ژنان و پیاوان بوونەتە قوربانی كه لتورى دواکەوتوانەى ئاينى وناسيوناليستی له كوردستان 

بە پێ ی هەواڵەکان ڕۆژی ١٧/٠٥/ ٢٠١٨ کوڕێك خوشکەکەی خۆی لە سەر ڕێگەی هەولێر / بێستانە دەکوژێت ، لە هەمان کاتدا هاوسەری ژنەکەش دەکوژێت .
زۆر بەداخەوە ئەمە یەکەم جار نی یە کە بینەرو بیسەری ئەم هەوالە دڵتەزێنانە دەبین. وە دوا هەواڵیش نابێت . بە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەی زاڵە بیروباوەرێکی پیاوسالاری و دواکەوتوانەیە لە ساڵی ٩١ وە بزووتنەوەی کوردایەتی ( یەکێتی و پارتی ) لەبەرامبەر مافەکانی ژناندا وەستاونەتەوەو ، شەرعیەتان بە ڕەشە کوژی ژنان داوە ، وە لە بەرامبەر هەموو دەنگێکی ئازادی و یەکسانی و ڕادیکاڵی کۆمەڵگەدا وەستاونەتەوەو دەستیان لەگەڵ هەموو لایەنێکی دواکەوتووی و کۆنەپەرسی کۆمەڵگەدا تێکەڵ کردوە . ئەگەر لە چێگەیکیش مافەکانی ژنان لە ژێر فشاری بزووتنەوەی یەکسانی خوازی ژناندا قبووڵ کرا بێت، بە عە مەلی جێبەجێان نەکردوە تەنها بۆ پیشندان و وەڵامدانەوەی ڕای گشتی یە . وە هەمیشە لە هەوڵی شکست پێهێنانی ئەم بزووتنەوە یەدا بوون. 
ئەو کلتورە لە مزگەوتە کان و خوێندنگە دینی یەکانەوە ، تەنانەت لە وەزارەتی پەروەردەو خوێندن و لە قوتابخانەکانیشدا کە وانەی دین دەخوێنرێت و زۆرێکیش لە مامۆستایان هەڵگری ئەو کلتورەن . کوڕان و پیاوان وا پەروەردە دەکرێن و فێر دەکرێن کە ئەوان خاوەنی دایك و خوشك و ژننەکایانن ودە بێت پارێزگاریان لێ بکرێت بە لێدان و توندووتیژی وسەرئەنجامیش بە کوشتن کۆتایی پێ دێت خۆشەویستی ئەوان بۆ دایك و خوشك و ژنەکانیان تا ئەو ڕادەیەیە کە لە ژێر ئەمرو فەرمانی ئەواندا دەر نەچن . لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کە ئاستی ووشیاری ئینسانەکان لە بەرامبەر ژناندا زۆر دواکەوتووکۆنەپەرستانەیە . وە هەڵگری عەقڵێت و فەرهەنگی خێڵەکی و پیاوساڵارین زۆر بەداخەوە ئەم کوشترگایەی ژنان هەر بەردەوام دەبێت
ئەو کورەش قوربانی دەستی ئەو دین و کلتورە پیاوسالاری یە کە هانی دەدات بۆ کوشتنی خوشك و زاواکەی.
ئێمە داواکارین کە لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەنجامدەری ئەم تاوانە دادگایی بکەن و سنورێك بۆ ئەم توانانە دابنرێت . کۆتایی هێنان بە کوشتنی نامووسی ژنان بەندە بە بەهێز بوونی بزووتنەوەی یەکسانی ژنانەوە لە کۆمەڵگەدا و کۆتای هێنانە بە دەسەڵاتی هێزەکانی کوردایەتی و دین بەسەر سەری کۆمەڵگەی کوردستانەوە.
وە ئەوەی کە زۆر پێویستە لە ئێستادا بکرێت جیکردنەوەی دینە لەدەوڵەت و پەروەردەدا و فێرکرندا و ووشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بە مافەکانی ژنان ،وە ژنان وەك ئینسان تەماشا بکەن .
سەرگوڵ ئەحمەد / ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق 
١٩/٠٥/٢٠١٨