووتكەرانی كوردایەتیەوە ،ئەمرۆ درانە بەر
پەلامارێكی تر بە سەدان كەسیان لێ دەسگیر كردن و بە تێڵاو وەسایلی جۆراوجۆر
ئەشكەنجەیان دان ، جگە لە خۆپیشاندەران ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی ناوخۆیی و بیانی
درانە بەر ئەم پەلامارە وحشیانەیە ھەر بە لێدان و بە شكاندنی كامیڕاكانیان
نەوەستان بەلكو بەرەو زیندانەكان بران.18/2/2012.
|
|
بژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیھانی ژنان بژی شۆڕش لە پێناو ئازادی و
یەكسانی
!
info@socialismnow.org
ژنان كە لە ژێر
سایەی ئەم نیزامە گەندەڵەی سەرمایەداریدا ژیان بە سەر دەبەن بەشخوراو ترین بەشی
كۆمەڵگان . جگە لەوەی ھاوشانی زۆربەی پیاوان چەوساوە و ستەملێكراون لە ھەمان كاتدا
لە سەرجەم بوارەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرھەنگیدا لەگەڵ پیاوان
نابەرابەرن .توند و تیژی لە دژی ژنان لە سەرتاسەری گۆی زەویدا لە زیاد بووندایە. لە
وڵاتانی ئەوروپایی ئەمەریكایدا ڕێژەی كوشتنی ژنان لە سەر مەسەلەی ناموس لەناو
خێزانە ئیسلامیەكاندا زیاتری كردووە ھۆكاری ئەمەش بوونی یاسای رێز لە كەلچەرە
جیاجیاكانە17/2/2012.
|
|
پشتیوانی له مانگرتنی خوێنکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌که‌ین!
info@socialismnow.org
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێندکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌ستیان
دایه مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری له پێش کۆلێژه‌کانیاندا و چه‌ندان داواکریان له‌سه‌ر
لافیته‌کانیان نووسیبوو. هه‌روه‌ها له به‌یانه‌مه‌یکدا که پێشتر له لاپه‌ڕه‌کانی
فه‌یس بووکدا بڵاویان کردبووه‌وه داواکاریه‌کانیان بریتی بوون له 1- دانی
ده‌رماڵه 150 هه‌زار دینار مانگانه بۆ هه‌ر قوتابیه‌ک 2- ئه‌م داواکاریه هه‌موو
قوتابیانی که‌رکوک14/2/2012 |
|
هه‌ل و مه‌رجی پێش 17ی شوبات و دوایی
به‌رده‌وامی هه‌یه له کوردستان
info@socialismnow.org
پانێلێک
له ساڵیادی
17ی شوبات له تۆرنتۆ/که‌نه‌دا
ده‌گیرێت.
هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زعیه‌تی ناله‌باری بژێوی ژیان و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی بیر‌و ڕای
ئازاد و ڕۆژنامه‌گه‌ری و پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ته‌نیا دوو هێزی
سه‌ره‌کیه‌وه نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامه ،به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌و فشاری زیاتریشیان بۆ
جه‌ماوه‌ری خەلکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشی کوردستان هێناوه و ژیان وته‌وه‌قوعیان
به‌ره‌و خوار بردوون و ده‌یانه‌وێت زیاتر بێ هوده‌یان که‌ن.10/2/2012 |
|
له‌رزۆکی ده‌سه‌ڵادارێتی ناسێوناڵیزمی
کورد له‌به‌رده‌م شه‌پۆڵی ناڕه‌زه‌یه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندایه، به سه‌رکوت
خه‌فه ناکرێت!!
info@socialismnow.org
دوای یه‌کساڵ له خه‌فه‌کردنی سه‌رای
ئازادی و خۆپێشاندانه‌کانی کوردستان به‌زه‌بری چه‌ک و تۆقاندن و تیرۆر و کوشتن و
سازشی هێزه سیاسیه بورژوازیه‌کاندا، ناڕه‌زه‌یه‌تیه‌کان تا دێ په‌ڕه ده‌سێنی و
فراوان ده‌بێته‌وه، زیاتر وزیاتر ئاگایی خه‌ڵک و ئاماده‌ییان بۆ
ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی تر ده‌چێته سه‌ره‌وه و کۆتا نایه‌ت. قه‌ڵشتی ناسێوناڵزمی
کوردی ده‌سه‌ڵاتدار چووه‌ته ئاستێکی زۆر فاراوانه‌وه8/2/2012 |
|
سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی کرێکارانی کارگه‌ی
چیمه‌نتۆی بازیان
info@socialismnow.org
ئه‌مڕۆ زیاتر له 60 کرێکاری کارگه‌ی
چیمه‌نتۆی بازیان به‌شی باربارکردن ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و داواکاری
داواکاریه‌کانیان بوون، سه‌رجه‌م کرێکارانی ئه‌م به‌شه به‌شه‌داری ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیه‌ی کرێکارانیان کرد، نوێنه‌ری کۆمپانیا و کۆمپانیای چیمه‌نتۆ له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رانی ئه‌م مانگرتنه کۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان نوێنه‌رانی
کرێکاران و سه‌ندیکای کارگه‌ی چیمه‌نتۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ دیاری کرا بۆ وه‌ڵام
دانه‌وه‌ی داواکریه‌کانیان.8/2/2012 |
|
پێویست نیە بەرگری لە سەنگەرێكی تێك شكاو بكەیت!
وه‌ڵام
بە هاورێ رێبوار ئەحمەد
ئه‌سغه‌رکه‌ریمی
كاتێك
كە دێڕی یەكەمی وه‌ڵامەكه‌ی
هاورێ رێبوار ئەحمەدم دیت خۆشحاڵ بووم كە ئەم جارە بە زمانێكی دۆستانە هاتۆتە ناو
ووت‌و وێژه‌وه. له‌گه‌ڵ خوێندنەوەی هەموو بابەتەكە زانیم كە جیاوازیەكی زۆری لە گەڵ
نوسراوە كانی پێشوی نیە وبەرده‌وام زمانی زبر و بێ ئیحترامی لە نوسراوەكەی دا كەم
نیە. سه‌رە
ڕای هەموو ئەم شتانە من نیازم نیە كە زمان یا جۆری قسەكردنم بگۆرم. رێبوار ئەحمەد
بە تێر‌و تەسەلی وه‌ڵامی نوسراوە كەمی داوەتەوە و منیش بە باشم زانی كە وه‌ڵامی
بەشێك لە بابەتی ئەم وت‌و وێژە بدەمەوە.
6/2/2011 |
|
پلینۆمی شەشەمی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
سەركەوتوانە
كۆتایی ھات
info@socialismnow.org
پلینۆمی شەشەمی كۆمیتەی ناوەندی سەركەوتوانە كۆتایی ھات. پلینۆم لە سەر لەبەیانی
رۆژی شەمە بەرواری ٢٢ كانوونی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ كرد‌و لە ئێوارەی ھەمان ڕۆژدا
كۆتایی ھات . زۆربەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ژەمارەیەك لە مشاورانی كۆمیتەی
ناوەندی تێدا بەشدار بوون . ھەروەھا حەمیدی تەقوایی لیدەری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
ئێران لەوێدا ئامادە بوو .پێداویستەكان بۆ بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی لە
ناوەوەو دەرەوەی ووڵات دابین كران.
سەرەتا بە سروودی ئەنتەرناسیۆنال و دەقیقەیەك بێ دەنگی بۆ رێزنان لە ھاوڕێانی
گیانبەختكردووی ڕێگای سۆشیالیزم دەستی پێ كرد |
|
به هێمنی و ڕاوه‌ستاوی نزیکه‌ی چوار ده‌یه له خه‌بات!!
له‌یادی جه‌میل ئه‌میندا یه‌کێك له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی عێراقدا!
سه‌میر نوری
خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌م بابه‌ته له کتیبێدا که تایبه‌ته به ژیان و خه‌باتی
هاوڕی جه‌میل ئه‌مین بڵاو کراوه‌ته‌وه
جه‌میل
ئه‌مین یه‌کێک له خه‌باتگێڕ وتێکۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بوو که وه‌ک
سه‌ربازی ون وابوو به هۆی زۆر ورده‌کاری ژیانی سیاسی ئه‌وه‌وه جێگا‌و ڕێگه‌ی ئه‌و
له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا هه‌قی خۆی پێنه‌دراو من یه‌کێک له هاوڕێ
نزیکه‌کانی ئه‌وم به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم هه‌ندێک له ژیانی ئه‌و ئینسانه بخه‌مه
ڕووله دوو توێی یادگاریه‌کانمدا له‌گه‌ڵ هاوڕی جه‌میلدا.ئێمه خه‌ڵکی یه‌ک گه‌رک
بووین له شا‌ری که‌رکوک ئه‌ویش گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌یه، ئه‌م گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه
هه‌میشه یه‌کێک بووه له گه‌ڕه‌که‌کانی شا‌ری که‌رکوک که ملی نه‌داوه به
سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رست و ملهوڕه‌کانی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق،31/1/2012
|
|
ئەوە كێ یە راستیەكان دەشێوێنێت ؟!
وەڵامێك بە ڕێبوار ئەحمەد
سەردار عەبدوڵا حەمە
چەندین
ووتاری ڕێبوار ئەحمەد و ئەسغەری كەریمی بە كوردی وبە فارسی سەبارەت بە قەیرانەكانی
ناو حیزبی حیكمەتیست لە سایتەكاندا كەوتە بەردەست . جا ھەر كەسە ئازادە چۆن
وەڵامەكانی ئەم دوو كەسە ھەڵدەسنگێنی . منیش وەك یەكێ لە خوێنەری وەڵامەكان ڕای خۆم
بەم شێوەیە ڕادەگەیەنم :كاتێ
ئەسغەر كەریمی ڕای خۆی لە سەر كیشەكانی ناو حیزبی حكمەتیستی دەر بڕی دەست بەجێ
ڕێبوار ئەحمەد وەڵامی دایەوە بە ووتارێ بە ناوی
.26/1/2012 |
|
لەوڵام به نوسراوەكەی هاورێ رێبوار ئەحمەد
دا
رێبواری خۆشەویست
نوسراوەكەتم خوێندەوە بەنیاز نیم لەم نوسراوەیه‌دا بچمە ناو هەموو ناوەرۆكی
نامەكەته‌وه بەڵام بەپێویستی ئەزانم چەند بابەت بۆ ئاگاداری تۆ وهاورێ یانی تر لە
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق وكوردستان وهەروەها حزبی حكمەتیست بنوسم.1-
هەر لە یەكەم ووشەوە تا كۆتایی نوسراوەكەتان زۆر ئیشارەتت بە كینە ونەفرەت لە لایان
من و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌وه بەرامبەر بە حزبی حكمەتیست وكوروش
10/1/2012
|
|
شه‌ش
ساڵ پێش ئیستا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران به ته‌نگه‌ژه و کێشمه کێشێکی چاره‌نوس
سازداتێپه‌ڕی وحزب وبزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمیی به سه‌ر دوو باڵدا دابه‌ش کرد له سه‌رنجامی
ته‌رحه‌کانی کۆڕشی موده‌ڕسی که حزبیان له‌سه‌ر گرنگترین و مه‌رکه‌زیترین کێشه‌کانی
سه‌رده‌م که ته‌وه‌ره‌که‌ی سۆشیالیزم و شۆڕش بوو، به‌ڵام به‌شێک له‌وانه که هه‌ر
ئه‌وکات پێێان وابوو مه‌سه‌له‌کان گه‌وره ده‌کرێت و ده‌یانه‌ویست سه‌رقاپی کێشه‌کان
بنێنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی کێشمه‌کێشی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت پلمیکی له‌سه‌ر بکرێت
یه‌کپارچه‌یی حزب ڕابگرن، دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌وان خۆیان هاوخه‌تی کۆڕشی موده‌ڕسی
بوون ده‌یان بیانوویانده‌دۆزیه‌وه بۆ لایه‌نگری کردن له‌و خه‌ته و ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌تی شۆشگێڕ له حزبدا به ڕابه‌ره‌یاتی حه‌مید ته‌قوایی.3/1/2012 |
|
به‌ییانه‌مه‌ی حزب سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی رۆژی هه‌ینی
له ناوچه‌ی بادینان!
info@socialismnow.org
ڕۆژی هه‌ینی ڕیکه‌وتی 2ی 12 \2011
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌کی مزگه‌وته‌کانی شا‌ری زاخۆ خه‌ڵکیان هاندا له دژی
شوێنی میساج و دوکانی مه‌شروب فرۆشی و یانه‌و هوتێله‌کان، ئسلامیه‌کان په‌لامارێکی
دڕندانه وناشارستیانه‌یان کرده سه‌ر شوێنه گشتیه‌کان و شوێنی کار‌و بازاڕه‌کانی
مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان و چه‌ندان شوێنی مساجکردن و مه‌شروب فرۆشی و هۆتێل که
خاوه‌ندارێتی زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕینه‌و ه بۆ مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان سوتێنران
له زاخۆ ده‌وروبه‌ری. دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش په‌لامار برایه سه‌ر باره‌گاکانی
یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌و ناوچانه و سوتێنران.5/12/2011 |
|
خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌واد یه‌کێکه له شه‌رمه‌زاریه‌کانی
ناسیۆنالیزمی کورد!!!
info@socialismnow.org
به‌ناز جه‌وادی ته‌مه‌ن 22 ساڵه
سه‌رنجامی بێ‌کاری و هه‌وڵی زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانی کار‌و دانه‌مه‌زراندنی له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستی دایه خۆ سوتاندن و به هۆی قووڵی سوتانه‌که‌یه‌وه ڕۆژی
یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11 ئه‌یلول له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ڕێگه‌ی
یه‌ک فلیمێکی کورته‌وه به‌ناز به‌زمانی خۆێ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ڕۆشنی
ده‌کاته‌وه که ئه‌و زیاتر له یه‌ک ساڵ و نیو دوای ده‌رچوونی له په‌یمانگای
ته‌کنیکی کاری ده‌ست ناکه‌وێت و ئه‌و له خێزانێکی هه‌ژاره‌و سه‌رنجامی بێئومێدی و
توڕه بوونیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆسوتاندن.15/9/2011 |
|
02/20/2012 |