ئاتەئیزم و بزوتنەوەی دژی ئاینی

دیمانە لەگەڵ محسین ئیبراهیمی

وەرگێڕانی:کاوە عومەر

 (بەشی یەکەم) دەوری ئاتەئیزم لە پاشەکشەپێکردنی ئاین لە ڕۆژئاوادا

سیامەک بەهاری:لەم گفتوگۆیەدا ئەمانەوێت بەدوادا چون بکەین بۆ پێگەی ئاین وگەشەی ئاتەئیزم لە جیهان وبەتایبەتی لەوڵاتانی ئیسلام لێدراودا وبەتایبەتیش لە ئێراندا.وەکو پێشەکی وبەر لەهەر شتێک بەپێویستە بیرۆکەیەمان هەبێت سەبارەت بە ئاتەئیزم؟

 

موحسین ئیبراهیمی:لە شوێنێک سەبارەت بە ئاتەئیزم وپەرەسەندنی دژایەتی لەگەڵ ئاین قسەمان دەکرد،حەمید تەقوایی ئاماژەی بە خاڵێکی سەرنج ڕاکێش کرد: ئەویش ئەوەیە کە ئێمە ئاتەئیست نین،دژی ئاتەئیستین.بە بۆچونی من رونکردنەوەی ئەم جیاوازیەو جیاکردنەوەی لە دونیایەکدا کە زیاتر وزیاتر ئـەوە ڕون بوەتەوە کە ئاین و بەتایبەتیش ئیسلام باوەڕێکی ڕۆحی بە خولقێنەر نیە بەڵکو لەبنەڕەتدا هێزێکی سیاسیە کە بەپشت بەستن بە ڕێسای کارەکانی هەرئـەوخالقە بەردەوام ژیانی زۆرێک پیشێل دەکەن زۆر گرنگە.

ئەڵبەت ئاین هەرگیز بەتەنھا تەئیسم یان باوەڕ بون بەخودا نەبوە وە ئەوەش نەبوە کە بتوانێت بونی خودا ئیسپات بکات هەتا ئاتەئیزم یان بێ خودایی وەڵامەکەی بێت وەک باوەڕی کەسێک،هەروەکو مەسیحیەت و دەسەڵاتی ڕەھای کلێسا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا،ئەمڕۆ ئیسلام نەک وەکو باوەڕ بەخودا بەڵکو لەبەژنی جانەوەرێکی سیاسیدا کاردەکات.کاتێک خودا لە ڕێگەی کتێبە بیرۆزەکان و پەیامبەرەکان و ئـیمامەکانیەوە دەست لە کاروباری کۆمەڵایەتی وسیاسی وەرئـەدات، لە هەموو قەڵەمڕەوە کۆمەڵایەتی وسیاسیەکاندا. لەبەرگی وەلی فەقیە یان پادشا و خەلیفەدا ئـەوکاتە بێ خودایەک،ئاتەئیستێک ناچار ئەبێت چالاکانە خەبات بکات بۆ پاکردنەوەی کۆمەڵگە لە خورافاتی خودا.کاتێک خودای ئاسمانەکان لە ڕۆڵی کەرەستەی زەمینیەکاندادا دەرئەکەوێت،ئاتەئیستیش ناچار ئەبێت لە ڕۆڵی ڕوبەڕوبونەوەی چالاکدا بچێتە مەیدان لەدژی خورافەی خودا.وەلە دەوری دژە خودا دەرکەوێت.

وڵتر ئەیوت'زانستی خودایی لە ئایندا وەک ژەهری ناو خواردن وایە"دژە خودایەک باوەڕ بون بەخودا وەک ژەهراویی بونی هۆش وگیانی ئینسان دەناسێت کە ئەبێت پاک بکریتەوە.کریستۆڤەر هیچن کە خۆی وەک دژە خودایەک دەناسێنێت ،بێ هۆکار نیە کە ناوی ناسەرەکی کتێبە بەناو بانگەکەی ناوە'خودا گەورە نیە" وبەشێوەیەکی وشیارانە ئەوەی هەڵبژاردوە:"ئاین چۆن هەموو شتێک ژەهراوی دەکات.

(ئەنتی تەئیست)".بەرھەڵستی کارێکی چالاکی باوەڕ بەخودا بون ،هێزێکە بۆ بەرەنگار بونەوەی وشیارانەی، تەنانەت چالاک و ڕیکخراو لەگەڵ خورافەتی خودادا،خەباتی کاریگەر بۆ سڕینەوەی ژەهری خودا پەرستی وئاین چ بەمانای ئایدۆلۆژی و خۆشباوەڕیە فکریەکەی سەبارەت بە ڕەگ وڕیشەی ژیان وەچ وەکو وەسیلەیەکی سیاسیە بۆتێکدانی ژیانی ئینسان.

خودا لە هەر سێ ئاینەکەی یەهودی ،مەسیحی وئیسلامدا دەوری سەرەکی هەیە.لەڕوانگەی هەر سێ ئاینەکەوە خودا کۆڵەکەیەکە کەبەدەوریدا باڵەخانەیەکی گەورە لە کتێبی پیرۆز دروستکراوە لەگەڵ فەرمان و ڕینمایی لەبارەی وردو درشتی لایەنەکانی ژیانی ئینسانەوە،پەیامبەران وئیمامەکان وموعجیزەکان.ئەمانە هەمویان پایە ئایدۆلۆژیەکانی بناغەی سیاسی دەسەڵات بوون.کەنیسەو مزگەوت،پیاوانی ئاینی یەهودی ومەسیحی و موسڵمان بەشێکی جیانەکراوەبوون لەدەربارەکان وچینەدەسەڵاتدارەکان.

شکۆو شان وشەوکەت وپایەبەرزی شوێنی پرسیار نەبوی پاشایەتی لەسەردەمی پێش شۆرشی فەرەنسەدا بەشێکی قەرزاری گەورەیی و هێزی خوداییە بون کە پاشایەتی بەهرە خوداییەکەی و پاشاش سێبەرەکەی بون.

دەورێک کە مەسیح بەدرێژایی سەدەکان وبەتایبەتیش لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ھەی بوو لە ئەمڕۆدا ئیسلام وخودای ئیسلام دەیبینێت کە لە شوێنەکانی وەک ئێراندا ئایدۆلۆجیای فەرمی حکومەتە و لەشوینەکانی تردا ئایدۆلۆجیای گروپە ترسناکەکانی وەک داعشە.ئەمڕۆ زیاتر و زیاتر"خودای"ئیسلام بابەتی مشتومڕی قەڵەمڕەوی بایۆلۆجی نیە باسێکی پەیوەست بە مشتومڕی نێوان ئاتەئیستەکان وتەئـیستەکان نیە سەبارەت بە دروست بونی جیهان و سروشت وژیانی ئیسنان.خودا شمشێری خوێناویە لەدەستی، ڕیکخراوە تیرۆریستە ئیسلامیەکاندا-چی دەوڵەتی وچی نادەوڵەتیە-کان.خودا وەسیلەی تیرۆرو تۆقاندنە.لەژێر ئاڵای خودا ولەدونیای ئیسلام لێدراودا بەردەوام ژیانی ئینسانەکان لەمەودایەکی شۆکهێنەردا لەناودەبەن.بەناوی خوداوە کچانی قوتابخانەیەک دەدزن وە دەستدرێژیان دەکەنە سەر.بەناوی خوداوە قوتابخانە دەتەقێننەوە.بەناوی خوداوە سەردەبڕن.بەناوی خوداوە دەسوتێنن.بەناوی خوداوە بازاڕی فرۆشتنی کۆیلەی ژن دائەنێن.خودا زیاتر لە هەمیشە بوەتە کەمپینی تیرۆرو تاوان.ئەمڕۆ خودای ئیسلام لەبنەڕەتدا بەتاوانکاری دەناسرێتەوە.

بەو پێیە،ئیتر ئاتەئیزم وبێ خودایی ناتوانێت لەسنوری مشتومرێکی فەلسەفیدا دەربارەی بون یان نەبونی خالیق بمێنێتەوە.لەگەڵ بونی بزوتنەوەی ئیسلامیەکدا کە بەشمشێری خوداوە بەشوێن ئەوانەدا دەگەڕێن کە نکوڵی لەبونی خودا ئەکەن.نوکوڵی کردن لەخوداو سڕینەوەی لە زەینی ئینساندا لەکردەوەدا لایەنێکی گرنگی ڕوبەڕو بونەوەی هزری وسیاسیە لەگەڵ ئاین وبەتایبەتیش لەگەڵ ئیسلامدایە.ئاتەئست ناچارە کە لە دەوری دژە خودادا بێت وە دژەخوداکان"ئانتی تە ئیستەکان"بەکردەوە ئەبێت بەشێکی چالاک بن لەخەبات لەگەڵ ئاینی ڕێکخراودا.هەروەک ژینگەناسی ئەنتی تەئیستی هاوچەرخ ڕێچارد دۆکنز بەشێوەکی پوخت وتویەتی "ئەگەر خودا ئەو ڕوداوە کارەستبارانەی نەبوایە،دەیتوانی جوانیەک بێت لە مەودای جیهنیدا".

سیامەک بهاری:لەزۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا،دەستی ئاینیان لە دەسەڵات ودامەزراوەو یاسادانان وسیستەمی دادوەری،دامەزراوەی فێربون ودەوڵەتیەکان دورخستوەتەوە.سەپاندن وجێخستنی بەهاکان ویاساکانی سیکۆلایزم لەو وڵاتانەدا هەتا چ ئاستێک بەرهەمی ئامادەیی وچالاکی مێژویی ئاتەئیستەکان بوە؟

موحسین ئیبراهیمی:ئەگەر سێ سەدساڵی ڕینسانسی هزری وزانستی و ئەدەبی وهونەری،دوسەد ساڵی سەردەمی ئەقڵ وڕۆشنگەری و سەرئەنجام شۆڕشی گەورەی فەرەنسا نەبوایە مەسیحیەت ڕەوانەی تەکیەو خەڵوەتگاو کڵێساکان نەدەکرایەوە و دەیتوانی هەزاران جار زیاتر لە سەردەمی پشکنینی بیروڕا ژیانی ئینسان تێکبدات.ئیمە لەنێوان سەدەکانی ناوەڕاست لەگەڵ سایەی قورسی کڵێسە بەسەرسەریەوە وئەورپای ئەمڕۆ لەگەڵ کڵێسایەک کە دەستیان بەستوە،غۆلەکانی وەک کۆپرینگ و گالیلۆ ودیکارتی (سەردەمی ڕینسانس)،ڕۆشنبیرانی وەک هاوەڵانی ئینسکلۆپیدیا(دائیرەی مەعاریف)ی وەکو دیدرۆو دالامبرو وڵتر(سەردەمی ڕۆشنگەری)ولە کۆتایدا شۆڕشی گەورەی فەرەنسا هەیە.ئەگەر سەردەمی رێنسانس و ڕۆشنگەری پایەفکریەکانی مەسیحیەتیان هەژاند،شۆڕشی فەرەنسا پایەکانی مەسیحیەت وکڵێسای وەک ئاینێکی ڕیکخراو تێکشکاند.

چەند نمونەیەک لە سەردەمی ڕینسانس وزانست وئاین

بەر لەجەنگی فکری گەورەی ڕۆشنگەرایان لەدژی ئاین،دۆزینەوەی زانستی سروشت وجیهان پایەکانی کتێبی پیرۆزو خودای هەژاندبوو.لە ڕوانەگەی کڵێساوە بنەمای هەموو دیاردەکان وهەموو زانستەکان لەوانە پزیشکی وفیزیایی کتێبی پیرۆز بوو.وە ئیتر هەر بۆچونێکی زانستی نوێ لەهەر بواریکدا یەکسەر لەگەڵ پایەکانی کتێبی پیرۆزدا دەکەوتە ناکۆکیەوە.بۆ نمونە لەسەرەتای سەدەی ١٦دا کۆپەرنیک بە تیئۆری'خۆر ناوەندی کۆمەڵەی خۆرە"گورزێکی گەورەیدا لە فێربونی کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان کە زەوی بە جگیرو ناوەندی دونیا دەزانی.هەروەها ئاشکراکردنی دەرکەوتنی کۆمەڵەی خۆر لەلایەن لاپلاس و کانت لەسەر بنەمای زانستی سروشتی ئەفسانەی خولقاندنی کتێبی پیرۆزی بردە ژێر پرسیارەوە کاتێک چاوە واق وڕماوەکان لە کونی تەلەسکۆپەکەی گالیلۆوە کە بەڕیکەوت لەپەنای کلێسایەکدا جێگیر کرابوو لەگەڵ دونیایی فراوانی ئەستێرەکاندا سەرسام بون،خورافەتی دابەزیو بۆ پێغەمبەران سەبارەت بە نهێنیەکانی سروشت زۆر بەھێز کەوتە ژێر پرسیار.

دەتوانی بپرسیت ئەم دۆزینەوە زانستیانە چ پەیوەندیەکیان ھەیە بە دەوری ئاتەئیزم لە پاشکشە پێکردنی ئاین دا بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشیک لەو زانایانە (دئیست)بون باوەڕیان بەبونی خودایەک هەبوو بەدڵنیایی بە ڕوانینێکی نا ئاینی.لەوەڵامێکی کورتدا ئەبێت بڵێین کە هەرچەندە بۆچونە کەسیەکانی زانایانی ئەو سەردەمە سەبارەت بە بونی خودا جۆراو جۆرو جیاواز بون،بەڵام شاردنەوەی بێ باوەڕی بەخودا زۆرتر بەهۆی دەسەڵاتدارێتی کڵێسا باوبوو کە بە نوکە قەڵەمێک زاناکانی بەسوتاندن لەناو کڵپەی ئاگردا سزادەدا.

چارەنوسی گالیلۆو جۆردانۆبرۆنۆ لەبەرچاویاندا بوو.زوزێف لالانی ئەستێرەناس و زانای بیرکاری فەرەنسی بەئاشکرا خۆی وەک ئاتەئیست دەناساند وئەیوت"ناتوانیت بونی خودا ئیسپات بکەیت،بەڵام بەبێ خودا دەتوانیت هەموو شتێک شرۆڤە بکەیت".زۆرێک لە زاناکان کاتێک بەبێ خودای ئاینی هەموو شتێکیان شرۆڤە دەکرد ئەیانزانی بەکردەوە بونی خودایان کە لەڕواڵەتدا بەڵگەو ڕونکەرەوەی هەموو شتێکە دەخستوەتە ژێر پرسیارەوە.

ڕنە دیکارت کە بیرکاری زان وفەیلەسوفی فەرەنسی نمونەیەکی سەرنج ڕاکیشە لەو ناکۆکیەکەی کە بەهۆی وەحشیگەری زاڵی کڵێساوە زاناکانی لەگەڵ بەرەوڕوبون.ئەو کە خۆی وەک مەیسیحیەکی باوەڕدار دەزانی تەنانەت هەڵسەنگاندنی کتێبی پیرۆزی بە پێوانەی لۆژیکیەوە گرێداوە و بە خستنە ڕوی ئەو پرسیارەی کە"ئایا لەبنەڕەتدا خودایەک بونی هەیە؟ئەگەر بەڵێیە ئایا خودا فێڵ بازە؟"لەکردەوە"لۆژێکی لە جێگەی کتێبی پیرۆزو گۆمانیان لەجێگای ئیمان داناوەو ڕێگایان بۆ بردنە ژێر پرسیاری خودا کردوەتەوە.بەڵام ئەوەی کە باوەڕبونی بەخودایی ئاینی هەژاند ڕۆشنگەری دوو سەدەی بەر لەشۆڕشی فەرەنسا بوو.

چەند نمونەیەک لە سەردەمی لۆژیک وڕۆشنگەری و "فەلسەفە"لەبەرامبەر ئایندا:

ڕۆشنبیرانی سەدەی ١٨ی ئەوروپا لە پاشەکشە پێکردنی ئایندا دەوری بەرجەستەیان گێڕا.ئەو ڕۆشنبیرانە تەنانەت ئەوانەشیان کە باوەڕیان بەجۆرێک خولقێنەر هەبوو بەکردەوە خەباتی بێ وەستانیان لە دژی ئاینی ڕێکخراوی مەسیحیەت،کەنیسە وپاپ و خورافاتی ئاینی و هەروەها خودای مەسیحیەکانیان دەبردە پێشەوە.

لە ڕوانگەی باوەڕ بون بە بونی خودا ڕۆشنگەرەکان توێژێکی فراوان بون.لە باوەڕداران بە بونی هیچ جۆرە خودایەکەوە هەتا باوەڕ بون بەخودایەکی بەتەواوەتی جیاواز و ناکۆک بوو لەگەڵ خالیقی ئاینەکاندا.بەڵام شتێک کە ڕۆشن بوو.هەندێ جار لەترسی گیانی خۆیان بە ئاتەئیست ودژە خودا(ئانتی تەئیست)دانەدەنا و بێ باوەڕیشیان بەهەر جۆرە ئاینێک لە ترسی کڵێسا دەشاردەوە و زۆرێکیش بەهۆی ترس لە سانسۆر باوەڕ نەبونیان بەخودا ئەشاردەوە دالامیر کە لەگەڵ دیدرۆی سەرنوسەردا ئینسکلۆپیدیا(دائرە المعارفیإ)یان دەبردە پیشەوە سەبارەت بەوقسە نەرمانەی کە سەبارەت بە خودای مەسیحیەت وتویەتی بەوڵتر دەڵێت :"ئەو قسانە وەک پاسپۆرتێکە بۆ ئەو ڕاستیانەی کە ئەمانەوێت ڕایگەیەنین"...

لەگەڵ هەبونی بۆچونی جۆراوجۆر سەبارەت بەباوەڕی تایبەتی بە هەبون یان نەبونی دروستکەر بەبنەما دانانی زانست ولۆژیک و بیرکردنەوە لەبەرامبەر ئاین وخورافەتدا وە پەندوەرگرتن لە تێوەگلان لەگەڵ مەسیحیەت وبەتایبەتیش کڵێسا ولە کۆتایدا خودای مەسیحیەکان ئەو هێڵە سورە بوو کە هەموو ئەم ڕۆشنیرانەی دەگەیاندەوە بەیەک..

لەنێو ڕۆشنگەرانی سەدەی هەژدەهەمدا،سەرباری هەبونی خەباتی فکری بێ وێنەیان لەدژی خودای مەسیحیەت لەخاڵی باوەڕی تایبەتیان بە دەئیسم ڕۆح باو بوو،نوسەران وسیاسەتمەدارانی کاریگەری وەک دیدرۆ ،واڵتر،مەنتسکیۆ لە فەرنسا و تۆماس بین،جیمز مەدیسون وتۆماس جیفرسۆن وبنیامین فرانکلین هەمویان کاریگەربوون بە خودای ڕۆح (deism).

دەئیسم بەمانای چی؟ بەومانایەیە کە وەحی-دەخالەتی باڵاتەدەستی خودا لە ژیانی ئینسانەکاندا لەڕێگەی وەحیەوە-شتێکی پوچە.ژیری و سەیرکردنێکی سەرسوڕهێنەری سروشتی جیهانی بەسە بۆ هەبونی خولقێنەر.بەڵام چ جۆرە خولقێنەرەێک؟نەک ئەو خالیقە ترسناکە کە لەسەرو هەموو کاروبارێکەوەیە ودەستی هەیەلەهەموو چرکەساتەکانی ژیانی ئیساندا وە هەر لەسەرەتاوەهەموو شتێکی لەچارەنوسیان هەڵکۆڵیوەو ئینسانەکانی زنجیرکردوە؛ نەک ئەو خولقێنەرەی کە کڵێسا وپادشاکان تارماییە ترسناکەکەیان بەسەر سەری جەماوەری خەڵکەوە دەسوڕێننەوەوخەڵکی پێ هەڵدەخەڵەتێنن؛نەک ئەوخودایەی کە وەسیلەی بەتاڵکردنەوەی ئینسانە لە وشیاری وئیرادەو هێزی بڕیاردان،زیندانی کردنی هۆش و ڕۆحی جەماوەری خەڵک و کردنیان بوو بە ڕەعیەت و کۆیلەی پادشاو پاپا.خولقێنەری جێگە سەرنج لێرەدا بەکردەوە جەنگی لەگەڵ خودای ئاینی باڵادەستدایە،نکوڵی لە خودای ئاینی وپێکهاتە خورافیەکانی بوو.بەومانایەی ئەم ڕۆشنگەرانە لەکاتی لێکدانەوەی دەئستی لە جیهان و بوندا هەتا ئەو جێگەی کەپەیوەندی  بە خودای مەسیحیەت واتە ئاینی ڕێکخراوی ئەو کاتەوە هەیە بەتەواوەتی لە دەوری ئاتەئیست وتەنانەت دەتوانیت بڵێیت دژە خودایشدا بێ وچان دەرکەوتن.

بۆ نمونە:

لامتری کە بەئاشکرا بێ خودا نەبوو لەو باوەڕەدابوو کە ژیانێکی خۆش بەخت لە پەنا و بە ئامادەیی خودا ئاستەمە:"دونیایەکی خۆش بەخت نابینن،هەتا کتێک بیرۆکەی خولقێنەر لەسەردا لابەرن و ببنە بێ خودا".

دیدرو کە"خستنەڕوی سیستەمی جیهانی بە بەڵگەی بونی خودای ئاگا ودانا هەژماردەکرد"لە گاڵتە پێکردن بە هەمان خودای مەسیحیەتدا" دێوزمەی دڵ بەرد و ستەمکار" ماندو نەدەبوو لە جەنگی ڕۆشنگەراندا لەدژی کەنیسەو مەسیحیەت وخوداکەیاندا دەوری بەرجەستەی هەبوو.

سەرئەنجام ئەبێت ناوی واڵتری خودا باوەڕ (deism) یش ببەین کە ئامانجیەکەی ڕایگەیاندبوو کەئامانجی لە ڕیشە دەرهێنانی مەسیحیەتە؛کتێبی پیرۆزی ئاخنراوە لە وڕێنە ودرۆو ئەفسانە و خەیاڵ بنیات نراو بەدەستی گرۆپێک تەڵەکەبازو هەڵخەڵەتێنەر ناساندو پاپا و کەشیشەکانی بە جادوگەری پیشەیی ناوبرد کە جێگایان لە ناو دونیایی ئەقڵدانیە تەنها بازرگانی بە نەزانیەوە دەکەن: "یەکەمین پیاوی ئاینی یەکەمین دەستبڕ بوو کە مامەڵەی لەگەڵ یەکەمین گەگەمژەدا کرد!"

بەڵام واڵتەری خودا باوەڕ لەهەمان کاتدا لەبەرامبەر ئەو خودایانەی کە خاوەنی وەحین لە دەوری ئاتەئیست وهەتا دەتوانیت بڵیی دژە خودادا دەرئەکەوت.خودای مەسیحیەکان بەئاشکراییەکی بێ وێنە دەکاتە گاڵتەجاڕو شکۆو گەورەی ئەو خودایە بە زمانێکی بێ باکانە دێنیتە خوارەوە و خودا بە دروستکراوی کارخانەی خەیاڵی کلێسا و قەشەکان دەزانێت.ئەو قەشانەی بەوتەی واڵتەر"لە سەر جێگای زینا هاتونەتەدەرەوە،سەدان نوسخە لە خودا دروست دەکەن، دواتر خودا دەخۆنەوە و دەخۆن و میزی پیادەکەن دەکەن و پیسی پێدادەکەن!"

تەنانەت ئیسلامیش لە گاڵتە بەهێزەکانی وڵتەر دەربازی نەبوە.ئەو کە هەموو خوداو ئاینەکان بەدروستکراوی مێشکی تەڵەکەبازەکان بۆ ترساندنی جەماوەری خەڵک دەزانی لە شانۆنامەی'محمەد'، دەست ئەبات بۆ پێغەمبەری ئیسلام ؛ وەک پیاوێکی بێ ئابڕو ساختەچی و فێڵباز ناودەبات؛گاڵتە بە ناوەرۆکی قورئان دەکات و لەو ڕێگەیەوە ئەچێتە جەنگی ئاین وپیرۆزیە کانیشەوە.

ئەوەی کە ڕۆشنگەران تەنانەت لەکاتی خواداباوەڕیاندا لەو کاتەدا کە پێی لەشەڕ لەگەڵ کڵێسا و خورافاتەکانی لەمەیداندایە بەکردەوە لەدەوری ئاتەئیستدا لەدژی خودای مەسیحیەت دەردەکەون هەر بەوهۆیەوەیە کە لە مەسیحێتیشدا وەک هەردوو ئاینی یەهودی وئیسلام پیرۆزی خودای باڵادەست وبەتوانا وترسناک کۆڵەکەیەکە بەدەوری ئەو بەکتیبە ئاسمانی و خورافاتەکانی هەڵچنراوە.ناتوانیت بەشێوەیەکی کاریگەر بەسەر خورافاتی کڵیسادا سەرکەویت ئەگەر نەچیتە شەڕی سێ کوچکە پیرۆزەکەی خودای سێ لا-باوک-کوڕ-ڕۆحی پیرۆزەوە.

سیامەک بەهاری:دەوری کام هیز لەپاشەکشە پێکردنی بەمەسیحیەت وجێکەوتنی سیکۆلاریزمدا گرنگ بوو؟ خەباتی فکری لە دژی مەسیحیەت یان شۆڕشی فەرەنسی؟

محسین ئیبراهیمی:ویڵ دورانت لە کتێبی مێژوی شارساتانیەدا ئاماژەی بەوە کردوە کە زۆر بەی شۆڕشەکان لە دژی ڕویەکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان بوە:دەوڵەت یان کەنیسە شۆرشی فەنسا لەدژی هەردوکیان بوو.

هەر لێرەدا ئەوە بڵێم کەلە ڕوی پەیوەندکانی ئاین و دەسەڵاتەوە بەپێی ئەو لێکهەڵپێکرانەی خەباتی دژی ئاین لەگەڵ خەباتی دژی حکومەتداهەیە لێکچونێکی سەرسام هێنەر هەیە لەنێوان بارودۆخی فەرەنسای سەدەی ١٨ وئێرانی سەدەی ٢١دا دەتوانین لە بەردەوامی ئەم باسەدا بەدرێژی لەبارەیەوە قسە بکەین.

لێرەدا بەکورتی بڵێم بەهۆی تێکەڵ بونی پاشایەتی و مەسیحیەت،کۆشکی پاشایەتی و کەنیسە، و پاشا وپاپا وستەمی هاوبەشیان لەدژی خەڵک وتاڵانکردنی جەماوەری دەست تەنگ بە یەکگرتنی هاوبەش لەلایەن ئەم دوو هێزەوە،نەفرەت لە دژی پاشایەتی لەگەڵ نەفرەت لەدژی کڵێسا تێک ئاڵا و مەودایەکی جەماوەری بەخۆیەوە گرتبوو.کێشەی ئاین لە ئەورپای لە پێش شۆڕشی فەرەنسادا کیشەی فەلسەفی بون یان نەبونی خودا نەبوو.مەسیحییەت بەشێکی جیانەکراوەبوو لە دەزگاکانی دەسەڵات.پاشایەتی بەهرەی خودایی بوو وە پادشا سێبەری خودا بوو لەسەر زەوی.وەک والتەر دەڵێت پیاوانی ئاینی تاجیان دەنایەسەر پادشاکان وە تاجیشیان لەسەر دادەگرتن.لەفەرنسا، کەنیسەو دادگا لەسەدا ٩٥-ی کۆمەڵگەیەکی ٢٧ملیۆنی کەلەسەر دەمی شۆڕشیدا هەمویان کاسۆلیک بون یان بەکاسۆلیک هەژمار دەکران پیکەوەو بەهاوبەشی تاڵان دەکرد.کڵێسا لە دوای پاشا وسوپا گەورە ترین هێز بوو کە نزیکەی ١٩٤ هەزار قەشەی لە خزمەتدا بوو بەو هۆیەوە کە شەڕ لە دژی ئاین و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم شەڕەش بەبێ ئامادەی جەماوەر و بەبێ تێکشکاندنی پایە سیاسیەکانی دەسەڵاتی ئاین لەتوانادا نەبوو.

فەیلەسوۆفە ڕۆشنگەرە دژە ئاینیەکانی فەرەنسا هەر بەوهۆیەوە بوو کە توانی بویان بیرکردنەوەکانیان کۆمەڵایەتی بکەنەوە کە ئەو بیرکردنەوانە لە دڵی جەماوەرێکدا شوێنی دەگرت کە گەندەڵی کڵیسا بە هاوەڵی پاشایەتی لاشەو گیانیانی تێکشکاند بون.توڕەی وبێزاری خەڵک لە کەنیسە هیچ سنورێکی نەبوو.ئاین بەشێوەیەک ناوی بەخراپ دەرکرد بوو کە دەڵێن تەنانەت "لویسی شانزە"ئامادە نەبوو کە قەشەیەک وانە بێژی کوڕەکەی لە ئەستۆ بگرێت کە نەدەبوو ئەو کوڕە باوەڕە ئاینەکەی لەدەست بدات."ئەم نەفرەتە لە ئاین  لە نامەی قەشەیەکی هەڵگەڕاوەدا بەناوی"ژان ملیە" کەلەگەڵ وەسێتنامەکەیدا بەجێیهێشتوە بەباشی ڕەنگی داوەتەوە.ئەو داوای لێبوردن لە خەڵک دەکات کە هەموو تەمەنی خۆی بەدرۆو دەمارگیری تێپەڕاندوە.بەدەنگی بەرز هاوار دەکات"ئەی خوداناسان"بزانن کە خوداکەتان،بۆ"باوەڕەکەتان"بێ ئەندازە شەڕەنگێزترو خراپەکارترە لە خراپەکارترین خەڵکەکان."ئەبێت "بزانیت "کە خودای مەسیحیەکان بەرپرس و هۆکاری هەموو شەڕەنگێزیەکانە"؛بزانیت کە"...مرۆڤایەتی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لە تەڵەکەبازی وشەڕەنگێزیەکانی خودا-کە دەڵێن لەبیری خۆشبەختی ئەودایە- بەدور ڕاگرێت."بزانیت کە"سیستەمی لەسەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەت بنیات نراو سەرچاوەی هەموو پۆخڵەواتی ودزیەکانە وئاینیشیان بۆ پاریزگاری لەو دزیانە پیرۆزو ڕێکخستوە!"

بەپشت بەستن بەوەی،ئەگەر ٥ سەدەی ڕێنسانس وڕۆشنگەری،پایە فکریەکانی مەسیحیەت لەمەیدانی ماف وداد وهونەرو زانست وئەدەبیات وسیاسەت خستبویە لەرزە.ئەگەر ڕۆشنگەری خورافەتەکانی کلێسای لە مێشک ودڵەکاندا بەسەر یەکدا شێواند بوو.شۆڕشی فەرەنسا ئەو دامەزراوانەی کەلەسەر بنەمای ئەو خورافەتە کۆمەڵگەیان زنجیر کردبوو لەکۆمەڵگەدا نەهێشت.ڕوشنگەری چوارچیوە فکریەکانی شۆڕشی فەرەنسیان ئامادەکرد،شۆڕشیش چوارچێوەی سیاسی مەسیحیەتی تێکشکاند.ڕۆشنگەری بنەما هزریەکانی ئاینی هەژاند وشۆڕش خاڵی کۆتایی دانا بۆ پێگەی باڵادەستی ئاین.ڕۆشنگەری وەسیلەی ئاینی لەدەستی پاشایەتی سەند وشۆڕشیش پاشایەتی لە ژێر پێی ئایندا خستە لاوە.بەکورتی ئەوەی کە؛ڕۆشنگەری لەگەڵ تەواو بونی شۆڕشدا،پاشایەتی لە خزمەتکردنی مەسیحیەت بێبەشکرد ومەسیحیەتیشی لەخزمەتی پاشایەتی وخەڵکیشی لە هەردوکیان.

واڵتەر،ئەم"نوێنەرەی شەیتان"هەرچەندە پێش شۆرش ئابوڕیەکی بۆ کڵێساو پیاوانی ئاینی نەهێشتبویەوە بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە شۆڕش بوو کە کۆڵەکەکانی کەنیسە و پشتیوانەکانی مەسیحیەتی یەک بەیەک لە ژیر پێیاندا درەکێشا وە لاکەوتەیانکرد.ئەوە شۆڕش بوو کە موڵکەکانی کەنیسەی دەست بەسەرداگرت،سەرانەومالیەیەیان لە ژێردەسەڵاتی کڵێسادا دەرهێنا وە کۆڵەکەی ماڵییەی مەسیحیەتیان تێکشکاند.ئەوە شۆڕش بوو کۆتایی بە باج سەندنی سیستماتیکی سەر منداڵ بون و زەواج و مردن هێنا کەلەلایەن کڵێساوەلەخەڵکیان وەردەگرت.ئەوە شۆڕش بوو کە دەست وقاچی کەنیسەی لە سیستەمی پەروەردەو خوێندندا بڕی وکۆتایی بە دەسەڵاتی بێ ڕکابەری کەنیشە هێنا لەهۆش وڕۆحی منداڵان ولاوان وجەماوەری فراوانی خەڵکدا.

ئەڵبەتەهەموو ئەم ڕوداوانە لە ناو ناکۆکیەکی بنەڕەتی لە پەیوەندیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکاندا پێکهات،ئەویش گەشەی چینێکی نوێی بوو لەبەرامبەر دنیایی کۆندا کە جێگەی باسێکی جیاوازو درێژترە.

وەلەکۆتاییدا بڵێم کە جوڵانەوەیەکی ڕادیکاڵی تر کە دواتر و لەمەودا وشێوازی نوێدا ڕۆشتە نەبەردی کڵێساو مەسیحیەت،گەشەی کۆمۆنیزم لە ماوەی سەدەی نۆزدە،ڕەخنەی ڕادیکاڵی مارکس لە ئاین لە کۆتاییدا کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا لە گەشە سەندنی هزری ئاتەئیستی لەجیهاندا کە دەتوانرێت بە جیاواز باسیان بکرێت.

تێبینی محسین ئیبراهیمی:بەشێکی گرنگی ئەو زانیاریە مێژوییانەی کەلەم چاوپێکەوتنەدا سودی لێوەرگرتوە لەکتێبی مێژوی شارستانیەتی ویڵ دورانت،ویکیپیدیاو ماڵپەڕە ئینتەرنێتیەکانی تری وەرگرتوە.

 



ماویەتی

بەشی دوهەم

سیامەک بەهاری:ململانێ ودژایەتی ئاین وئاتەئیزم لە ئێران مێژویەکی پڕ لە هەورازو نشێوی هەیە.بەر لەوەی بچینەناو ئێرانی هاوچەرخ وجوڵانەوەی دژی ئاینی فراوان لەناو خەڵکدا باشترە چاوگێڕانێکی کورتی خێرامان هەبێت بەم بابەتەدا.کێشمەکێش لە دژی ئاین لە کاتی بزوتنەوەی مەشروتەدا چۆن بوە؟کەسە دیارەکانی ئەو بابەتە چ کەسانێک بون وە چیان دەوت؟

محسین ئیبراهیمی:لە ئێرانیش وەک هەموو دونیا.مامەڵە لەگەڵ ئاینی ڕێکخراو وە ئاین بەشێوەی گشتی توێژێکی فراوان  لەجوڵانەوەی هزری وسیاسی لە خۆدەگرێت.هەوڵدان بۆ چاکسازی لە ئاین خۆیدا،گونجاندنی ئاین لەگەڵ پێداویستیە نوێیە کۆمەڵایەتی وئابوریەکاندا،جوڵانەوەی سیکۆلاریستی بە مانای جیایی "ئاین لە دەوڵەت" ڕەخنەو گاڵتەکردن بە خورافاتی ئاینی و دورخستنەوەی پیاوانی ئاینی،ئاتەئیسم وەکو بێ باوەڕی بەخودا و باوەڕ نەبون بە خولقێنەرو سەرئەنجام ئەنتی تەئیسم واتە بەرهەڵستی و خەباتی کاریگەر لەگەڵ باوەڕ بەخودابون و سڕینەوەی خودا لە ژیانی فکری ئینسانەکاندا لایەنی جیاوازن لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئایندا.کە لە نیوەی سەدەی نۆزدەهەم ولەکاتی ڕودانی شۆڕشی مەشروتەدا جوڵانەوەیەکی پەرەسەندوی بەخۆیەوە بینی.

چەند تایبەت مەندیەکی هاوبەش و دیار لەنیوان ناسراوترین کەسایەتیەکانی ئەو سەردەمەدا کەبە "ڕۆشنگەرانی" بەرلە شۆڕشی مەشروتە ناسراون وە بەشێوەیەک لەگەڵ ئایندا ڕوبەڕوبونەوەیان هەیە.

لەگەڵ پێشەوایانی ئاینی و ئاینی ڕێکخراودا کێشەیان هەیەو لەبەرامبەریاندا هەڵوێستی ڕەخنەگرانە وڕیفۆرمیستیان هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر مەسەلەی خوداو قورئان وپیغەمبەردا زۆر پارێزکارن.ڕەخنە لەخورافاتی ئاینی  دەگرن وگاڵتەی پێدەکەن بەڵام وابیر دەکەنەوە کە خوداو پەیامبەرو ئیمامەکان ئەبێت بپارێزرێن..وابیر دەکەنەوە کە ئەبێت چاکسازی لە ئیسلامدا بکرێت ولەگەڵ بارودۆخی نۆێدا بیگونجێنین چونکە بەو شێوەیەی ئیستای ناتوانێت وەڵام بە پێویستیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی ئەم سەردەمە بداتەوە.هەندێک لە ڕوی سیاسیەوە باوەڕیان بە"یەکێتی زانا و بیرمەندەکانە" و وابیر دەکەنەوە  کە بڕیارە زاناکان ئیسلام ڕزگارکەن و هۆشمەندەکانیش مەملەکەت؛بڕیارە زانا وەڵامی دەرونی خەڵک بدەنەوەو بیرمەندەکانیش بە پێویستیە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکان ولە کۆتاییدا هەردوکیان  کۆمەک بکەن بە"گەشەو پێشکەوتن"ی مەملەکەت!بوچونێک کە دواتر لە بزوتنەوەی مەشروتەدا ناچار بوو سازشێکی سیاسی بکات لەگەڵ پیاوانی ئاینیداسازشێک کەلەسەر بنەماکەی یاسای پەیوەندیدار بە گونجاندنیان لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی بە تەئیدکردنی پێنج موجتەهیدە پلەیەکەمەکەی.

ئەدەبیاتی"ڕۆشنگەران" و"نوێخوازانی" ناسراوی ئەو سەردەمەی وەکو عەبدولکەریم تالیبۆف ،میرزا مولکەم خان وتەنانەت ئاغاخان کرمانی کەڕادیکاڵترە لەوانیتر لێوان لێوە لە بەخشین بە ئاین لەکاتی بەربەرەکانێی لەگەڵ زانایانی ئاینی و ڕەخنەو تەنانەت ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ خورافەتی ئاینیدا لەم نێوەدا میرزا فەتح عەلی کە مەلازادە یەکی بەدەرکراوە(مستثى)ەکە پێویستە بەشێوەیەکی  جیاواز قسەی لەبارەوە بکێت.

عەبدلڕەحیم تالیبۆف یاسای دابەش دەکات بەسەر مادی و مەعنەویدا.یاسا بە تەواوکەری شەرع دەزانێت.پەیامبەرانیش بەدانەری یاسای پەیوەندیدار بەڕۆح و دەرون وداناو زاناکانی میللەتێکیش وەکو یاسادانەری مادی دەناسێنێت.بەبۆچونی ئەو جگە قسەی خودا گوایە وەک خودا کۆنە وهەموو یاسا ئاینیەکان دەکرێت بەپێی سەردەم بیان بیانگۆڕیت.

میرزا مولکەم خان کەسایەتیەکی دیکەی دیاری نوێ خوازی ئەم سەردەمەیە کە بەوتەی خۆی ئەیەوێت"هزری سیاسەتی ڕۆژئاوا"لەگەڵ"تێگەشنی ئاینی ڕۆژهەڵاتدا"تێکەل بکات.کۆنەپارێزیەکەی لەبەرامبەر بەئایندا لەلایەکەوە لەگەڵ دواکەوتوی خەڵک شرۆڤەدەکات: "هزری پێشکەوتوخوازی مادیی لە لە فافەی ئاین پێچراوەدا ئەخستە ڕوو بۆ ئەوەی کە هاونیشتیمانیەکانی ئەو واتایانە بەجوانی تیبگەن."بۆ بردنە پێشەوەی بیروڕاکانی پەنای بۆ باوەڕی زانایانی ئیسلام دەبرد بەو ڕونکردنەوەی کە:"لەم مەملەکەتەدا بەبێ دەسەڵاتی ئیسلام،واتە بەبێ سەرکرایەتی زانایانی ئیسلام هیچ کارێک بەدروستی ناچێتە پێشەوە."

میرزا ئاغاخان کرمانی کەلەنێو ئەو توێژەدا لەهەمویان ڕادیکاترە ناکۆکیەک لەنیوان ئاین وتەمەدوندا نابینێت بەڵام لەهەمان کاتدا هەموو ئاینەکان بەبەرهەمی بارودۆخی مێژوویی و شیاوی گۆڕان ولەناوچون دەزانێت.ئاین بە بەرهەمی ترس و نەزانین دەزانیت وە ئاواتەخوازە کە گەشەی زانست ببێتە هۆکاری کەمبونەوەی بیروباوەڕی ئاینی.لەبارەی خوداوە ئەڵێت"خودا خەڵکی دروست نەکردوە بەڵکو ئەوە خەڵکە کە خودایەکیان دروست کردوە..واتە خەیاڵێکیان داتاشیوە."هۆکارێکی پێشکەوتنی ڕۆژئاوا بەوە دەزانێت کە:"مەیسحیەکان ئینجیلی دروستکراوی بێ سەروبەرییان ماچکرد و لە سەر تاقی کڵێسا دایان نا و هەنگاویان بەرەو دونیایی زانست وهونەرنا ئەگینا ئەمڕۆ هیچ کەس لەوان گەداترو هەژارترو نەزانتر نەدەبوو".

 میرزا ئاغاخان کرمانیش وەکو ملکەم خان کۆنەپارێزی(موحافەزەکار)یەکەی لەبەرامبەر ئاین و پێویستی کۆمەک وەرگرتن لە زاناکان دەخاتەپاڵ ئاستی تێگەشتویی خەڵک.هەرچەندە زانایانی ئاینی"بە "مشتێک مەلای بێ هەست "" ناودەهێنێت بەڵام وای بۆدەچێت کە"چونکە هەتا ئێستا خەڵکی ئێران فەلسەفەی هێزی نیە وە هەمویان چەوساوەو و پێویستیان بە فەناتیسم هەیە(دەمارگیری ئاینی)...داوای کۆمەك لە خێڵی نیوە زیندوی مەلایان هەتا ئاستێکی دیاری کراو داوای یارمەتی بکات ئەگەری هەیە زوتر بگاتە ئامانجەکەی."لەبەراورد بە میرزا ملکەم خان  ئەم کەمترخۆشباوەڕی هەبوو بە پێاوانی ئاینی وە ئەوانی "بە مشتێک مەلای بودەڵەو کەم ئاوەز"ناودەهێنا.ئەڵبەت ئەویش وەک باقی ڕوشنگەرە ناسراوەکانی تر چزوی گەستنی نەدەگەشتە ڕەخنەی میرزا فەتح عەلی ئاخوندزادە کەلەئارامیدا نەدەمایەوە وە هەموو ئاینی بە بنەماو سەرچاوەی فەسادی ئەخلاقی ئینسانی دەزانی.

ئەبینین کە بەشێکی گرنگی نوێخوازانی سەردەمی شۆڕشی مەشروتە کەلە ئەدەبیاتی مێژونوسانی 'ڕۆشنگەری' ناویان دەهێنرێت لەڕوانگەی ڕەخنەی ڕادێکاڵ لە ئاین لە ناتەواوی ڕاستەقینەدا ئازاریان دەکێشا.پێویستە لە فرسەتێکی تردا سەبارەت بەبنەما کۆمەڵایەتی وچینایەتیەکانی ئەو ناتەواویانە قسەبکەین.

 

سیامەک بەهاری:میرزا فەتح عەلی ئاخوندزادە کێ بوو؟جیاوازی لەگەڵ کەسایەتیە ڕەخنەگرەکانی تری ئاین سەردەمەکەیدا لەچیدابوو؟پێگەی لە مێژووی ئاتەئیسم لە ئێراندا چییە؟

محسین ئیبراهیمی:ئاخوندزادە ڕەخنەگرێکی ئاشتی هەڵنەگری دژی ئاینی بوو.بێ باکانە ڕەخنەی لە خودا و پەیێغەمبەروقورئان وئیمام وئیمام جومعەو مەلا وخورافات دەگرت وە گاڵتەی پێ دەکردن وەبەزەیی بەهیچ دەرکەوتەیەک لە دەرکەتوە ئاینیەکاندا نەدەهاتەوە..ئەو هەر ئاتەئیستێک نەبوو بەڵکو ئەنتی تەئیستێکی تەواو کەماڵ بوو.

ئاخوند زادەش وەک ڕۆشنگەرەکانی پێش شۆڕشی فەرەنسا پێکەوە دژی  هەردوو پاشایەتی ڕەهاو ئاین بوو.جوتێک کەلە کەناری یەکدا وپێکەوە کۆمەڵگەیان ئەسیر کردبوو.ئاتەئیسمیش تەنها جوڵانەوەیەکی  ڕۆشنبیرانەی دژی ئاین نیە بەڵکو دژی سەرکوتی پاشایەتیشە.لەمەیدانی سیاسیدا باوەڕی بەوە نەبوو کە ڕیفۆرم لەسەرەوە بکرێت..لەڕوانگەی ئەوەوە شۆڕشی جەماوەری خەڵک بەوتەی خۆی"میللەت هەموی"ڕێگە چارەیەهەرچەندە ئامانجی سیاسی لە شۆرشێکی لەو شێوەیە لە مەرجدارکردنی پاشایەتی لەسەر بنەمای یاسا شتێکی زیاتر نەبوو.

لە ئەدەبیاتی لێکۆڵەرەوەکانی سەردەمی مەشروتەدا ئاماژە بە پرۆتستانیسمی ئەو کراوە.بەڵام  ئەو بەپیچەوانەی پرۆتستانیسمی مارتن لۆسەری سەدەی شانزە بەهیچ شێوەیەک خوازیاری ڕیفۆرمی ئاینی نیە.مەبەستی نیە نیوانگری لەنێوان باوەڕدار وخودا بخاتە لاوەو وەئینسان ڕاستەوخۆ بەبێ پێغەمبەرو ئیمام ببەستێتەوە بەخوداوە بەڵکو دەیەوێت کە خودا خۆی ڕیشەکێش بکات.لە پیناسەی پروتستانیسمەکەی خۆیدا ئەڵێت کە ئینسان ئەبێت بەتەواوەتی وبۆ یەکجاری خۆی لە "مافی خودا"ڕزگار بکات وتەنها بە"مافەکانی خولقێنەرەوە"پابەند ببێت.نەک تەنها دەیەوێت دەستی ئاین و پیاوانی ئاینی لەکاروباری حکومەتدا کۆتابکات بەڵکو ئەیەوێت ئاین لە قەڵەمڕەوی  ژیانی خەڵک بەتەواوەی بسڕێتەوە.بەرگری لە عەقڵی ئینسان دەکرد لەبەرامبەر ئاین و داب ونەریتدا.باوەڕی بەخوداو دروستکەر نەبوو.دونیا وبونەوەرەکانی بە خالق وخولقێنەریش دەزانێت.

وەکو ئەنتی تەئیستێکی سەرسەخت،لە ڕێگای هێرشکردن بۆ بارەگای خوداو بۆ کتێب وپەیامبەران وئیمامەکانیشی سۆزێکی نەدەنواند.هەموو سومبوڵە ئاینیەکانی بە چزوی ڕەخنەو وتەنزەکانی دەگەزیت. ناڕەزایەتی دەرئەبڕێت لەدژی توندوتیژی و نادادپەروەری خودا لەدۆزەخدا.گاڵتە بە لەموباریکترو لەشمشێر تیژترو لە ئاگر سوتێنەرتری پردی سیرات دەکات.کەخودا لەدۆزەخەکەیدا چێژ لەبەردەوام زیندوکردنەوە و سوتاندنەوەیان وردەگرێت"بە میر غەزەب وجەلاد وقەساب"ناودەبات بانگەواز دەکات کە ئەبێت لە خودایەکی دڵ بەرد وبێ بەزەیی، خودایەک کە هێج بەرامەیەکی لە دادپەروەری ووێژدانی هەڵنەمژیوە وە"دژیکە" دورکەوینەوە .

محمەد وەک'مێبازێک" دەناسێنێت کە بەپێی  باوەڕی زانایانی ئاینی سونەو شیعەش خۆیان"چونکە چاوی کەوتە سەر هەر هەرژنێک وئارەزوی جوڵا بۆی ئەوە هاوسەرەکەی ئەرکیتی کە لێی جیاببیتەوە هەتا لەو مارەی بکریت" گاڵتە و سوکایەتی بەخودا دەکات کە شوێن کەوتەی شەهوات وئارەزواکانی پەیامبەرەکەیەتی و""پلەی کارخانەچێتی محمەدی"قبوڵ کردوە.:خودای موسڵمانەکان هەرکاتێک شەهوەتی پێغەمبەر جوڵابێت وە ئارەزوی ژنێک دەکات بە ئایەتێکی پێویستەوە جوبرەئیل دەچێتە سەروکاری بە شێوەیەک کە"پەڕو باڵەکانی جوبرەئیلی بێچارەش ... لەم هەمو هاتو چۆیەدا هەڵوەری وتێکشکابون.

قورئانی نەک هەر بەکتێبێکی ئاسمانی نەدەزانی بەڵکو بەکتێبێکی دەزانی کە سەرچاوەی لە"خەیاڵاتی" محمەدو،"خەیاڵاتی بیکەڵک وباوەڕی پوچی"وەرگتبوو.

لە دایک بونی ئیمامەکان لە پەهلەوی دایکەوە دەست پێدەکات وە پەیدا نەبونی ئیمام زەمان بە جۆرەئەفسانە یەک دەزانێت کە تەڵەکەبازەکان دروستیان کردوە و ساویلکەو جاهیلەکان دوبارەی دەکەنەوە. ئەو ڕستە پڕ مانایەی واڵتەر بهێننەوە بیرتان کە"یەکەمین ئاخوند یەکەمین فێڵباز بوو کەلەگەڵ یەکەمین گێلدا پەیوەندیان کرد.

بەهۆی دژە ژن بونی هێرشی توند ئەکاتە سەر ئیسلام.لەبەرگری کردن لەمافی ژندا وەکو ئینسانێک هێرش دەکاتە سەر پەیامبەر کە ئەسڵەن ئەو چ مافێکی هەیە کە بە هاتنەخوارەوەی ئایەتی حیجاب نیوەی بەنی بەشەری خستوەتە "زیندانی هەتاهەتایی" ژن لە ئەدەبیاتی ئاخوندی زادەدا ئینسانێکە کەلە بەرامبەر بێ مافی وستەمی سەر ژناندا بەرگری دەکات و ئەیەوێت ئازاد بێت لە بڕیاردان لەسەر ژیانی خۆی. ئاخوندی زادە بەسەر هیچ نانکۆکیەکی ئیسلام لەگەڵ خۆشیەکانی ئینساندا تێناپەڕێت.لەبەرامبەر کوشتن وئەشکەنجەی مۆڵەت پێدراو لە لایەن ئیسلامەوە بەرگری لە مافی ژیانی ئینسان دەکات.تەنانەت دوژمنایەتیەکانی ئیسلامیش لەگەڵ شادیەکانی ئینساندا لە نیگاتیژو وردبینانەکانی ئاغازادەدا بە شاراوەی نامێنێتەوە.

ئەو بەتەنها دژی خورافەتی ئیسلامی نیە.هەموو ئاینەکان بە"ئەفسانە" دەزانیت وەبۆ بەرگری لە ئینسانیەت لە دژی هەموو ئاینەکانە.بەکورتی ئەو تەنها ئاتەئیستێک نیەکە لەباوەڕی کەسییدا رزگاری بوبێت لە خورافەتی خودا.دژی خودایەکە،کە خەبات لە دژی خوداو خورافاتەکانی بە لایەنێکی گرنگی خەباتێکی کۆمەڵایەتی وسیاسی دەزانێت لە دژی دیسپۆتیزم(سەرکوت)و زۆرداری وبێ بەشی ونایەکسانی.دژە خودایی(Anti-theism)لایەنێکی شۆڕش لەدژی بارودۆخی ئیستایە.لەم ڕوانگەیەوە چاولە(لاسای،و) ڕۆشنبیرانی ئەورپا دەکاتەوە کە ئەوەندە "بەرنگاری وخەباتیان کرد کە خەڵکیان هەڵخڕاند هەتا""ڕیوالیسیۆن،واتە شۆڕشیان کرد" و خۆیان "لە ژێردەستەیی مەسیحیەت ودەسەڵاتی پاپا وقەشەکان ئازادی کرد.

ناسیۆنالیزمی ئاخوند زادە

ناتوانیت باسی ئاخوند زادە بکەیت و سەبارەت بە ناسیۆنالیستیەکەی قسەنەکەیت.ئەویش وەک هاوسەردەمەکانی گیرۆدەی مەیلی ناسیۆنالیستی دژی عەرەبییە.باسی ئیسلام وەکو ئاینێکی عەرەبی دەکات کە ناکۆکە لەگەڵ کلتوری ئێرانیدا.توانج لە ئێرانیەکان ئەدات کە بۆ کارەساتەکانی نەتەوەیەک پرسە دەگێڕن کە لەگەڵ ئەوانەدا"نە هاونیشتیمانن ونە هاوزمان"نن.قەڵس دەبێت کە"عەرەبە سەباییەکان تایبەتمەند و سروشت دڕندەکان""کتێبە"فارسیەکانیان'سوتاند ولەناوبرد.سەرئەنجام شانازی بە پادشاکانی حەخا مەنشی ئێرانیەوە دەکات و وەکو "پادشا فریشتە کردارەکانی فارس"  ناویان دەبات "کە یاسای دادپەروەرانەیان"عەرەبەکانیان نابود کرد:" ئەی بەداخەوە بۆ تۆ ئەی ئێران!شکۆکەت لەکوێیە؟هێزەکەت لە کوێیە؟خۆشیەکانت لەکوێیە؟کەعەرەبە ڕوت وبرسیەکان هەزارو دووسەد وهەشتا ساڵە تۆیان بەدبەختکردوە".

بەبڕوای من دەتوانیت ئەم ڕوانینە بە جدی وەربگریت کە ئەم بێزاریە لەڕادەبەدەرەی لە ئیسلامێک کە لە عەرەبستانەوە سەریهەڵداوەو پەیامبەرەکەشی کەسێکی سەر بە خێڵە عەرەبەکانە کاریگەری هەبوە لەسەر ئەم تێڕوانینە ناسیۆنالیستیەیی.وادەرئەکەوێت ناوهێنانی ئیسلام لەگەڵ عەرەبستان و پەیامبەرێک لە خێڵە عەرەبەکان کە بۆتە هۆکاری ئەوەی هەرچی نەهامەتیەکانی خەڵکی ئێرانە شان بەشانی ئیسلام بە عەرەبەکانیش دەگشتێنێت.ئاشکرایە کە هەر ڕادەیەک لە بێزاری لە ئاینێک کەجگەلە داڕزاوی و سوکایەتی ودواکەوتویی و زەلیلی و خوێنرێژی هیچی لی سەوز نەبوە هێشتا ناتوانێت پاساو دەری هیج دەرەجەیەک لە ناسیۆنالیزمی دژی عەرەب و لەپەنای ئەودا کڕنوش بردن بێت لەبەرامبەر شکۆو مەزنی پادشا دێرینەکانی ئیراندا.

باقڕ موئمینی لە لیکۆلینەوە بەنرخەکەیدا لە کتێبی "ئاین و دەوڵەت لە سەردەمی مەشروتەدا" بەچاوپۆشیەوە سەبارت بە ناسیۆنالیزمەکەی ئاخوندی زادە قسەدەکات.ئەڵێت  ئەو سەرباری  هیرشی بۆ سەر ئیسلام وەکو ئاینیکی عەرەبی و سوکایەتی بە عەرەبەکان"هاوسەنگی خۆی لە نێوان زیادەڕۆی و کەمتەرخەمیەکاندا لەدەست نادات و پیگەی خۆی وەک ناسیۆنالیستێکی دیموکرات وپێشکەوتوخوازی پیشڕەو دەپارێزێت".

ئەبێت ئەوەش زیاد بکەی کە ناسیۆنالیسمی ئاخوندی زادە لەهەمان کاتتدا لەژێر کاریگەری پێوستی جینایەتی و کۆمەڵایەتی بۆرژوازی تازە سەرپیکەوتودایە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی-میللەت.ئەو لە ئەدبیاتەکانیدا نەک تەنها"قسە لەتوانای میللەت وپاراستنی نیشتیمان لە دەست بەسەراگرتنی نەتەوە بێگانەکان" دەکات.بەڵام لەهەمان کاتتدا"نیشتیمان پەرستی میللەتی فەرەنسا"و برەودان بە زانست وشارستانیەتی ئەوروپی ڕاسپاردەو تەرویج دەکات هەتا بنەمایەک بێت بۆ"ڕێکخستنی ئێرانیەکان بەشێوەی میللەتی  یەکگرتو وسەربەخۆ وبەهرەمەند لە ئازادی وپیشکەوتویی".واتە لایەنێکی گرنگی تری ناسیۆنالیسمی ئاخوندی زادە هەوڵدان بوە بۆ سەربەخۆیی"دەوڵەت-میللەت" هەر بەو شێوەی کە پیشتر لە ئەوروپا  بەئەنجام گەیشتوە.خەبات دژی دواکەوتوی کلتوری وئاینیش لایەنێکی گرنگی تری هەر ئەو هەوڵەیە*.

 

 

٢٣\٤\٢٠٢٠

ماویەتی

 

 

بەشی سێهەم

سیامەک بەهاری:لەبەشی پێشوی ئەم دیمانەیەدا سەبارەت بە پێکهاتنی ئاتەئیسم لە ڕۆژئاوا وسەردەمی ڕۆشنگەری گفتوگۆمان کرد.لێرەدا سەرنج دەخەینە سەر ئاتەیسمی مارکس وڕەخنەکانی لە ئاین کە نزیکەی نیوسەدە پاش شۆڕشی فەرەنسیە. ئەگەر ڕێگە بدەیت لە جیاکردنەوەی ڕەخنەی مارکس لە ئاین لەگەڵ ڕۆشنگەرەکاندا دەست پیبکەین.

موحسین ئیبراهیمی:مارکس بێزاری قوڵی خۆی لە خودا لەتەمەنی ٢٣ساڵیداو لە تێزی دوکتۆراکەی خۆیدا لەبارەی جیاوازی لەنێوان فەلسەفەی سروشتی دموکریت و ئیپیگۆریدا ڕاگەیاندوە. لە پێشەکیە کورتەی ئەم نامەیەدا بەستایشەوە ناوی دیمار دەهێنێت  کە لەئەفسانە یۆنانیەکاندا ئاگری لەبارەگای زئۆسەی خودای خوداکان دزیوەو بە مرۆڤی بەخشیوە.دڵخۆشە بەو دروشمەی پرۆمیسۆس کە وتبوی:"من لە وگازندەی خوداکان بیزام"وە ئەوی وەک بەرجەستەترین خوداناس وگیانبەختکردوی ڕۆژمێری فەلسەفی"ناودەهێنێت.مارکس ئەم نەفرەتەی لە "خوداکان"دواتر لە زەویدا،لەمەیدانی خەباتی چینایەتیدا،لەو جێگایەدا بەشوێن گازندەی خوداکان دەگەڕێت کە دەچێتە بەرژەوەندی گازندەی ئاغا وسوڵتان ودەسەڵات و خاوەن سەرمایەکان و دەیکەنە ئەرک و ئەنجام.شەڕی فکری و ڕەخنەگرانەی مارکس لەگەڵ خوداکان لە ڕەخنە ڕادیکاڵەکانی لە ئاین،سەرچاوە مێژویی و چینایەتیەکەی،هۆکارەکانی بەرهەمهێنان ودوباوە بەرهەمهێنانەوەی،وە سەرئەنجام لەبارودۆخی ڕزگاری یەکجاری ئینسان لە ئاین  دەرئەکەوێت.  مارکس وەک بیرمەندێکی  بزوتنەوەی چینایەتی کرێکاران لە دژی بارودۆخی کۆیلایەتی خۆی و کۆمەڵگە،دەچێتە دژایەتی دواین شێوازی دەسەڵاتی چینێک لە دژی چینەکانی تر.هەر ئەم،ڕەخنەی مارکس لە ئاین وئاتەئیسم ئەوی جیاکردوە لە ئاتەئیسمی ماتریالیستی پێش خۆی،ئاتەئیسم سەدەی هەژدە.

لە ئاستێکی شرۆڤەیی و بنەڕەتی تردا ئاتەئیسمی سەدەی هەژدەیەم یاخی بونی فکری و فەلسەفی  نوێنەرانی فکری چینی بۆرژوازیە لە دژی بیروبۆچون وئەخلاقیاتی گونجاو لەگەڵ پەیوەندیە کۆنەکانی فیئودالیزمدا.هەر بەوشێوەی کەلە مانیڤێستتدا ڕونکراوەتەوە لەگەڵ لەناوچونی دونیایی کۆندا ئاینە کۆنەکانیش لەناوچون وە بەسەر مەسیحیەتدا سەرکەوتن و دواتر لە سەدەی هەژدەدا شەڕی بیروباوەڕی پێشکەوتوخوازانە لەگەڵ باوەڕی مەسیحیەت هاوکات لە ناو خەباتی مەرگباری بۆرژوازی شۆڕشگێڕ لەگەڵ کۆمەڵگەی فیئودالیدا دەچوە پێش.لە سەدەی هەژدەهەمدا باوەڕی پەیوەندیدار بە ئازادی ئەندێشە وئاین،ڕەنگدانەوەی  دەسەڵاتی ئازادی و ململانێکان بوو لەمەیدانی باوەڕەکاندا لە کاتێکدا ئاتەئیسمی مارکس دەرخستنی خەباتی هەمەلایەنەی چینی کرێکار بوو کەنەک تەنها لە دژی هەموو پاشماوە  بنکەوتوە فکری وکلتوری و ئاکاریە بەسەرچوەکان بەڵکو لەدژی بۆرژوازی پێی نایە مەیدان.

هەر ئەم پایە کۆمەڵایەتی-چینایەتیە جیاوازە کۆمەڵە فاکتەرێکی هێنایە ناو ئاتەئیسمی کۆمۆنیستی مارکس لە سەدەی نۆزدەدا کە نەیدەتوانی لە ئاتەئیسمی بۆرژوازی سەدەی هەژدەدا پەیداببێت.بۆ نمونە،هەرچەند مارکس وئەنجلس ودواتریش لینین ڕێزێکی زۆریان دادەنا بۆ دەورونەخشی ڕۆشنگەری سەدەی هەژدەهەم لەدژی ئاین کە بەهێزەوە پێشنیاری وەرگێڕان و وبڵاوکردنەوەی فراوانی نوسراوەکانی ئەوانیان لەناو چینی کرێکاردا دەکرد،بەڵام بۆ ڕزگاری تەواو لە ئاین هەرگیز پێیان وانەبوو کە ئەوانە بەس بن لە ڕوانگەی ئەوانەوە  بۆڕزگاری یەکجاری لە ئاین ئەبێت ئەو بارودۆخە لەناوبەریت کەپێوستی بە ئاینە.

 

مارکس لە سەردەم و بارودۆخێکدا ڕەخنە لە ئاین دەگرێت کە چینی کرێکار هەموو بۆرژوازی لە ئەورپادا خستبوە مەترسیەوەو"ئازادی بیرکردنەوە"و بەرگری لە"ئازادی ویژدان"ئیتر ترسناک بوو بۆ بۆرژوازی."بڕیار بوو ئازادی وێژدان" ڕێگا بۆ تێکشکاندنی ڕێگریە هزریەکانی بەردەم سەرمایەداری بکاتەوە لە دژی کۆمەڵگەی فیئودالی بڕیاربوو ئاتەئیسمی ڕۆشنگەرەکانی بۆرژوازی دەست وباڵی خودا ونوێنەرەکانی  سەرزەویشی ببڕن لە دەستێوەردانیان لە کاروباری سەرمایەی لەکاتی گەشەکردندا.لەو جێگەیەدا کە چینی کرێکار بوبو بەهەڕەشەی سیاسی،پەیوەندی نیوان بۆرژوازی ئەوروپا ونوێنەرە فکریەکانی بونە هاوتیرە لەگەڵ ماتریالیسم وئاتەئیسمیشدا. بەوتەی ئەنگلس بۆرژوازی فەرەنسەو ئەڵمانیا ڕێگایەکی تریان لەبەردەمدا نەبوو جگەلەوەی "بێ هەراوهوریا ئازادی بیرکردنەوە ئازادبکات،هەر وەکو ئەوەی کە لاوێک جگەرەیەکی لەسەر لێوی داناوەو دەچێتە سەر تەختەبانی ناوکەشتی ولەگەڵ یەکەم ڕۆچوندا بۆناو دەریا کۆنترۆڵی لەدەست ئەدات، بەبێدەنگی جگەرەکەی بەداگرساوی فڕێدەداتە سەرزەوی."بزوتنەوەی چینی کرێکار ئەو تۆفانەبوو کە بۆرژوازی لوتبەرزی ئەوروپای توشی سەرەگێژەکرد و ناچارکرد بوو بە دەربڕینی پەشیمان بونەوە لەو گاڵتەکردنەی بەخودا.ئەنگلس بەوشێوەیە وێنەی بارودۆخی ئاتەئیست وڕۆشنگەرەکان لەو قوناغەدا دەکێشێت."تەنانەت لەو جێگایانەش کە چارەیەکیان نەبوو خۆشیان ئەو کارەیان دەکرد.بۆرژوازی فەرەنسا ڕۆژانی هەینی گۆشتیان نەدەخوارد وە بۆرژوازی ئەڵمانی ڕێوڕەسمەکانی یەکشەمانی پرۆتستانەکاندا لەسەر کورسیە تایبەتەکانیان دادەنیشتن.ئەوانە نێوانیان لەگەڵ ماتریالیسمدا تێکچوە".

دەتوانی بڵێیت هەر لە سەردەمی مارکسیشدا خەبات لە دژی ئاین کەوتبویە سەرشانی ئاتەئیسمی کۆمۆنیستی چینی کرێکار.شتێک کەلە سەردەمی لێنینیشدا بەڕادەیەک بەرجەستەتر ئەبویەوە  ئەڵبتە ئەمڕۆ بەتەواوەتی لە ئەستۆی کۆمۆنیزمدایە.ئەگەر مارکس وئەنگلس ئەمڕۆ زیندو بونایە بەچاوی خۆیان ئەیان بینی کە چۆن ئاین بەدەست  بۆرژوازی ونوێنەرە فکریەکانیەوە بوتە خوێناویترین وتیکدەرترین و وێرانکەرترین  وەسیلەی سیاسی لەبەرامبەر مرۆڤایەتی و چینی کڕێکاردا و زەربەی زۆر گەورە دەدات لەخەباتی بزوتنەوە پیشکەوتوخوازەکان  و ڕەوەندی خەباتی  چینی کرێکار.بوەتە جانەوەرێک کە جگە لە بزوتنەوەی چینی کرێکاری بەتوندی ڕێکخراو هێچ بزوتنەوەیەک دەرەقەتی نایەت.

بەپێچەوانەی ڕۆشنگەرانی سەدەی هەژدەیەم،مارکس کاتێک باسی پایەکانی ئاین و بەتایبەتی بارودۆخی بەرهەمهێنانەوەی دەکات لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا سەبارەت بە نەزانی ئینسان لە بەرامبەر سروشت و ترسان لیی،دەوری تەڵەکەبازە پیشەییەکان لە دارشتنی ئاین زیاتر دەڕوات.ئیتر بەرهەمهێنانەوە و بەردەوامی ئاین لە زهنیەتی کۆمەڵایەتی جەماوەری خەڵکدا لەبنەڕەتدا کۆمەڵایەتی وسیاسی و چینایەتیە.پەیوەست بە بارودۆخێکە کە ئینسان لە خۆیی و تواناکانی نامۆدەکات و لەژێر دەسەڵاتی هێزە  بێگانە بەهێزەکاندا ئەسیرن.ئاین بینینێکی بەتەواوەتی سەرەوخوارە لە دونیاو کۆمەڵگە،لە پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنان و کۆمەڵایەتی وسیاسیە.یان دەتوانێن بڵێین کە ئاین ئاوەژیی دەرونی دونیایەکە کە هەموو شتێک تێیدا سەرەوخوارە.ئاین هەموو شتێک لەسەر سەر ڕادەگرێت هەوەک چۆن لە دونیای واقیعیشدا هەموو شتێکی سەرەو خوارە. وە لەگەڵ ئەم بینینەدایە کە تێڕوانینی مارکس بۆ ڕێگای ڕزگاری لە ئاینیش بە شێوەی ڕیشەیی  جیاوازە لەگەڵ ڕێگا چارەی ماتریالیستە ڕۆشنگەرەکانی سەدەی هەژدەیەمدا.بۆ ڕزگار بون لە ئاین تەنها وشیارکردنەوە لە دژی خورافەت و لەناویاندا خورافەتی خودا بەس نیە.ئەبێت زەمینە کۆمەڵایەتی و ئابوری و چینایەتی ئاین لەناو بەریت.ئەبێت دونیا لەسەر شوێنی خۆی دانێت.

 

سیامەک بەهاری: فاکتەرە ئەسڵی وبناغەییەکانی ڕەخنەی مارکس لە ریشەکانی ئاین و زەمینەکانی بەرهەمهێنانەوەی کامانەن؟

محسین ئیبراهیمی:ڕەخنەو هەڵویستی مارکس بەرامبەر ئاین لەئاستێکی شیکاری جیاوازدا لەبابەتە بەناوبانگەکانی سەردەمی لاوێتی وەکو" پیشەکی ڕەخنە لەمافی هێگڵ"،"سەبارەت بە مەسەلەی یەهود""،'دەستنوسە ئابوری-فەلسەفیەکان"،"خێزانی پیرۆز" و "ئایدۆلۆژی ئەڵمانی"ڕەنگیانداتەوە.لەنوسراوە پەیوەنیدارەکانی بەڕەخنە لە ئابوری سیاسی وەکو گرۆندرێسە و کاپیتاڵیش دەتوانیت پەیبەریت بەو ڕیشە ئابوریانە بۆ بەرهەمهێنانەوەی خۆشباوەڕی ئاینی لە شێوازو چوارچێوەی نوێدا بەردەوامی ژیانی ئاین دەڕخسێنێت.

 

مارکس لە لاپەڕەی یەکەمی هەمان"پیشەکیەک لەسەر ڕەخنە لە فەلسەفەی هێگڵ"دا سەبارەت ڕیشەی پێکهاتنی ئاین و پەیوەندی بەرامبەر یەکی ئینسان وئاین ڕایدەگەیەنێت کە" ئینسان ئاین دروست دەکات،ئاین ئینسان دروست ناکات"."لێرەدا ئەگەرچی ئینسان سەربەخۆ لە پێگەی  لە بەرهەمهێنان و ئابوری،ئینسان سەربەخۆ لە پێگەی چینایەتیەکەی جێگای مەبەستە بەڵام هەر لێرەداو لەو ئاستە گشتیەشدا پرسیار ئەوەیە کە کام ئینسان و بۆچی ئینسان ئاین دروست دەکات.؟ئاین بەشێکی جیانەکراوە نیە لە  ویژدان و هەست و وشیاری ئینسان لە هەموو شوێنەکان وهەموو کاتەکاندا.ئاین لایەنیکی ئەزەلی وئەبەدی نیە لە ژیانی ئینساندا.ئاین،خۆ وشیاری وبەئاگاهاتنەوەی ئینسانە لەخۆی کە یان هێشتا خۆی نەناسێوە وەیان خۆی ونکردوەتەوە".

" ئینسان ئاین دروست دەکات،ئاین ئینسان دروست ناکات".هەرچەندە ئەمە وەک حوکمێکی دابڕاو دێتە بەرچاو بەڵام مارکس هەر لەو ئاستە دابڕاوەی باسەکەش بێ ڕاوەستان لە تێگەشتنی گشتی ئینسان زیاتر دەڕوات وسەرنجی دەڕوات بۆ ئینسان لە دونیای واقیعیدا،ئینسان لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکاندا،ئینسان لە سیاسەت و دەوڵەتدا."ئینسان"،جیهانی ئینسان،دەوڵەت وکۆمەڵگەیە.ئەم دەوڵەت وئەم کۆمەڵگەیە ئاینیان دورست کردوە،ئاینێک کە ئاگایی سەرەوبنە لە دونیا،بۆچی ئەودونیایانە هەڵەوگەڕاون.چۆن وبەچ مانایەک دەوڵەت وکۆمەڵگە جیهانیکی هەڵەوگەڕاوەن؟دواتر لە ڕەخنەی مارکس لە ئابوری سیاسی،ئەم،"ونکردنەوە"کەلە ڕواڵەتدا دەستەواژەیەکی گشتی ودابڕاوە لە لێکدانەوەکەی وردەکاریەوە بۆ پێگەی چینی کرێکار لە نیزامی سەرمایەداریدا باس دەکرێت.

لە"دەستنوسە ئابوری وفەلسەفیە"کاندا لەباسی کاری نامۆدا کاتێک قسە لەبارەی پەیوەندی کرێکارو بەرهەمی کارەکەی دەکات یەکسەر بەراوردی دەکات بە پەیواندی نێوان ئینسان و خودا.ئەم بەراودکردن دوو ڕوی هەیە.هەردوکی-کاڵا و خودا-ئینسان خۆی دروستی کردون بەڵام لەهەردوکیاندا ئینسان لەژێر کۆنترۆڵی دروستکراوەکانی خۆی کاڵاو-خودا-دایە. کرێکار وەکو شتێکی نامۆ پەیوەندی هەیە لەگەڵ بەرهەمی کارەکەیدا.شتێک کە بەهەر ئەندازەیەک فراوانترو بەهێزتر دەبێت هەر بەوئەندازەیەش کرێکار لاوازترو خاڵی تر دەبێتەوە.لە قەڵەمڕەوی ئاینیشدا هەرهەمان شت ڕودەدات.بە هەر ڕادەیەک خودا  بەهێزتر ئینسان لاوازتر؛بەهەر ڕادەیەک خودا پڕ تر ئینسان خاڵی تر؛هەرچەندێک خودا داناتر،ئینسان نەزانترە و سەرئەنجام وەک مارکس دەڵێت"ئینسان هەرچەند زیاتر کاتی خۆی بۆ خودا تەرخان بکات کەمتر بایەخ بەخۆی ئەدات".

لە کاپیتاڵدا،مارکس بەم شێوەیە ئینسانی کرێکار لە پەیوەندیە کاڵاییەکانی سەرمایەداریدا بەراورد دەکات لەگەڵ پەیوەندیە ئاینیەکاندا.لە پەیوەندیەکانی کاڵادا پەیوەندی نرخی نێوان کاڵاکان واتە بەرهەمی کار"شتێک نیە جگەلە پەیوەندیەکی دیاریکراوی نێوان ئینسانەکان".لەسەر ئەو بڕوایەی کە کاڵاکان" بەرجەستەکەرەوەی کاری ئینسانەکانن ئەتوانن وەکو نرخەکان لەگەڵ یەک ئاڵوگؤڕیان پێ بکرێن.بەڵام لە ڕوانگەی ئینسانەکانەوە پەیوەندی کاڵاکان "شێوازی خەیاڵی و گومانی پەیوەندی نێوان شتومەک لەخۆی دەگرێت".لە قەڵەمڕەوی ئایندا چ ڕوئەدات؟خوداکان کە خۆیان دروستکراوی زەینی ئینسانن بە شێوەی"ڕوخساری جانەوەرێکی خۆبەڕێوەبەر "دەرئەکەون.ڕوخسارێکی باوەڕ بەخۆ،سەربەخۆ و پشت بەخۆ بەستو"کە هەم لە نێوان خۆی وهەم لەنێوان خۆی و جۆری ئینساندا پەیوەندی دروست دەکات.

لەژێر سایەی پەیوەندیەکانی سەرمایەداریدا،زۆرینەی هەرەزۆری کۆمەڵگە بەردەوام ژیان لە مەترسی ونائارامی لە داهاتو و بژیویان بەسەردەبەن.چاوگێڕانێکی کورت بە کارنامەی هەر ئەمڕۆی دونیایی سەرمایەداریدا بەڕاستی مەترسیدارە.مەودای نائەمنی ئابوری و ترس لە تارمایی بێ کاری وبێ سەرپانایی وبرسێتی ومردن بەهۆی بێ دەرمانی وبێ خۆراکی و تێکدانی خێرای ژینگە وشەڕو تیرۆر زۆرینەی زۆر کۆمەڵگەی لە مەترسی بەردەوامدا ڕاگرتوە.ترسان لەوەی کە چینی دەسەڵاتدار سود لە بەکارهێنانی  نمونەی زەوی کێڵراو بۆ بڵاوکردنەوەی مەیلی زیان بەخش بۆ مرۆڤایەتی وەکو ناسیۆنالیسم و ئەلبەتە وەشاندنی تۆوی ئاین وچینینەوەی.

 

 ئاین کە خۆی بەرهەمی ئەم دونیا پیچەوانەیە دەوری چیە؟چ کارێک ئەنجام ئەدات؟لەبنەڕەتدا کاری پاساو دانی ئەو سەرەوخواریەیەو وشیاوکردنی بەرگەگرتنیەتی.مارکس دەڵێت"لۆژیکی باوە" مۆڵەتی ئەخلاقی'یە کەیەتی"ئارامکردنەوە و پاساودانیەتی.

 

ئـەم دەستەواژەی مارکس زۆر بەناوبانگە"ئـاین تلیاکی گەلانە"بەڵام ئـەبێت ئـەو خەڵکە پێویستان بە تلیاک بێت ھەتا ئـاین دەوری تلیاکیان بۆ بگێڕێت،ئـەو خەڵکەئـەبێت لەدەستی شتێک ھەڵبێت وە پەنا بۆ تلیاک ببات.ئـەبێت بە دەردێک ئـازار بچەژێت ھەتا  پەنا بۆ ئـارام بونەوەی  ببات بۆ تلیاک .مارکس لە دەربڕینەکانی پێش ئـەو ڕستەیەدا بە چەند ڕستەیەکی زۆر بەھێز ئـاماژە بەو"پێویستیە"دەکات".... ئـاین ئـاھی  بونەوەرێکی  ستەم لێکراوە،ھەستی جیھانی بێ ھەستە،و گیانی ھەلومەرجێکی بێ گیانە." ئـاین تلیاکی گەلانە

ھەر ئـەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر کەناڵی ئـاسمانی چ لە جیھانی ئـیسلام لێدراودا و چ لە ڕۆژئـاوادا خەریکی فرۆشتنی  تلیاکی ئـاینن بەشێوەیەکی ڕێکخراو.تەنانەت لە دونایی بەناو سیکۆلاردا بەتایبەت لە ئـەمریکا ئـەوانجەلیە خەڵەتێنەرەکان"بونەوەرە ستەم دیدەکان"بەپشت بەستن و پەنابردن بۆ خوداو مەسیح  و معجیزەو خورافات ئـارام دەکەنەوە ھەتا ھەم لە تاڵانیەکانی ئـەم دونیا بێ ئـاگایان بکەن و ە خەبات و تێکۆشانیان لەم  دونیایەدا لە بەرنامەیاندا نەھێڵن. وە ئـەڵبەت ماوەتە ئـەوەی چەند دراوێکی داھاتەکەشیان بکەنە باخەڵتان.

هەر لیرەدا ئەوەش ڕونبکەمەوە کە کۆمەڵەگە لەبەرامبەر هێرشی ئایندا هەرگیز پاسیف نەبوە وە لە دونیای هاوچەرخدا بە شێوەیەکی باشترە نیە.لەیەنێکی گرنگی هەوڵی ئینسان بۆ گەیشتن بەئازادی وخۆشگوزەرانی و کەرامەتی ئینسانی وەستانەوەی کاریگەرە لەبەرامبەر هێرشی ئایندا.لەم ساڵانەی دوایدا کاریگەریە بەهێزەکانیمان بینی لە هەموو جیهاندا.

سیامەک بەهاری: بنەماکەنی ڕەخنەی مارکس سەبارەت بەڕزگاری لە ئاین چین؟ڕەخنەی هزری؟ڕەخنەی کۆمەڵایەتی؟هەر دوکی؟ پێداگریەکانی کامرکس کامانەن؟

موحسین ئیبراهیمی:ئەگەر چی مارکس وەستانەوە لە بەرامبەرخوداکان وخورافاتی ئاینی و هەروەها ئاینی رێکخراودا وە بەم مانایە هەم بەرگری لە هێرشی هزری ڕۆشنگەرەکانی سەدەی هەژدە بۆ سەر ئاینی ڕێکخراوو،مەسیحیەت وخودا و هەم هەنگاوەکانی کۆمۆنەی پاریس لە دەست کۆتاکردنی کڵێسا بە گرنگ دەزانیت بەڵام هیشتا بۆ گەیشتن بە ئازادی تەواو لە ئاین بە کافی نازانێت.وەڵامی مارکس بەم پرسیارە پشت بەستوە بە ڕوانینی ماتریالیستی وچینایەتیەکەی نەک تەنها سەبارەت بە ڕیشەی ئاین بەڵکو بەتایبەت ئەو بارودۆخە واقیعی و مادیەی کە ئاین لە شێوازی جوارەوجۆردا بەرهەم دێنێتەوەو بەری ئەداتە گیان و ڕۆح و ئەیسەپینێت بەسەر کۆمەڵگەدا.

مارکس لە " پێشەکی ڕەخنە لە فەلسەفەی مافی ھێگڵ دا"ئـەڵێت؛خەبات لەگەڵ ئـاین خەباتی ناڕاستەو خۆیە لەگەڵ جیھانێکدا  کە ئـاین بۆن وبەرامە مەعنەویەکەیەتی."بەڵام بۆ بەتەواوەتی سڕینەوەی  ئـەم"بۆن و بەرامە"مەعنەویە لە زەینی ئـینساندا مارکس  پێشنیاری خەباتی  ڕاستەوخۆ لەدژی ئـەو جیھانەخۆی دەکات. لە ڕوانگەی مارکسەوە  ئـەگەر ئـینسانەکان "خۆش بەختی واقیعیان"ھەبێت" خۆش بەختی خەیاڵی"لە زەینی ئـینساندا جێگایەکی نابێت؛ئـەگەر"بارودۆخێک کە پێویستی بە خۆشباوەڕی ھەیە "لەناو ببرێت "خۆشباوەڕیش"بەبارودۆخەکە لەنێو دەچێت.وەلەکۆتایدا ئـەگەر"دونیای پڕ ئـازار بگۆڕدرێت  ئـاین کە" خەرمانەی پیرۆز"یەکەیەتی و بڕیارە ئـەو ئـازارە  بکاتە شتێکی قابیلی بەرگەگرتن. لەناو بچێت .ئـەبینین چۆن لە ڕوانگەی مارکسیشەوە  خەبات لە دژی ئـاین کە ڕۆشنبیرانی سەدەی ھەژدەھەم زۆر بەھێز  بەرەو پێشیان دەبرد پێویستە وە ھەم خەباتی ڕاستەو خۆ لەگەڵ زەمینە مادیەکانی بەردەوامی ئـایندا ناتوانیت وەک ئـاتەئـیستێک  خەبات لە دژی ئـاین و خورافات بەریتە پێشەوە و پێت وابێت ئـیتر کاری ئـاین تەواو بوە وە لەلایەکی تریشەوە  ناتوانیت بە خەبات لەگەڵ خورافاتدا بەھەند وەرنەگریت و دەست لەسەر دەست دانێیت و چاوەڕوانی  ڕزگار بون بکەیت لە کۆمەڵگەی چینایەتی بەم پاساوەی کە ڕزگاری لە ئـاین بەسراوەتەوە  بەڕزگاری لە زەمینەکانی دوبارە بەرھەم ھێنانەوەی  ئـاین .

مارکس بەم شێوەیە درێژە بە باسەکەی ئەدات "...رەخنەگرتن لە ئاین،تەوەهوم لە ئینساندا دەسریتەوە ئەشێ ئەو وەک ئینسانی پاک بوەوە لە تەوەهوم بەوشیاریە بۆ گەڕاوەکەی بیربکاتەوە،مامەڵەبکات،وە ڕاستیەکانی لە شوێنی خۆی دانیت؛هەتا بەڵکو  وەکو خۆری ڕاستەقینە بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە."لێرەدا ئێمەش لەگەڵ پێگەی گرنگی تەبلیغ و لە قاودان لەدژی ئاین و ڕاماڵینی ئاین لە ڕەخنەی مارکسدا بەرەوڕوین.بەڵام ئەم ئەم دەستەواژانە وەک دەرئەکەوێت ئەو مانایە ئەدەن کە گۆڕانکاری لە فکرەکاندا،گۆڕانکاری لە دەرونی ئینسان،گۆڕانکاری لە تێڕوانینی ئینسان لابردنی تەوەهوم لە ئینساندا لە ڕێگای ئاینەوە دەتوانێت گۆڕانکاری لە ڕاستیەکاندا دیاری بکات وە ئەوەی کە سڕینەوەی ئاین لە ڕێگەی خەباتی هزریەوە دەتوانرێت پێگەی ناوەندیتی ئینسان مسۆگەر بکات وە مرۆڤایەتی بکاتە خاوەنی کەرامەت و ئازادی و ئیرادە.بەڵام مارکس دەمودەست ئەوەش زیاد دەکات کە"ئاین تەنها خۆرێکی خەیاڵێیە کە ئینسان هەتا ئەو کاتەی بەدەوری خۆیدا نەسوڕێتەوە،بەدەوری ئەودا ئەسوڕێتەوە"ئەوجا پرسیارەکە ئەوەیە کە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئینسان خۆی ببێتە تەوەرەی خۆی.ئینسان بەدەوری بیرکردنەوەو وەهمێک کە دروست کراوی خۆیەتی دورنەخاتەوە.دیل و شکستخواردوی ئەم وەهمە نەبێت.ڕۆشنگەریە لە دژی ئاینە کە ئینسان پێش دەخات بۆ ئاستیکی ئاوەها یان بارودۆخیکیتر پێویستە بۆ ئەوەی کە ئینسان بۆ ئاستێکی ئاوەها گەشە پێبدات؟ چۆن بارودۆخ و چۆن گۆڕانکاری و کام مەیدانانە پێویستن؟

باسەکەی مارکس ئەوەیە کە ئینسان ئەبێت لە بارودۆخێکدا بێت پێویستی بە "خۆرێکی خەیاڵی" نەبێت.مارکس لە کتێبێکدا "سەبارەت کێشەی جولەکە"لەدوو ئاستتدا بەشوێن وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڕوات.هەم ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ ئاین،سنوردارکردنی ئاین و پاشەکشە پێکردن ولەکۆتاییدا ئازادکردنی دەوڵەت لە ئاین ویان جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت(هەمان سیکۆلاریزەکردنی  پەیوەندیە سیاسیەکانی کۆمەڵگە)جێگا مەبەستیەتی وە هەم ئەوەی کە ئەو ئاستە لە ئازادی لە ئاین هێشتا ناتوانێت جێگای "خۆری خەیاڵیی"خودا  بدات بە خۆری ئینسان خۆی.ئەبێت هەلومەرجی واقیعی ئینسان بگۆڕیت بۆ ئەوەی کە بتوانێت دەسەڵات وئازادی وئیرادەی ژیانی خۆی ڕێکبخان.

لە یاداشتێکدا لەژێر ناوی خاوەندارێتی تایبەت وکۆمۆنیزم"(دەستنوسەکان...)قسە لەوە دەکات کە نامۆبونی ئاینی" لە قەڵەمڕەوی  ئاگایی وژیانی دەرونی ئینسانیدا ڕوئەدات لەکاتێکدا کە نامۆبونی ئابوری مەیدانی ڕاستەقینەیە"بەو ئاکامە دەگات کە" دەرچون لە نامۆبون هەردوو لایەنەکە دەگرێتەبەر".بەڵام قوڵی باسەکەی مارکس ئەمەیە کە دەڵێت ئاین لە پەنای خێزان ،دەوڵەت،یاسا،ئاکار،زانست و هونەر پەیڕەوی لەیاسای گشتی و ئابوری دەکات.ئەوانە هەموو شێوازو چوارچێوەی دەرونی،کلتوری و سیاسی نامۆبونی ئینسانن لە خۆی.ئەمانە هەمویان بە خاوەندارێتی تایبەتەوە گرێدراون کە خۆی نیشانەی مادی و بەرچاوی ژیانی ئینسانی نامۆ بوە.مارکس بەو نەتیجەیە دەگات کە بۆ ڕزگاری لە هەموو ئەم شێوازەی لە خۆ نامۆبون لە ناویاندا ئاین ئەبێت لە بنچینەی ئەم لەخۆنامۆبونە ڕزگار بیت.ئەبێت لە خاوەندارێتی تایبەت واتە" هێنانە دەرەوەی ژیانی ئینسان لەژێر خاوەندارێتیدا"ڕزگار بێت.دەرچون لە خاوەندارێتی تایبەت مەرج وزەمینەی مادی"دەرچونە لەهەر جۆرە لەخۆنامۆبونێک".مەرج وزەمینەی"گەڕانەوەی ئینسان لە ئاین،خێزان،دەوڵەت وهیتر بۆ بونی ئینسانی واتە بۆ بونی کۆمەڵایەتی خۆی"یەتی.ئاشکرایە کە لەسەرمایەداریدا ئەم"گەڕانەوەی ئینسانە بۆ بونی ئینسانیەکەی"لە ڕێگەی دەرچون لە پەیوەندیەبنیاتنراوەکان لەسەر بنەمای کاری بەکرێ ،دەرچون لە خاوەندارێتی بەهای زیادە لەلایەن خاوەننانی وەسائیلەکانی بەرهەمهێنان و لە یەک وتەدا هەڵوەشانەوەی کاری بەکرێ مەیسەرە.

مارکس لەدرێژەی ئەو خاڵانەی باسکران،بە چەند ڕستەیەکی کورت سەبارەت بە  جیاکردنەوەی پەیوەندی ئاتەئیسم و کۆمۆنیسم قسەدەکات شوێنی خۆیەتی کە بەگرنگ وەریانگرین:"کۆمۆنیزم هەر لەسەرەتای کارەوە(ڕۆبەرت ئون)لەگەڵ ئاتەئیسمدا دەست پێدەکات  بەڵام لەسەرەتاوە بەهیچ شێوەیەک کۆمۆنیسم نیە و لە ڕاستیدا هێشتا بەگشتی دابراوە."دواین ڕستەکانی ئەم پەڕەگرافە و لەهەمان باسدا جیاوازی  ئاتەئیسم و کۆمۆنیسم لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ"ئینسان دۆستی" ڕون دەکرێتەوە:...ئینسان دۆستی ئاتەئیسم لە سەرەتاوە ئینسان دۆستی فەلسەفی و دابراوە لە کاتیکدا ئینسان دۆستی کۆمۆنیسم هەم واقیعیە وە هەم ڕاستەوخۆ پشت بەستوە بەکردوە".

مارکس وەک بیرمەندو  رابەری کۆمۆنیسم،تیئۆری داڕێژەری بزوتنەوەی  واقیععی چینی کرێکار بۆ گۆڕینی واقێعی بارودۆخ،دەڕوات بۆ شەڕی ئەو هێێزانەی کەپارێزەری بارودۆخی ئێستان.لەناویاندا خورافات وئاین و کڵێسا.پێشتر لە تێزەکانی فیئورباخدا وتویەتی کە فەیسلەسوفەکانی جیهان تەفسیری دونیایان کردوە لەکاتێکدا کیشەکە لەسەر گۆڕینیەتی.هەر ئەم تێزە پایەییە لە هەڵوێست لەبەرامبەر ئایندا خۆی نیشان ئەدات.مارکس ئاتیستی قەڵمڕەوی فەلسەفە نیە. تەنها بێ خودایەک نیە.بۆ مارکس خودا ڕوخسارو بەرجەستەیی و ڕەنگدانەوەی نامۆبونی واقیعی ئینسانە لە قەڵەمڕەوی ئەو دونیای واقیعی و دەرونیە کە خۆی ڕەنگدانەوەی لە خۆنامۆبونی ئینسانە لەمەیدانی ئابوری،سیاسی، و بە شێوەی گشتی لە ژیانی مادی و واقیعیە.بناغەی ئاتەئیسمی مارکس ئینسان دۆستیە.خۆشبەختی ئینسانە.ڕێزی ئینسانە.لە ناوبردنی نامۆبونی ئینسان لە دونیایی دەرونیشدایە.بەڵام کاتێک لە خۆنامۆبونی دەرونی ئینسان بەرهەمی لەخۆنامۆبونیەتی لە قەڵەمڕەوی  ئابوریدا  ئەو کاتە ئەم ڕەوتی گێڕانەوەی هەڵبژاردن وئیرادە و ئازادیە بۆ ئینسانیش لە قەڵەمڕەوی مادی وئابوری تێدەپەڕێت ئەگەرچی وشیاری لە مەیدانی  دەرونیش لایەنێکە لە خەبات بۆ ڕزگاری لە نامۆبون لە ئابوری وسیاسەتدا.

بیست و سێ ساڵ لەپاش دەست نوسەکان لە بەرزاییەکدا لە جەڵدی یەکەمی کاپیتاڵدا جارێکی ترجەخت لەسەر هەمان خاڵ دەکاتەوە.."کاردانەوەی ئاینی جیهانی واقیع  لە زەینی ئینسانەکان تەنها کاتێک دەتوانێت لە ناو بچێت کە پەیوەندی عەمەلی ژیانی ڕۆژانەی(نێوان ئینسان و ئینسان ،ئینسان و سروشت)بەشێوەکی ڕون و لۆژێکی لەسەریاندا دەرکەوێت."ئاین ڕوپۆشێکە کە دراوە بە سەر ڕاستی پەیوەندیە سەرەوخوارەکانی نێوان ئینسانەکاندا.ڕوپۆشێک کە ڕوخساری ڕاستەقینەی نەک تەنها دەشارێتەوە بەڵکو پاساوی ئەدات.ئەبێت ئەم ڕوپۆشە بخەینە لاوە وە ئەو ڕوخسارە واقیعیە نیشان بدەیت.ئەم ڕوداوە ڕونادات ئەم"ڕوپۆشە لە ڕوی پروسەی  ژیانی کۆمەڵایەتی ،بەمانای،ڕەوتی بەرهەمهێنانە مادیەکەی ،داناتەپێت مەگەر کاتێک کە بەرهەم هێنان بەدەست  کۆمەڵی ئینسانە ئازادەکان ئەنجام بدرێت وە لە ژێر کۆنترۆڵی ئازادانەو بەرنامە ڕێژی ئەواندا بێت".

هەموو باسەکەی مارکس ئەوەیە کە  ئینسان لە دونیای واقیعی و ئابوریدا بێ ئیرادەیە وئاین لە خۆنامۆبونی ئینسان و بێ ئیرادەیی لە ژیانی دەرونیدا کە خۆی ڕەنگدانەوەی لە خۆنامۆبون و بێ ئیرادەی ئینسانە لە ژیانی واقیعی و ئابوریدا.ناتوانیت لەم نامۆبونە لە جیهانی عەقڵی و دەرونی ڕزگاری بیت مەگەر لەگەڵ ڕزگاربون  لە دونیای ڕاستەقینە و ئابوریدا.تەنها لە ڕێگەی ڕزگاربون لەم  دونیا نامۆیە واقیعیە "هەموو ئازادی" کە لە ڕوانگەی مارکسەوە" بریتیە لە گێڕانەوەی  جیهانی  ئینسان و پەیوەندی ئینسان بە ئینسان خۆیەوە"یە وەدی دێت و هاوڕێ لەگەڵ ئەو ئینسانەدا لە زنجیری تەوەهموماتی ئاینی ڕزگاری دەبێت.لە دەستی سومبوڵی بێ ئیرادەی واتە خودا ڕزگاری دەبێت.لە دیلی مخلوقی خۆی ڕزگاری دەبێت .هەر بەو ئەندازە کە ئینسان ئیرادەی دونیای خۆی بەدەستەوە دەگرێت و ئیرادە لە خودا دەسەنێتەوە.بەڵام پەیوەندێکی دوو لایەنەی نیوان خەبات لەگەڵ خوداو بارودۆخێک کە خودای بەدیهێناوە هەیە.خەبات لەگەڵ خورافەتی خودا لایەنێکی گرنگە لەخەبات بۆ لەناوبردنی بارودۆخێک کە خودای خولقاندوە.لەگەڵ ئەوەشدا ڕزگاری تەواو لە تەوەهمی خودا پێویستی بە ڕزگاری تەواوە لە بارودۆخێک کە پێویستی بە وەهمی خودایە.

ئەبینین کە ئاتەئیسمی مارکس لایەنێک و ڕوخسارێکە لە بزوتنەوەیەک وجەنگێکی هەمەلایەنەی هزری،سیاسی وچینایەتی لەگەڵ ئەو پەیوەندیانەی کە ئاین ژێرخانی هزری وئایدۆلۆژی و بنەما جیانەکراوەکەیەتی.

سیامەک بەهاری:لە دواین پرسیاری ئەم بەشەدا ئەمەوێت قسە لەبارەی بۆچونی مارکس سەبارەت بە جیایی ئاین لە دەوڵەت وکۆمەڵگەی سیکۆلاروە بکەین.بۆچونی مارکس چیە سەبارەت بە سنوردار کردن ئاین لە چوار چێوەی هەر ئەم نیزامەی کە پێوستی بە ئاینە؟

موحسین ئیبراهیمی: ئەزانین کە مارکس بەتنها کێشەی ڕەخنەی فکری لەدونیای ئێستادا نیە.مارکس شرۆڤەکارێکی بێلایەنی جیهان نیە.بیرمەندی بزوتنەوەیەکە کە دەیەوێت دونیا بە شێوەیەکی وشیارانەو چالاکانە بگۆڕێت و ژێرەو ژوری بکات .ئەیەوێت چینی کرێکار کە بەرجەستەیی نامۆبونی ئینسانە لەتواناییەکانی خۆی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا بکاتە خاوەنی ئیختیار لە ژیانی خۆی و لەو ڕێگەیەشەوە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە بکاتە هاوڵاتیانی خاوەن هەڵبژاردن وژیانیان بگۆڕێت.ئەیەوێت ئازادی وئیختیار بۆ ئینسانیەت بگەڕێنێتەوە .لێرەدا بوار نیە کە بەدریژی سەبارەت بە دەوری ئاین و واقیعی ئاین لەسەردەمی مارکسدا قسەبکەین.بەڵام هەر بەوشێوەی کەلە لەوەڵامی پرسیارەکانی پێشودا وتم لەسەر دەمی ژیانی مارکسدا ئیتر هەواڵێک نیە لەو ڕۆشنگەرایانەی کە خەباتیان بۆ بەرگری لە "ئازادی ویژدان" دەکرد لە سەدەی هەژدەیەمدا. ئەوان"ڕۆژانی هەینی گۆشتیان نەدەخوارد وە لە مەراسیمی یەکشەمەکاندا لەسەر شوێنە تایبەتیەکانیان دادەنیشتن"وە بەگشتی "نێوانیان لەگەڵ ماتریالیزمدا تێکچوە".خەبات لەدژی خودا و خورافەتی ئاین کەوتوەتە ئەستۆی چینی کرێکارو کۆمۆنیسم.مارکسی سەدەی نۆزدە،سەدەیەک کە چینی کرێکار لە ڕوی سیاسیەوە لە پێگەیەکدایە کە مارکس بەیاننامە خەباتکارانەکەی لە مانیڤێستی کۆمۆنیستدا ڕاگەیاندوە،هەم ئەشیەوێت ژەهری ئاین لە هەموو گۆشەکانی ژیانی ئینساندا بسڕێتەوەو ئەوەش زانراوە کە گەیشتن بەم ئامانجە لە چوارچێوەی ڕژێمێکدا کە بیناکەی لەسەر لەخۆنامۆکردنی کرێکارو بەشوێنیدا هەموو ئینسانیەت ڕاوەستاوە مەیسەر نابێت.بەم مانایە مارکس لەهەمان چوارچێوەی نیزامی ئێستادا هەوڵی پاشەکشە پێکردنی ئاین و کۆتایی هێنان بەدەستی خوێناوی لە ژیانی ئینساندادەدات.

لە کتێبی"شەڕی ناوخۆی فەرەنسادا"،مارکس لە ئاماژەیەکی کورتدا وەک پشتیوانی لە هەنگاوەکانی  کۆمۆنەی پاریس لە دژی ئاینی ڕێکخراو ئەم خاڵانە بەرجەستە دەکات.کۆمۆنە پاش هەڵوەشاندنەوەی سوپاو پۆلیس وەک دوو دامەزراوەی سەرکوتگەری فیزیکی، دەڕوات بەشوێن وەسیلەی مەعنەوی سەرکوت واتەکلێساو قەشەکان. بە فەرمانی کۆمۆن جیایی کەنیسە لەدەوڵەت بەکردەیی کرا.دەست بەسەر موڵکەکانی کڵێساداگیرا وقەشەکان ڕەوانەی جیهانی ئارامی تایبەتی خۆیان دەکران هەتا بە خێرو سەدەقەی باوەڕداران بژین.دەستی کەنیسە لە دستێوەردان لە کاری پەروەردە کۆتا ئەکرێتە،وە ،وە هەموو دامەزراوە پەروەردەیەکان بەخۆڕایی دەخرێنە خزمەت هەموو هاوڵاتیانەوە.

لە دیدی مارکسەوە،هەنگاوی لەم شێوەیە لە ڕاستای سیکۆلاریزەکردنی کۆمەڵگەو کردنە دەرەوەی  ئاین لە فەرمانڕەوایی دەوڵەت ودامەزراوە گشتیەکان لە چوارچێوەی نیزامی ئێستادا هەرچەندە گرنگ و شیاوی ئەنجامدانە بەڵام بەس نیە.ئاین دەتوانرێت وەک کاری تایبەتی ئینسان  ڕاگەیەنرێت بەڵام ئەم کەسانە هێشتا  لە کۆیلایەتی ودیلی هزری ودەرونیدا دەمێننەوە."دەوڵەت دەتوانێت خۆی لە سنورداری یەک ئازاد بکات،بێ ئەوەی کە بەڕاستی ئینسانەکانی لەو سنورداریە ئازادکرد بێت".دەوڵەت دەتوانێت لە سنورداریەکانی ئاین ڕزگار ببێت.لە وتەیەکدا"ئازادی دەوڵەت لە ئاین،ئازادی ڕاستەقینەی ئینسان نیە لەئاین".لە بارودۆخێکی ئاوادا ئینسان ڕزگاری نابێت لە ئاین بەڵکو ئازادی-بەدەربڕێنێکی وردتر ئازادی ئاین وبێ ئاینی-بەدەست ئەهێنێت.

ئەوسا ئەگەر سنوردارکردنی ئاین و،دورخستنەوەی و کردنی بە کاری تایبەتی بێت هێشتا ئازادی ڕاستەقینەی ئینسان خۆی نیە لەئاین،بەچ شێوەیەک دەتوانێت بەیەکجاری ڕزگاری بێت لە ئاین؟ ئایا نابێت لە هەمان  قەڵەمڕەوی تایبەتیدا بە شوێن ئایندا بڕۆیت و لەو قەڵمڕەوەشدا ژەهرەکەی پاککەیتەوە؟

لایەنێکی تری کۆمەڵگەی سیکۆلار ئەوەیە کە گرنگە لە هەمان کۆمەڵگەدا درێژە بدەیت بە خەباتی هزری وڕەخنەگرانە لە دژی ئاین شێلگیرانە.بەدیدی مارکس نەک تەنها  ئەبێت ئەدەبیاتی ئاتەئیستی ڕۆشنگەرانی سەدەی هەژدەیەم بەفراوانی بڵاوبکرێتەوە بەڵکو ئەو تەئکید لەسەر گرنگی خەباتی وشیارانەی حزبی کۆمۆنیست لە دژی ئاین دەکاتەوە.لە ڕەخنە لەبەرنامەی گۆتادا لە بەشی "ئازادی ویژداندا" بەرزاییەکی کورت هەیە کە بەیانی هەڵوێستی ڕاستەوخۆی حزب بەرامبەر بەئاین نیشان ئەدات:

ئەگەر لەو سەردەمەی خەباتی کلتوری بوینایە Kulturkampf (ئاماژەیە بۆ هەنگاوەکانی بیسمارک لە دژی ئەو حزبە کاتۆلیکانەی کە پاریزەری خاوەن زەویەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەلمانیا بون)خەریکی ئەوە بوین کە جارێکی تر دروشمەکانی  لیبرالیسم بهێنینەوە یاد،لەبنەڕەتدا  شتیک بەو ناوەرۆکەوە دروست دەبوو:هەرکەس ئەبێت بتوانێت بەبێ دەستێوەردانی پۆلیس پێویستییە ئاینیەکانی بە ئەنجام بگەیەنێت بەڵام لەم بارەیەوە،حزبی کرێکاران ئەبێت لانی کەم،تێگەشتنی بۆ ئەم خاڵە وەبیر بهێنایەتەوە کە کۆتایی ڕاستەقینەی واتای بۆرژوازی"ئازادی ویژدان" شتێک نیەجگە لە ڕوقایمی لەبەرامبەر هەموو جۆرو بەشەکانی ئازادی ویژدانی ئاینی وە ئەم حزبە بە بەشی خۆی هەوڵ ئەدات هەتا ویژدان لە تارمایی ئاین ڕزگار بکات.

پێویستە لێرەدا خاڵێکی تریش ڕونکەینەوە کە بۆ مارکسی ئازادیخواز تەنانەت لە قەڵەمڕەوی ڕزگاری لە کۆنترین زنجیری گەردنی مرۆڤایەتی واتە ئاینیش شوێنێک نیە بۆ سەرکوتی فیزیکی.

تەئیدکردنی هەنگاوەکانی کۆمۆن و پیداکردی لەسەر هەڵسوڕانی ئاتەئیستی حزب(ئاشکرایە کە قسەی لەسەر حزبێکە کە ڕەنگدانەوەی بزوتنەوەی ڕاستەقینەیە بۆ ڕزگاری لە کاری بەکرێ،واتە کۆمۆنیزمە)هیچ پەوەنیەکی بە گۆڕینی ئاتەئیسمەوە نیە بەئایدۆلۆژی دەوڵەت.دەوڵەت ئەرکێتی کە هۆش وڕۆحی هەموو کۆمەڵگە بەتایبەت منداڵان لە کۆمەڵگەدا لە هێرشی ئاین بپارێزێت؛دەوڵەت ئەرکێتی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە بۆ بڵاوکردنەوەی زانست وڕزگاری کۆمەڵگە لە خورافات لە ئەستۆ بگرێت؛دەوڵەت بەرپرسە لەوەی تەنانەت لەگەڵ هێزی سەرکوتدا بچێت بەدوای هەر ڕێکخراوێکی ئاینی کە بەکردوە هێرش ودەستدرێژی دەکەنە سەر ژیان وگیانی خەڵکی بەڵام دەوڵەت نابێت و ناتوانێت بە سەرکوت بڕواتە سۆراغی ئاین وەک باوەڕ.

ئەنجلس لە ساڵی ١٨٧٤ کە هێشتا مارکسیش لە ژیاندا بوو لە ڕەخنە لە کۆمۆنارە بلانکیستەکاندا کە بەڕواڵە"لەپەیوەند  بەنکوڵی کردن لە بونی خوداوە توندڕەوتر لەوانیتر مامەڵە دەکەن"ئەڵێن بلانکیستەکان لەم بارودۆخەدا ئەیانەوێت کە خوداوەند وەکو ١٧٩٣،بەهۆی حوکم وبڕیارێکەوە لەناوبەرن:"لە کۆمۆندا جێگایەک نیە بۆ قەشەکان وئەبێت هەر جۆرە کۆبونەوەکی ئاینی وهەرجۆرە ڕێکخستنێکی ئاینی قەدەغە بکرێت."ئەنجلس ئەمە وەک" فەرمانی مفتی"تێدەگات وە ناڕازیانە دەڵێت کە"تەنها خزمەتێک دەتوانرێ لە بەرامبەر خودا ئەنجام بدرێت،ئەوەیە  خوانەناسی وەکو مەسەلەیەکی باوەڕی بکەێتە ئیجباری".ئەنجلس لە"دژی دۆهرێنگ"یشدا زۆر لێبڕاوانە ئەو بۆ چونەی دۆهریگ کە لە کۆمەڵگەی سۆسیالیستیدا ئاین قەدەغە بکرێت ڕەد دەکاتەوە.

لە کۆتایی ئەم دیمانەیەدا بەکورتی ئەوە زیاد بکەم کە هەموو ئەم باسانە بەبێ تەئکیدکردنەوە لە خاڵێکی گرنگ نوقسانە.دەوری تلیاکی ئاین تەنها یەکێک لە کارکردەکانی ئاینە.بەڵام ئاین کاریگەری تریشی هەیە.دەتوانێت دەست بخاتە سەر دواکەوتوترین بەشەکانی کۆمەڵگەو وهانیان بدات تا دەست بەرن بۆ کاروکردەوەی سەر سوڕهێنەرو ترسناک.لەو جێگەیەدا ئەم ئەفیونەی ئاین کارساز نیە و جەماوەری ستەمدیدە  لە شوێنی ئاهی ئاین لە دژی خودی ستەم سەرکەشی دەکەن شمشێری ئاین دەگۆڕدرێت.هەموو ئەو گروپە ئاینیانەی کە هەتا ددانیان چەکدارن وخۆرهەڵاتی ناوەڕاستیان غەرقی ئاگرو خوێن کردوە  بەکردوە ئەیانەوێت هەر ئەو کارە ئەنجام بدەن کە ئەفیونی ئاین دەرەقەتی نەدەهات وە.تێکشکاندنی هەوڵ و ناڕەزایەتی  وجوڵانەوەی جەماوەری خەڵکێک کە بڕیاریانداوە لە جیاتی چاوەڕوانی هەنگوین وشیر لەو دونیا ژیانیان لەم دونیا باشتر بکەن.دەوری ئیسلام لە دونیای هاوچەرخ وگەشەی ئاتەئیسمی دژی ئیسلامی لە دونیای ئیسلام لێدراودا خۆی بابەتێکی درێژە کە ئەبێت لە دەرفەتێکی تردا دەستی بۆ بەرین.

مایەتی

١٨\٥\٢٠٢

 

 

 

 بەشی چوارهەم و کۆتایی

ئاتەئیسم وبزوتنەوەی دژی ئاینی لە "جیهانی ئیسلامی"دا

 

سیامەک بەهاری: بە چڕبونەوە و بەدواداچون لەسەرئاتەئیسم لەگەڵ ئاین  لە"جیهانی ئیسلامی"دا بەردەوامی گفتوگۆکەمان دەدەین.پێش چونەناو جیهانی هاوچەرخ پێویستە ئەگەر بەکورتیش بوە ئاماژەیەک بە مێژوی کوفرو بێ باوەڕی وئاتەئیسم لە دونیایی بەئیسلامگیراودا بدەین.

موحسین ئیبراهیمی:دینیس دیدرۆ ئامادەکاری سەرەکی ئینیسکلۆپیدیای ڕۆشنگەری فەرەنسا ئەیوت"هیچ فەیلەسوفێک هەتا ئێستا پیاوێکی ئاینی نەکوشتوە،لەکاتێکدا پیاوانی ئاینی چەندین فەیلەسوفیان کوشتوە".

هەروەک چۆن"دونیای مەسیحیەت" هەتا بینەقاقای لە دەریایی خوێنی کەسایەتی و فەیلەسوف و ڕۆشنبیرانی بێ باوەڕ،کافر یان ئاتەئیست وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوە دژی ئاینیەکاندا غەرق بوو؛مێژوی"جیهانی ئیسلام"یش تەژییە لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی،کەسایەتی کافر.بێ باوەڕ،هەڵگەڕاوەو ئاتەئیست لەلایەک وستەمکاری خەلیفە و پیاوانی ئاینی لە دژی ئەوان لەلایەکی تروەیە.

سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە لێکچونێکی زۆر لە زەمینەکانی وەستانەوە لەبەرامبەر پیشەسازی ئیسلام وڕەخنە لە خورافاتی ئیسلامی و زەمینەکانی وەستانەوە لەبەرامبەرمەسیحیەت و خورافاتەکانیدا هەیە .لەبەشی"حەلاج"لە کتێبی"ئیسلام ناسی" عەلی میر فیردۆسی زانیاریەکی بەنرخی لەبارەی زەمینەی زانستی و بونەباوی کفرو گەشەی بیرو بۆچونی ماتریالیستی و دژی ئاینی و هەڵگەڕانەوە لە ئاین لە مێژوی"جیهانی ئیسلامی"تێدایە لە ناویاندا ئەوەی کە لە دەستپێکی خەلافەتی عەباسیدا، لەگەڵ پەرەسەندنی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕو هەستانەوەی گەورەی زانستی و کلتوری دەستپێ دەکات و لە کۆمەڵێک مەیدانی وەک زانستی سروشتی،پەیکەرتاشی،ئەستێرە ناسی،ئەندازیاری،پزیشکی،میکانیکی،کیمیاوی،جەبر بەرامبەرکێ و پێشکەوتنێکی زۆر ڕوئەدەن وە هەموو ئەوانە بوار بۆ تێڕوانینی لۆژیکی و زانستی لەبەرامبەر ڕوانینی خورافیدا دەڕەخسێنێت.ئایدیالیزم و زەین گەرایی لە شرۆڤەی هەستی جیگەی خۆی ئەدات بە شرۆڤەی ئەزمونی و لۆژیکی و هەموو پەیدابون و پەرەسەندنی فەلسەفەی مادی.بە پشت بەستن بەم دەستکەوتە زانستیانە بووکە لە سەدەی سێهەمی کۆچیدا،خەبات لە دژی خورافەت پەرستی ئاین وئیسلام پەرەئەستێنێ.

ماوەی درێژی دەسەڵاتدارێتی خەلافەتی عەباسی-سەردەمانیکە کە ئاین و سیاسەت،پیاوانی ئاینی ئیسلامی و دەسەڵاتی سیاسی یەک کاسەن-بەشێکی دیاری ئەم ڕوانگەیە.لەو سەردەمەدا نەک تەنها  چونە دەرەوە لەئاینی ئیسلام لەئاستی کەسیدا بەڵکو ڕەخنەگرتن لە پیرۆزی وخورافاتی ئیسلامی لە ناو فەیلەسوف وزانا وتەنانەت ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ژێر ستەم پەرەدەگرێت.خەلیفەکانی عەباسی بەباشی دەیانزانی ئەگەر بەربە ڕەخنەگرتنە لە پیرۆزیە ئاینیەکان نەگرن ئەگەری هەیە بگۆڕدرێت بە شەپۆلێکی فراوان لە ڕاپەڕینی جەماوەری دژی هەموو خەلافەت و دەسەڵات و بەرژەوەندیە زەمینیەکانی لەبەین بەرێت.بۆ بەرگرتن بەم مەترسیەیە کە کەمپینی دەستگیری وئازاردان و کوشتنی زەندیقەکان(نەک تەنها لە تێگەشتنی لایەنگرانی مانی-مەزدەک بەڵکو خاوەن بیرە مادی و بێ بڕواکان و نکوڵیکاران لە بونی خودا و بەهەشت وپەیامبەری)بەڕێ خستبوو.لەسەر دەمی خەلیفە مەنسوری خوێنمژی عەباسیدا بۆ بردنە پیشەوەی کوشتنی ڕێکخراوی بێ ئاینەکان و سوتاندنی کتێب ڕیکخراوێکیان بەناوی (دیوانی بێدینەکان)پیکدەهێنن.لە سەردەمی خەلیفە مەهدی خەلیفەیەکی تری عەباسی تەنانەت پێگەیەکی گرنگیان بەناوی" هاورێی بێ دینەکان"دادەمەزرێنن کە کاری شوێنکەوتن و ڕاوکردن و ئەشکەنجەو کوشتاری هەڵگەڕاوە و پاشگەزبوەو ئاتەئیستەکان بوو.مەئمون بەڕیوبەرایەتیەکی تری کردوە بەناوی خانەی دانا"بیت حیکمە"خستەی ڕێ کە کاری وەرگێڕانی نوسینی دژی گنوستیکی یۆنانی بۆ عەرەبی و چاودێری بەسەر نوسینەوەی حەدیس وکۆنترۆڵ و سانسۆربوو.لەو هەزاران داری لەسێدارەدانەی کەلەو سەردەمەدا بۆلەسێدارەدانی زەندیقەکان لە شارەکاندا ئامادەیانکردبوو دەتوانیت پەی ببەیت بە مەودای فراوانی  بێ ئاین وکافرو مادیگەری و دژایەتی ئیسلام و ترسانی دەسەڵاتی ئیسلامی لە گەشەی ئاتەئیسم.لێرەدا تەنها ئاماژە بە ژمارەیەک لە کەسایەتی زانستی و بێ ئاین و ئاتەیستی ئەو سەردەمە دەکەم کە نمونەیەکی بەرچاون لە مەودای فراوانی بێ باوەڕی وکفرو ئاتەئیزمی ئەو سەردەمە.

کوڕی ڕاوەند(لە سەدەی سێهەمی کۆچی)یەکێک لە کەسایەتیەکانە کە کاتێک واز لە ئیسلام دەهێنێت بەفراوانی لەدژی ئیسلام وڕەخنەو بابەت دەنوسێت.پەیام ومعجیزەکانی ئیبراهیم وسێ پەیامبەری سێ ئاینە ئیبراهیمیەکە نکوڵی لێدەکات.فەرمان وبەرپێگرتن لەلایەن خوداوە بەبێ مانادەزانێت.خودا بە دوژمنێک دەزانیت کە چارەسەرەکەی لەناوبردنیەتی.دروست کردنی ئینسان لە لایەن خوداوە نکوڵی لێدەکات.باوەڕی بە گەشەسەندنی ئینسانە خۆی بەبێ دەستتێوەردان لەلای خودا دروست بوە.سەبارەت بە مەسەلەی مردن لایەنگری ئیپیگۆرە.ئەلێت هەتا من هەم، مرد نیە کەمردنیش هات، من نیم.تەواوی بەرهەمەکانی بەفتوایی فیقهیەکانی ئەو سەردەمە دەسوتێنن و بۆچونەکانی زۆر بەی لە ڕێگەی وەڵامی فیقهەکانی ئەو سەردەمەدا دەرهێناوەتەوە.

کوڕی مەقفەع٠سەدەی سێهەمی کۆچی) بیرمەندێکی تری دیارە کە بێ باکانەو ئازایانە لە بەرەی زانست ودژی خورافات و کۆیلەیەتی ئاین خەبات دەکات و سەرئەنجام بە بڕیاری خەلیفەمەنسوری خەلیفەی عەباسی و بەتاوانی  بێ باوەڕی و خودانەناسی لە تەنوردا ئەیسوتێنن!

محمەد زەکەریایی ڕازی(سەدەی سێهەمی کۆچی) زیاتر بەدۆزەرەوەی ئەلکهول ئەناسین بەڵام لە ڕوی فەلسەفەو بیرکردنەوەوە ڕازی نمونەیەکی بەرجەستە بوو لە ڕەخنەگرانی خورافاتی ئیسلامی.لە ڕوی فەلسەفیەوە ئەویان وەک ماتریالیستێک دەناسی کە دەتوانی ڕەگەزی بۆچونەکانی لە فەلسەفەی دموکریت و ئیپگۆردا بدۆزریتەوە.ڕازی ئەو پرسیارەی ڕوبەڕوی زانایانی ئیسلام دەکردوە"ئەگەر خودا دونیای دروستکردوە،بۆچی پێش دروست بونی دونیا ،دونیای دروست نەکرد؟" لەبەرامبەر خورافەتی دروست بونیشدا ئەلیت عەقڵ نایبڕێت کە مادە وشوێن بەرلەوەی کە مادە یان شوێن هەبوبیت دروست ببێت.کەس نەکردەکانی(معجیزات)ی پەیامبەران بەلەخشتەبردن وچاوبەست وجادو دەزانیت؛ کتێبە ئاسمانیەکان بەبێ بەهاو بێ نرخ ناودەبات.وە پەیامبەران "بە بزنە ڕیش درێژەکان"ناودەبات وئەڵێت ئەم بزنە ڕیش درێژانە هەرگیز ناتوانن  بانگەشەکاری  لەوانیتر لەپێشتر بۆخۆیان بکەن.سەبارەت بە سەرچاوەی ئاین بۆچونی زۆر پێشکەوتوی هەیە لەو باوەڕەدایە کە بارودۆخی نەگونجاوی  کۆمەڵایەتی،ناسەقامگیری ئابوری ،لەدەستدانی سەلامەتی جسمی و دەرونی و لەئاکامدا ترس لە ئایندەو هەروەها نەزانی لەو هۆکارە سروشتیانەن کە ئینسان بەرەو لای شتێک بەناوی خوداوە ڕادەکیشێت. بابەتی جێگەی ڕەخنەی ئەو تەنها ئیسلام نیە بەڵکو هەموو ئاینەکانە.هانری گرین بەو شێوە شرۆڤەیە بۆچونەکانی ئەودەکات سەبارەت بە ئاین و بەم شێوەیە کورتی دەکاتەوە:ڕەتکردنەوەی پەیامبەرو وەحی،داننان بە لێهاتویی هەموو ئینسانەکان و یەکسانی هەمویان لە بەدەستهێنانی زانیاری،پێوستی نەبونی ئینسان بە کۆمەک لەلایەن ڕابەرانی ئاینی و زیان بەخشی و بونە هۆکاری دەمارگیری وشەڕی هەموو ئاینەکان.پیاوانی ئاینی ئەویان بە بێ دین ناوبردو بەرهەمەکانیان لەناوبرد.

ئەبو عەلی سینا (نیوەی دوهەمی سەدەی چوارهەمی کۆچی) یەکێکی ترە لەو کەسایەتیانە کە بەهۆی نوسینەکانیەوە لە بواری پزیشکیدا ناسراوە  بەڵام ئەویش هەموو ئاینەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.لە کتێبی چاکبونەوەدا باوەڕە ئاینیەکان وهەرجۆرە موعجیزەیەکی  وەکو زیندوکردنەوەی مردو لەلایەن عیسای مەسیح،کردنی گۆچانەکەی موسا بە مارو کەرت کردنی مانگ لەلایەن محمەد بەهیچ وپوچ ناودەبات.ئەویش وەک خودانەناسیک وبێ ئاینێک ناودەبرێت وهەموو کتێبەکانی دەسوتێنرێت بەناوی سەرچاوەی"بەلاڕیدابردن"بە بڕیاری خەلیفە مونجد باللە لەبەغداد دەسوتێنرێت.

 

کوڕی باوکی عوجا بیرمەنێکی"خودانەناسی"تری سەردەمی عەباسییە کە زۆر بەگوڕو بێ باکانە لە دژی باوەڕە ئاینیەکان وخورافاتی ئیسلامی خەبات دەکات.ئەو هەر ئەوکەسەیە کە بە "ئیمام جەعفەری سادق) و بە ئاماژە بە کەعبەی ماڵی خودای وتبو"هەتاکەی ئەم کێڵگەیە پێشێل دەکەیت و پەنا بۆ ئەم"بەردە ڕەشە"دەبەیت؟وە هەتاکەی ئەم ماڵە کەلە بەردو قوڕ دروستکراوە دەپەرستیت و وەک وشتری هەڵهاتو بەدەوریدا ڕادەکەیت؟ها؟لەڕاستیدا هەر کە لەم بارەیەوە بیر بکەیتەوە، تێدەگەیت کە ئەمە کاری ئینسانی نەزان و دێوانەیە نەک کاری پیاوی خاوەن بیرو هۆش!"

باوکی شاکر یەکێکی تر لە ماتریالیست و بی باوەڕە دیارەکانی سەردەمی عەباسیە کە لەڕوی تیئۆریەوە پەیڕەوی لە ئیپیگۆر دەکرد.ئەو گرنگی بە پێنج هەستەکەی ئینسان ئەدا؛ژیان ومردنی بەساتەوەختی پێگەیشتنی سروشت و ئینسان دەزانی؛ئەوقایل بوو بە گرنگی سروشتی گۆڕان و گەشەی سروشت و هەموو بونەوەرەکان وە بە پشت بەستن بە بنچینەی گۆڕانکاری و گەشەی خۆبەخۆی بونەوەر  دەگات بەوەی کە لە خولقێنەر دورکەوێتەوە.ئەو لە باسێکدا لەگەڵ 'ئیمام جەعفەر سادق"دا لەگەڵ ڕوشنکردنەوەی جێگای هەست وەکو هۆکاری گشت ناسینێک.دەرکی خودا بە هۆی تێگەیشتنی دەرونی بە شتێکی پوچ دەزانێت وە دەگات بەوەی کەلە خولقێنەر دورکەوێتەوە:"خودایەک کە توی خەڵک بانگەواز دەکات بۆ ئەوەی بی پەرستنی شتێک نیە جگە لە وەی کەلە هێزی خەیاڵی تۆوە هاتوەتەدەرەوە,تۆ ناسینی خودایەکی نەبینراوت لەلایەن خەڵکەوەت،کردوەتە وەسیلە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی هێزو سامان وە ژیانێکی خۆش بەسەر بەرن"وە جەخت لەوە دەکاتەوە کەئەوە ئێمەین خودای خۆمان دروست دەکەین.دروستکەری ئێمەین نەک خودا!

لەگەڵ مەودایەکی کورتی مێژویدا ئەم بەشی بێ خودایی و کوفر پەیوەست ئەبو بەخیامەوە ، زاهیدەکانی ئەوسەردەمەی ئیسلام  لە لێدانی زمانە تیژکەی هیچکاتێک  لە ئارامیدا نەبون.ئەرنس ڕێنۆ فویلوسوفی فەرەنسی خیام"بەبرای گۆتە "ناوی برای گۆتەی لێدەنێت وە بەیەکێک لە "کافرە گەورەکانی دونیای ئیسلام"ناودەبات!

ئەوانە تەنها نمونەیەکن لە"کافرە بەناوبانگەکانی دونیای ئیسلام"کە ئەمیش تەنها گۆشەیەکی بچوک لە ١٤ سەدەی پاش هەڵکشانی ئیسلامن کە نیشانی ئەدات  جەنگ لە دژی ئیسلام هەر لەسەرەتای لە دایک بونی ئەم ئەژدیهایەوە دەست پیدەکات وە هەتا ئیستا درێژەی هەیە.جەنگێک کە تەنها بەشؤڕشێکی تری هاوشێوەی 'شۆڕشی گەورەی فەرەنسا"دەگاتە کۆتایی.شۆرشێک کە بەئەگەرێکی زۆرەوە لە جوغرافیایەکدا بەناوی ئێرانەوە ڕوئەدات!

 

سیامەک بەهاری:ئایا لە وڵاتانی لە ئیسلام گیراو بەتایبەت لەوجێگایانەی کە دەسەڵاتی سیاسی بەدەست ئیسلامیەکانەوەیە دەتوانیت وێنایەکی دروستت هەبێت سەبارەت بە مەودای ڕاستەقینەی دژایەتی ئاین؟ئەگەر ئیمکانیەتێکی لەو شێوەیە لە بەردەستدانیە لەبنەڕەتدا چۆن دەتوانیت بگەیت بە وێنایەکی ڕاستەقینە؟

موحسین ئیبراهیمی:تەنانەت لە ڕۆژئاواشدا کە کەنیسە پاشەکشەی پێکراوەو خراوەتە لاوەو باوەڕی تاکەکان یادەوەریەکی ڕاستی بەدوادا چونیان نیە و ناتوانن مەدای واقیعی کاریگەری ئاتەئیزم بزانن هەتا بگات بە ڕۆژهەڵات و کۆمەڵگە لە ئیسلام گیراوەکان کە لەبنەڕەتدا لەواندا هیچ بوارێک  بۆ ڕاپرسی نیە تەنانەت پەیبەریت بە گۆشەیەکی بچوکی مەیلە دژی ئاینی و ئاتەئیستەکان لەکۆمەڵگەدا.لەوڵاتانێکدا کە نەک تەنها دژایەتی لەگەڵ خودا و پەیامبەرەکەیدا بەڵکو گاڵتەکردن بە موفتی و ئایەتوڵا خوێنڕێژەکانی خوداش ڕوبەڕوبونەوەی سزای مەرگی هەیە ئاشکرایە کە مەودای دژایەتی  کردن لەگەڵ ئاین لە ڕێگەی ڕاپرستی ئیمکانی نیە.لە زۆرێک لە وڵاتانی لەئیسلام گێراودا سزایی وەرگەڕان لەئاین و سوکایەتی بە پیرۆزیەکان لە سێدارەدانە.لە زۆر جێگەش کە سزایەکی لەو شێوەیە بە فەرمی لە سیستەمی دادوەریدا بونی نیە دەستی یاساکانی شەریعەت بۆ جێبەجێ کردنی شەریعەت ودەرکردنی سزای توند لە بواری لە سێدارەداندا کراوەیە.

هەر ئەم چەند ساڵەی ڕابردو لەبەرچاو بگرین.ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کەلە ئێران،عەرەبستانی سعودیە،ئەفغانستان،سودا،بەنگلادیش و میسر لەلایەن دامودەزگا دادوەریەکانەوە کەوتونەتە بەردەم لێکۆڵینەوەو چاودێری و ئازارو ئەشکەنجە وتەنانەت لەگەڵ سێدارەداندا ڕوبەڕو بونەتەوە،یان لەلایەن گروپە ئیسلامیەکان کەلەبنەڕەتدا دەمیان بە دەوڵەتەکانەوە بەستراوەتەوە کوژراون ئاشکرای دەکەن کە پێوەری پێوانەکردنی گەشەی دژایەتی لەگەڵ ئاین  وخودا پەرستی لە کۆمەڵگەی لەو شێوەیەدا بە پشت بەستن بە ڕاپرسی ناتوانرێت ئامارەکەی وەربگریت.

بۆ پەیبردن بە مەودای ڕاستەقینەی دژایەتی لەگەڵ ئاین وکاریگەری ئاتەئیسم لەم وڵاتانە دەتوانیت تەنها لەگەڵ  چاوپیاخشاندنەوەیەک بە حوکم و یاسا توندە ئیسلامیەکان لەدژی هەرجۆرە دەرکەوتنێکی دژی ئاینی،پەرەگرتنی ئاستی  سەرکوت و زیندانی کردنەکان و لەسێدارەدانەکان وە سەرەڕای هەموو ئەمانەش  ژمارەی  ڕولەسەری بێ باوەڕی بە یاساکانی ئیسلام ،ڕووەرگێڕان لە ئیسلام،ڕەخنە و گاڵتەکردن بە پیرۆزیە ئاینیەکان،نکوڵی کردن لە بونی خودا و شەپۆلی پەرەگرتوی بیروباوەڕی سیکۆلاریستی تێدەگەیت.

سیامەک بەهاری:با بچینە ناو ئەو ڕوداوانە.بەدیاریکراوی تۆ ئاماژە بەکام دیاردانە دەکەیت کە بەیانکەری مەودای فراوانی دژایەتیە لەگەڵ ئاین لە دونیایی لە ئیسلام گیراودا سەرباری بونی توندوتیژی وتۆقاندن لەدژی ڕەخنەگرانی پیرۆزیەکانی ئیسلام.

موحسین ئیبراهیمی:بەبۆچونی من لەم بابەتەوە ئەمانە بەرجەستەن:

١-ترسانی دەسەڵاتە سیاسیەکان وسزای قورس لەبەرامبەر دژایەتی ئایندا

تەنها بونی سزای قورس ودڕندانە نەک تەنها لە دژی نکوڵی کارانی بونی خودا و ڕەخنەگرانی پیرۆزیەکانی ئیسلام بەڵکو تەنانەت بەتاوانی وازهێنان لێی وبێ باوەڕی بە یاساکانی ئیسلام نیشاندەری ترسی واقیعی لە توانای چونەسەری دژایەتی لەگەڵ ئاین وئاتەئیسم لە ئەم کۆمەڵگەیانەدایە.

ئێران،ئەفغانستان،مالیزیا،مالدیۆ،نەیجیریا،پاکستان،قەتەر،عەرەبستانی سعودی،سۆمال،سودان،یەمەن وئیمارات یەکگرتوی عەرەبی  ئەو وڵاتانەن کە تێیاندا سزای مەرگ بۆ ئاتەئیستەکان لەبەرچاوگیراوە.سزای لەسێدارەدانی بێ خوداکان لە ژمارەیەک لە وڵاتەکاندا جێبەجێش دەکرێت.لە هەندێک لە وڵاتاندا لە ژێر چاودێری بڵایەنی  پۆلیس وهێزەکانی ئاسایش خۆیاندا ئینسان کوژەکانی حزبوڵا دەوری جەلاد ئەگێڕن.

لە ئێران,ئەم یاسا سەرکوتگەرانە ئاینیە بە کوشتاری بەکۆمەڵی بێ وێنەی مێژویی  زیندانیەکان لە دەیەی شەستدا(١٩٨٠کان و) وئەویش بە فتوای ڕابەری کۆنەپەرستی ئیسلامی کۆتای هات.کۆمەڵکوژیەک کە چارەنوسی زۆرێک لە ئینسانەکان تێدا بەوەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکەوە بەسترابویەوە.لەناویاندا:باوەڕت بەخودا هەیە یان نا؟نوێژ دەکەیت یان نا؟

ئامانجێکی گرنگی  فتوای خومەینی بۆ کوشتنی سەلمان ڕوشدی ڕێگری بولە مەترسی ئاتەئیزم .کە دواتر لەگەڵ فتوای ئایەتوڵاکانی تر لەدژی هەر کەسێک کە"سوکایەتی بە پەیامبەر"دەکات وە دەست بۆ"ئیمامە بێ گوناهەکان"دەبات دریژەی هەبوو.ئاشکرایە کە هەموو ئەم هەنگاوانە پێش ئەوەی بەرگری کردن  بێت لە ئاین بۆ پارێزگاریە لە بەرژەوەندیە بەتەواوەتی مادی وزەمینیەکان بوو کە لەبنەڕەتدا خۆمەینی  بۆ پاریزگاری لەمانە ئەندازەکرا بوو.

ئەم واهیمەیە لە ڕۆحیەتی دژی ئاینی ناو خەڵکدا ئەوەندە جدیەکە تەنانەت ڕوداوێکی بەڕواڵەت بچوکیش کاردانەوەی جدی لەگەڵ دایە.چیرۆکی ئۆشین بهێننەوە یاد:ئەبێت چکەسێک نمونەی ژنی ئێرانی بێت؟لە بەرامبەر ئەم پرسیارەی  بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆی دەوڵەتیدا  لە ڕۆژی فاتیمە ژنێک وەڵامی دابویەوە:ئۆشین(کەسایەتی سەرەکی ناو درامایەکی پڕ بینەری یابانی)وبەردەوامی بە قسەکانی دابوو وتبوی کەسایەتی فاتمە پەیوەندی بە چواردە سەدە لەمەوبەرەوە هەیە و ژنان ئەلگۆیەکی ئەمڕۆیانەیان دەوێت.خومەینی لە نامەیەکی تونددا بۆ دەنگ وڕەنگی(سدا و سیما)وتبوی ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئەم سوکایەتیە بەدەست ئەنقەست کرابێت کەسی سوکایەتی کەر دەبێت لە سێدارە بدرێت!هاوشێوەی ئەم ڕوداوە لە سودانی عومەر بەشیریش ڕویدا بوو.فێرکاری خوێندنگەیەکی سەرەتایی تەنها بەهۆی ئەوەی کە رێگای دابوو خۆێدکارەکانی بوکێکی بەراز ناو بنێن محەمەد هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو وە ئەگەری هەبوو کە لەهەر چرکەیەکدا سەربازەکانی خودا ژیانی لێبسەننەوە.

سەرئەنجام کاردانەوەی شێتگیرانەی"دونیای ئیسلام"بۆ کاریکاتۆری محەمەد وتیرۆری ون گۆک و کارمەندانی شارلی عەبدو وخوێن وخۆێنڕێژی دواتری  هەرچی وپەرچیەکانی حزبوڵا لە وڵاتە جیاوازەکانی"جیهانی ئیسلامی"هەموو نیشانەی ترسانی ڕاستەقینەیە لە مەترسی ئاتەئیسم ودژایەتی لەگەڵ ئایندا کە ئەگەر ببێتە بزوتنەوەیەکی ڕێکخراو کارێک بە ئیسلامی ڕێکخراو وئایدۆلۆژی ئیسلامی دەکات کە شۆڕشی گەورەی فەرەنسا لەبەرانبەر خۆیدا ئەکاتە ڕوداوێکی بچوک.

٢- شەپۆلی دژایەتی لەگەڵ ئیسلام لە لایەن هاوڵاتیانەوە

سەباری ئەم ئاستە لەسەرکوتگەری وجۆرەها پۆلیس و سەردەستە ئاینیەکانی ئامادە بەکار و هەموجۆرەی تاقمی فاشیستی ئیسلامی ئامادەی کوشتن، "دونیایی ئیسلام" تەنانەت چرکە یەکیش نەیتوانی وە لە کابوسی ڕەخنەو تەنز ودژایەتی ئیسلام ڕزگاری ببێت کە هەم لە ئاستی تاک و هاوڵاتیان وکەسایەتیەکان وهەم لە ئاستی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانیشدا خۆی نیشانداوە.

بە چاوگێڕانێکی خێرا ژمارەیەکی زۆر دێنە بیرمان کە تەنها بەشێکی بچوکی ڕیزێکی گەورەی دژایەتی لەگەڵ ئاینن لەم کۆمەڵگایانەدا.

·        تەسلیمە نەسرین هەڵسوڕای سیکۆلارو لایەنگری مافەکانی ژنان خەڵکی بەنگلادیش(هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە بەتاوانی ڕەخنەگرتن لە ئیسلام)

·        ئایان هەرسی عەلی چالاکی مافەکانی ژنان خەڵکئ سۆمالە(هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە بە تاوانی سیناریۆی فلیمی دژی ئاینی ملکەچ)،

·        ئاوجیت ڕوی وێبلاک نوسی ئاتەئیستی بەنگلادیشی(بەتاوانی نکوڵی کردن لە بونی خودا لەیەکێک لە شەقامەکانی شاری دەکا بەشێوەیەکی ناخ هەژێن کوژرا).

·        حەمزە کاشغری وێبلاگ نوسی ئاتەئیستی سعودی (دوو ساڵ زیندانی کرا بەتاوانی ئەوە کە سوکایەتی بە پەیامبەری ئیسلام کردوە بەهۆی ئەوەی کە بە پەیامبەری وتبو کە هەندێک لایەنی کەسایەتی تۆ جێگای نەفرەتە).

·        ڕائیف بەدەوی وێبلاگ نوسی سیکۆلار هاوڵاتی سعودی(بەدە ساڵ زیندانی و لێدانی ١٠٠٠ شەلاقی بەتاوانی لایەنگری لە ڕۆشنبیرانی سەدەی ١٨و دەستبردنی ڕوحانیەکی سوعودی کە داوای سزادانی ئەستێرە ناسێک بوو بە هۆی دروستکردنی گومان و دودڵی بوو دژی ئاین.ڕائیف داوای لە ناسا کردبوو کە تەلسکۆبەکانی خۆی فڕێ بدات و پەنا بهێنێت بۆ ئەم "ئەستێرە ناسە شەرعیە"ئەم ئاخوندە بێمێشکە سعودیە).

·        ئەلیکساندەر ئەو وێبلاگ نوسە ئاتەئیستە ئیندۆنیزیە(دوو ساڵ ونیو زیندانی کرا بەتاوانی وتنی"خودا نیە"!)

·        شاهین نەجەفی ڕاپەری ئێرانی(فتوای کوشتنی دراوە بە تاوانی گاڵتەکردن بە ئیمام تەقی)،

·        پێویستی خۆ ڕوتکردنەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن ژنانی"جیهانی ئیسلامی"یەوەش بۆ ئەوانە زیاد بکەین کە یەکێک لە جەسورانەترین پێشڕەویەکانی لە ژێر پێنانی یاساکانی شەریعەت بوو لەلایەن ژنانەوە.عەلیا ماجدە ئەلمەهدی کچێکی تەمەن ٢٠ساڵی میسری و ئامینە کچێکی ١٩ساڵەی تونسی بە بڵاکردنەوەی وێنەی بێ جلوبەگی خۆیان ناموسی ئیسلامیان کەیەکێک لە کۆڵەکەکانی کۆنترۆڵ کردنی پیاوە لە ئیسلامدا خستە ژێر پێوە کە ئەڵبەت ڕاستەو خۆ لەلایەن موفتیەکانەوە فتوای کوشتنیان بۆدەرچوو!

٣-ناڕەزایەتی جەماوەری بە ناوەرکی سیکۆلاریستی

لەڕوانگەی بەرانبەرکێی کۆمەڵایەتیەوە لەگەڵ ئاین،ناڕەزایەتیە جەماوەری لەگەڵ خواستی سیکۆلاریستی لەوڵاتانێکدا کە یان ئیسلام ئایدۆلۆژی فەرمی دەسەڵات وبنەمای یاساکانە وە یان دامەزراوە ئاینیەکان و باندە ئیسلامیەکان بە هەزارو یەک بەند لە بنیاتی سیاسی دەسەڵاتدا دەوریان هەیە پێگەیەکی گرنگیان هەیە.ئەوە ڕاستە کە ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە ڕاستەوخۆ بەپێوانەی جەماوەری تەرجومە ناکرێت بە ئاتەئیسم بەڵام نیشاندەری ئەوەیە کە نەک تەنها بێزاری جەماوەری هەیە لە بونی ئیسلام لە ژیانی کۆمەڵایەتیاندا بەڵکو ئەم بێزاریە گەشەی سەندەوە بۆ ئاستی ناڕەزایەتی کاریگەر و ئیرادەی بەرنگاری جەماوەری بۆ سیکۆلاریزەکردنی کۆمەڵگە ودەسەڵات و پاکردنەوەی ئاینی لە دامەزراوە گشتیەکان ڕەخساندوە.

نمونە بەرجەستەکان لەم بارەیەوە:

·        ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠٠٩ لە ئێران تەنها ناڕەزایەتیەکی سیاسی نەبوو لە دژی هەڵاواردن وهەژاری وبێ بەشی،لەدژی دیکتاتۆری ودەسەڵاتی سیاسی فەرمان ڕەوا بەگشتی ، دژی دەسەڵاتی ئاینی بوو،دەسەڵاتێک بە ئایدۆلۆژی ئیسلامی .یەکێک لە لایەنە بەرجەستەکانی ئەم بزوتنەوەیە ناوەرۆکە سیکۆلاریستی وڕزگار خوازانەکەی  بوو لە دەسەڵاتی ئاین وشەریعەت ویاسای ئایەتوڵاکانی .لەم ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەیەدا لە پەنای دروشمی مەرگ بۆ جمهوری ئیسلامیدا،سمبوڵە ڕاستەوخۆکانی حکومەتی خودا،"پەیکەری پیرۆزی ئیمام خومەینی جێگری ئیمام زەمان"لەگەڵ پەیکەری وەلی فەقیەی ئیسلامیان لە پەنای یەکدا سوتاندو خستیانە ژێر پێوە.

·        بۆ هینانەخوارەوەی ئیخوان موسلیمین لەمیسر وڵاتێک ڕاپەڕی.ئەمە جەنگێکی ملیۆنی سیکۆلاریزم بوو لەدژی بزوتنەوەی ئیسلامی کە ئەیویست شۆڕشێک بۆ ئازادی وکەرامەتی ئینسانی بکاتە سەکۆیەک بۆ ژێرپێنانی ئازادی وکەرامەتی ئینسانی لەڕێگەی شەریعەتی ئیسلامیەوە.خەڵک گوێچکەی ئیخوان موسلیمینیان یان گرتوو بە ئابڕوبردنێکی تەواوەوە هێنایانە خۆوارەوە لەسەر سەکۆی دەسەڵات.

·        کاردانەوەو ناڕەزایەتی جەماوەری لە دژی تیرۆری دوو کەسایەتی چەپ وسیکۆلار لەلایەن ئیسلامیەکانەوە لە تونس(شوکری بەلعید سکرتێری گشتی حزبی چەپی"بەرەی خەڵک"و محمەد برهامی کە کەسایەتیەکی سیکۆلارو چەپی تر بوو)ئەوەندە بەهێز بووکە دەرگای چونە دەرەوەی نیشانی حزبی ڕاپەڕینی ئیسلامی کە لە ئاکامی شۆڕشی حەقخوازانەی خەڵکی تونس خۆی خزاندبویە ناو دەسەڵاتەوە.نەک تەنها حزبی ڕاپەڕین ناچارکران دەست بەرداری دەسەڵات ببن بەڵکو دواتر لە یاسا بنەڕەتیە نوێیەکەی تونسدا بێ خودایی وەک مافێک بە فەرمی ناسرا!

·        لە کاردانەوە بەرامبەر بە کوشتنی دڵتەزێنی فەرخوندە بە تۆمەتی سوتاندنی قورئان،یەکسەر دەیان هەزار ژنی ئازا وئازادیخواز وسیکۆلار تەرمی فەرخوندەیان خستەسەرشان و نمایشیانکرد وەک جوڵانەوەکی شکۆداری سیکۆلاریستی لە مێژودا لەدژی  فریوکارانی ئیسلامی ونەتەوەی دەسەڵاتدار.لە وڵاتێکدا کە ژیانی چەندین نەوە لە لایەن مجاهیدن و تالیبان و("جەنگاوەرانی ئازادی" کە ئەمریکا پشتیوانی لێ دەکردن)و لۆیە جەرگە کەپێکهاتوە لە زانایانی تفەنگ بەدەست وقاچاخچیەوە ژێرپێنرابوو.ژنان لە ڕێپێوانێکی هەزاران کەسیدا تەرمی ئەو کچە ئازایان بەشێوەیەکی ڕەمزی بەخاک سپاردو وە زانا ئاینیەکانیان لە ڕیزی بەڕێکردنی تەرمەکەدا بەشەق کردە دەرەوە!وە هەر دوهەفتە لەمەوبەر لەکابڵ لاشەی حەوت نەفەر کە لەلایەن داعشی-تالیبانەوە سەربڕدرابون ئەم جارەیان بە ژمارەیەکی زۆر زیاترەوە کە لەزۆرترین ژن پێکهات بوو ١٦کیلۆمەتر بەسەر شانیانەوە بردیان ولەبەرامبەر کۆشکی دەسەڵاتدا هاواریان کرد:'مافی هاوڵاتی بون،مافی سەلمێنراومانە".

·        سەرئەنجام بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری سەرنج ڕاکێش لە عێراق بە هاواری" نەشیعەو نە سونی،سیکۆلار،سیکۆلار"نمونەیەکی زۆر زیندو بەرجەستەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی خەڵک لەگەڵ بنیات ودامەزراوەو کەسایەتیە ئاینیەکاندا.

 

سیامەک بەهاری:زەمینەو هۆکارەکانی ئەم ڕادەیە لە دژایەتی ئاین لە کۆمەڵگە ئیسلام لێدراوەکاندا چین؟

موحسین ئیبراهیمی:بەبۆچونی من لەوەڵام بەم پرسیارەدا ئەبێت دوبابەت بەرجەستەبکەینەوە:

١-لە هەنێک قوناغی مێژوی شارستانیەتدا ململانیی نیوان زانست وئاین زۆر بەرجەستە بووە.گەشەی زانست دەورێکی بەرجەستەی هەبوە لە بردنە ژێر پرسیاری خورافاتی ئایندا.بۆ نمونە لە دەعەجانی وێرانکەرێک کە سەدەکانی ناوەڕاست لەسەردەمی دوای شۆڕشی فەرەنسا جیادەکاتەوە پەرەسەندنی زانست دەورێکێ گرنگی هەبوو.ڕاڤەکردنی زانستی ژیان وسروشتی لە مەودایەکی سەرسامهێنەردا هێنابویە مەیدان وجێگای بە ڕاڤەکردنی خورافی ژیان وسروشت تەنگ کردبوو.وە ئەڵبەت هەر لەو سەردەمەشدا بێزاری لە ئاین زەمینەی کۆمەڵایەتی وسیاسی بنچینەیی هەبوو وە شەڕیش لەگەڵ ئایندا سەرئەنجام بە شۆڕشێک کۆتایی هات.

لە دونیای هاوچەرخدا بەتەئکید بەرەوپش چونی زانست و دەست پێگەیشتنی بەشێوەیەکی ئاسان و پەرەگرتو بۆ بەشێکی فراوانتری خەڵک، دەورێکی گرنگی لە پاشەکش پێکردنی خورافەتە ئاینیەکان لە ناو بەشێکی فراوانتری خەڵکدا هەیە،بەڵام لەم سەردەمەدا بە پێچەوانەی سەردەمە سەرەتاییەکانی ژیانی ئینسان،نە هەبونی خورافەت لەناو بەشێک لە خەڵکدا  لەبنەڕەتدا پەیوەستە بەنەبونی وشیاری زانستیەوە وە نە پەرەسەندنی باوەڕی دژی ئاینی وداڕمانی ئاینی لە زەینی خەڵکدا لەبنەڕەتدا پەیوەستەبە گەشەی وشیاری زانستیەوە.گەشەی خولیایی زانست بەدڵنیایی لە پەرەسەندنی باوەڕنەبون بەخودا وڕزگاری لە خورافات دەوری گرنگی هەیە بەڵام بەتایبەت لە دونیای هاوچەرخدا و لە دونیای لەئیسلام گیراودا تەنها لایەنێکە،بەبڕوای من لایەنێکی لاوەکیشە.

 

٢-بەبۆچونی من گەشەی ئاتەئیسم  لە شێوازی یەکەمدا دژایەتی خودا و دژایەتی کاریگەرە لەگەڵ ئاینی ڕێکخراو وخوداپەرستی ولێرەشدا بەدیاریکراوی ئیسلامە لەبنەڕەتدا سەرچاوەکەی لە دەوری سیاسی وکۆمەڵایەتی ئیسلامدایە.سەرچاوەی لەتاوانە سەرسوڕهێنەرو ڕاچڵەکێنەرەکانەوە گرتوە کەلەژێر ئاڵای ئیسلام وبەپشتبەستن بە یاساکانی ئیسلام لەلایەن هێزە ئیسلامیەکانی- چ دەسەڵاتدارو چ لە چوارچێوەی باندەکانی تاوانی ڕێکخراودا-ڕوئەدەن.ئەمڕۆ هاواری"اللەاکبر" یەکسەر ئەو ڕوداوانە دێنێتەوە بەرچاوی خەڵک:کچانی قوتابخانە بەبارمتەگیراوەکان،تەرمی پارچە پارچەکراوی منداڵانی قوتابخانە،کوشتارە بەکۆمەڵەکانی شوێنی کۆبونەوەی خەڵکی،بازاڕەکانی فرۆشتنی ژنان،سەربڕین وبەزیندوی سوتاندنی ئینسانەکان و دەیان تاوانی سەرسامهێنەری تر.دەوری ئیسلام وەکو ئایدۆلۆژی سیاسی ڕێکخراوترین تاوانە هاوچەرخەکان ئاساییە  کە بە ڕوو وەرگێڕان لە بارودۆخی پەرەگرتو لەگەڵ دژایەتی ئاین کۆتای هاتوە.

 

سیامەک بەهاری:دژایەتی ئاین وبەدیاری کراوی ئیسلام لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە فراوانە کە ببێتە جێگای سەرسوڕمان.حیجاب فڕێدان،زەواجی سپی،پەیوەندی کچان و کوڕان،بێ باوەڕ بە یاساوڕێسا ئاینیەکان،گاڵتەو گەپکردن بە هەموو دوکانەکانی ئاین.ئایا ئەمانە بەمانای گەشەی ئاتەئیزمە لە ئێراندا؟

 

موحسین ئیبراهیمی:رێک ئاماژەت بە کۆمەڵێک ڕوداوی زۆر گرنگدا.زۆرێک لەو ڕوداوانە ڕاستەوخۆ بەمانای باوەڕبون بە ئاتەئیزم وبێ خودای نیە،بەڵام بەبۆچونی من لایەنی گرنگن لە بزوتنەوەیەکی گەورەی نەک تەنها دژی ئاینی ڕێکخراو و حکومەتەکەی بەڵکو دژی یاساکانی ئیسلام و شەریعەتن.ئاشکرایە کە کەوتنە ژێر پرسیاری یاساکانی شەریعەتی ئیسلامی لەناو خەڵکدا بارودۆخ و زەمنەی گونجاو بۆ پەرەگرتن و مەقبولیەتی بیروباوەڕی ئاتەئیستی دەڕەخسێنێت.

·        بێ باوەڕی فراوان بە حیجاب بەتایبەتی لە لەلایەن تازە پێگەیشتوانەوە هەم پێکادانی فەرهەنگیەو هەم پێکادانی سیاسیە.خەباتێکە لەدژی شەریعەتی ئیسلامی وحکومەتی ئیسلامی.ژنانێک کە بەشێکی گرنگی تەمەنێان لە لەسەنگەری ڕزگار بون لە حیجابی ئیسلامیدا تێپەڕاندوە مەودایەکی زۆریان لەگەڵ ڕزگاربون لە هەموو خورافاتی ئاینیدا نیە.ئەو شتەی کە ئایەتوڵاکانی نیگەرانکردوە ئەو ڕاستیەیە کە بەیەک تۆز شل بونەوەی بارودۆخەکە حیجابەکان لەسەرەوە دادەگیرێن بۆ ژێر پێ! وە ئەمەش واتە ژێر پێکەوتنی یەکێک لەسەرەکی ترین وەسیلەکانی کۆنترۆڵی سیاسی وکۆمەڵایەتی ئیسلام.

·        زەواجی سپیش ڕوو وەرگێڕانی ئاشکرایە لە دەستیوەردانی یاساکانی شەریعەت وئاین لە ژیانی تایبەتیدا.بیرمان نەچێت کە وەکو کڵێسای سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست، کۆنترۆڵی منداڵ بون و زەواجکردن ومردن نەک تەنها لەڕوی سەروەت و سامان بەڵکو لەڕوی پاراستنی توانای سیاسی بۆ دامەزراوەی پیاوانی ئاینی ئیسلامی و هەموو حکومەتی ئیسلامی  چارەنوس سازە.لەگەڵ زەواجی سپیدا لاوان بەکردەوە کۆنترۆڵی زەواجیان لەدەستی پیاوانی ئینی دەسەڵاتدار ولەدەست کۆنترۆڵی خوداو شەریعەتەکەشی دەردێننەدەرەوە.

·        پەیوەندی ئازادانەی نێوان کچان وکوڕانیش کە بەشێوەیەکی واقیعی هاوتایە لەگەڵ پێشکەوتوترین وڵاتانی ڕۆژئاوادا  ڕویەکی تری خەباتی دژی شەریعەتی ئیسلامی وناموسیی ئیسلامیە.مەودای فراوانی پەیوەندی سێکسی لەپێش زەواج کردنەوە بەڕاستی ئایەتوڵاکانی ترساندوە.بەپێی ڕاپۆرتی لێکۆڵەرەوانی ئیسلامی،دوو ساڵی خوێندنی(٢٠٠٦-٢٠٠٧.و) ١٣٨٧-١٣٨٦،لەناو نزیکەی ١٤٢٠٠٠خوێندکاری کوڕوکچی قوناغی ناوەندیدا زیاتر لە ١٠٥ هەزارە واتە نزیکەی لەسەدا ٧٤ و نیوی "پەیوەندی مۆڵەت پێنەدراوی سیکسیان هەبوە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا"هەروەها نزیکەی ٢٥٠٠٠ کەس(لەسەدا ١٧،٥)یش پەیوەنی سیکسیان لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیاندا هەبوە.هەر ئەو تاوانەی کە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی سزاکەی مەرگە لەڕۆژی ڕوناک ولە لوتکەدایە!هەر لە ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەندا هاتوە کە لە سەدا ٨٠ی کچانی ناو ڕاپرسیەکە لە چەند قوتابخانەی ناوەندی کچان لەتاوان وتویانە کە پەیوەندی سیکسیان لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا تاقیکردوەتەوە؛ پەیوەندی نیوان کچان وکوڕان لە بەراورد بە ٣٠ساڵی ڕابردو سێ بەرانبەر زیادی کردوە وە کاتی دەسپێکردنی پەیوەندی سێکسی گەشتوەتە قوناغی ڕێنمایی!

ئەوانە هەمویان لایەنی جیاوازی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی فراوانی دژی ئیسلامیە کە لەناویدا بیروڕای ئاتەئیستی،پەیوەندی نەوەی نوێ بە ئەدبیاتی ئاتەئیستی ڕۆشنگەرایانی سەدەی١٨ ،نکوڵی لەبونی خودا و خالقی ئاینی،ژمارەیەکی زۆر لاپەڕە و وێبلاگی ئاتەئیستی دروست بون.

ڕێگام بدەیت بۆ ئەوەی بینینیکی واقیعی  مان هەبێت لە مەودای ئاتەئیسم لە ئێران یارمەتی لە دوو ڕاپۆرتی فەرمی وەربگرین کە زۆر ئاشکران:

ڕاپۆرتی یەکەم:

نوسخەی ئۆنلاینی بڵاوکراوەی ئەڵمانی"دەیت سایت"یش لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٢ لە ڕاپۆرتیکیدا لە ژێر ناوی"بێ خوداکان لە حکومەتی خودادا"هەڵسەنگاندیان لە بارەی پەرەسەندنی ئاتەئیزمەوە کردوە لە ئێران کە تییدا باسی لاوانێک دەکات کە لە خێزانی ئاینیدا گەورە بون بەڵام هیچ باوەڕێکیان بەبونی خودا نیە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە مەودای  فراوانی باوەڕ نەبون بەخودا لە"تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا" کردوە کە لەوێدا بێ خواداکان و ئاتەئیستەکان"لەگەڵ پێناسی تەزور و ئەوەی کە چاودێری دادوەری و سزای توندی هەڕەشەیان لێ نەکات"ئامادەیی چالاکیان هەیە.وەک نمونەیەک ئاماژە بەچەند لاپەڕەیەک کراوە لەگەڵ ئەم ناونیشانانە"هەزار ٣٨ کانون ئانگوستیکەکانی ئێران"کە سەردانی کەرێکی زۆریان هەیە.ئەڵبەت هەروەک لەوەڵام یەکێک لە پرسیارەکاندا ئاماژەم پیدا کەبەشوێنداگەڕەکان ئەم ئەم هەزارە گەشتوەتە نزیکەی ٢٠٠ لاپەڕە.

ڕاپۆرتی دوهەم:

ماوەیەک لەمەوبەر ساتی بازتاب ئەمروز( ماڵپەڕێکی ڕێفۆرم خوازەکانی ناو ڕژێمی ئیسلامیە)ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا  باس لە"تسونامی بێ ئاینی"لە"شەپۆلی بەرزبونەوەی ڕێژەی بێ باوەڕنەبون بەخودا لەناو لاوان"دا نیگەرانی دەربڕێ بوو.هۆکارەکەش گوایە"خوارەفەتگەرایی و کەڵک وەرگرتنی وەسیلەیی و بەلای زۆروە لە ئاین وباوەڕە دینیەکانە"لەلایەن حکومەتەوە وە ئەڵبەت بە بۆچونی ئەو سایتە هەوڵی زانایان و فەیلەسوفەئیسلامیەکان وقسەکەران سەبارەت بە سەلماندنی هەبونی خوداش کارساز نەبوە چونکە" قەبارەی گەورەی  ئەدەبیاتی بە تایبەتی ئەو نوسراوانە"پێویست بوە هەتا هاندەرانی بێ خودایی وەک کاردانەوە سەیربکەن".

سەرنجڕاکێشترین بەشی ئەو ڕاپۆرتە هەستانی ٢٠٠٩و پەیوەندی بەو تسۆنامیەوەیە:

"ڕوداوەکانی ساڵی ١٣٨٨و سودی زۆرینە لە ئاین وباوەڕە ئاینیەکان بۆ ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ ناڕەزیەکاندا،بویە بیانو هەتا بێ ئاینی بەشێوەی تسونامی لەناو لاواندا بێتەدەرەوە،بەشێوەیەک کە ئێستا ژمارەیەک کەس پەیوەست نەبونی خۆیان بە کردوەی ئاینی و تەنانەت بێ باوەڕی خۆیان بەخودا بە شیوەی ئاشکراو لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ڕاگەیاندوە".

ئەبینین کە'دەرکەوتنی بێ خوداکان"لە حکومەتی خوداکاندا و"تسونامی بێ ئاینی"لە حکومەتی ئاینیدا دان پیانانێکە کەلە ماڵپەڕە نزیکەکانی ڕژێمی ئیسلامی خۆیدا دان بەوەدا دەنێن.

١٠\٦\٢٠٢٠

لینکی بابەتەکە بەزمانی فارسی

https://wpiranfa.com/?p=3432