ڕیکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار

دیمانە لەگەڵ کۆمۆنیست سەبارەت بە بڕیارنامەی پەسەندکراوی پلینۆمی دەهەم

 

بڕیارنامە سەبارەت بە :

ڕێکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار شورا، سەندیکا

 

 

 

لەبەر ئەوەی؛

١-ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکان،لەپاڵ ڕێکخراوە حیزبیەکانی چینی کرێکار، بناغەیەکی سەرەکین بۆ خەباتی چینایەتی کرێکاران، وە پێشڕەوەی و سەرکەوتن لەو خەباتەدا بەبێ پێکهاتن وبەهێزبوونی ئەم ڕێکخراوانەو یەکگرتووبوونی بەرینی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لەو ڕێکخراوانەدا ئیمکانی نییە.

٢-چینی کرێکاری ئێران لە مێژووی خۆیدا لەڕێکخراوەی جەماوەری وئاشکراو ئیدامەکار مەحرووم بووەو نەبوونی ئەم ڕێکخراوانە ئێستاش یەکێک لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی خەباتی چینی  کرێکارە لە دژی بۆرژوازی. پڕۆلیتاریای ئێران بۆ دەخالەتکردنی کاریگەرتر لە ئاڵوگۆڕە سیاسییە-کۆمەڵایەتییەکانی داهاتودا و بۆ بەدەستەوە گرتنی دەوری مێژوویی خۆی، دەبێ ئەم کەموکوڕییە لەنێو بەرێ.

٣-مەیل بەرەو ڕێکخراوبوون، داخوازو بۆچونێکە کە لەنێو کۆمەڵانی کرێکاردا دەتەنێتەوەو خەبات بۆ پێکهێنانی ئەم ڕێکخراوانەی خۆی لەدەورەی ڕابردودا لایەنێکی هەمیشەیی بزوتنەوەی کرێکاری بووە. جمهوری ئیسلامی بەردەوام ئەم خەبات وتێکۆشانەی سەرکوت کردوەو هێرشی کردوەتە سەر ئەم ڕێکخراوە جەماوەری و سەربەخۆ کرێکارییانە کە لە جەرگەی شۆڕش وساڵەکانی دواتردا پێکهاتبوون، وە لەبەریەک هەڵی وەشاندون.

٥-لەجەرگەی ئەم هەلومەرجەدا، جمهوری ئیسلامی هەوڵدەدات کە بەتەبلیغ بۆکردن وپێکهێنانی ڕێکخراوی زەردو کۆنەپەرستەکان لە کارخانەکان لەکارگاکان وشوێنەکانی بەرهەمهێنان، داخوازەکانی کرێکاران بەلاڕێدا بەرێ وبزوتنەوەی کرێکاری تەنگەبەر بکاتەوەو بیکێشێتە ژێر دەستی خۆی.

٦-زەخت وزۆری ڕژێمی ئیسلامی بۆ بزوتنەوەی کرێکاری، بوەتە هۆی بەهێزبوونی مەیل وبۆچونی خۆپاریزانەو سەندیکالیستی لە هەندێک کۆڕوکۆمەڵی کرێکاریدا وبەتایبەت لە ڕێکخراوە چەپییە گەلییەکاندا. جگە لەمە تەرەح و بۆچونی زەینی وناکردەیی وەک “سەندیکای نهێنی” کەنەک تەنیا ئیمکانات و پێویستییە واقیعییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەبەرچاو ناگرین بەڵکو وەڵامی ئەوەش ناداتەوەکە کرێکارانی ئێران پێویستییان بەڕێکخراوەی جەماوەری و ئاشکرا هەیە، لەلایەن هەندێک گروپەوە هێنراوەتە گۆڕێ ئەم بۆچونە، ئەگەرچی لە نێو کرێکاراندا پێشوازێکی بەرینی لێ نەکراوە، بەڵام بەهەر ڕادەیەک پەرەبستێنی، دەبێتەمایەی ئاڵۆزبونی بیری کرێکاران و دەبێتە کۆسپێک لەسەر ڕێگای ڕێكخراوبوونی چینی کرێکار بەشێوەی جەماوەری. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوخاڵانەی سەرەوە ئەو ئەرکە گرنگە دەکەوێتە سەرشانی کۆمۆنیستەکان کە پێشنیارو بۆچونی تایبەتی خۆیان بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکار بەڕونی ڕابگەیەنن.

ئەلف: خاڵە سەرەکیەکانی سیاسەتی ئێمە سیاسەتی کۆمۆنیستەکان بۆ ڕیکخستنی جەماوەری کرێکاران دەبێ لەسەر بناغەی ئەم خاڵانەی خوارەوە بێت:

١-خەباتی ئابوری کرێکاران لە ئێران، بەگشتی خاوەنی تایبەتمەندیەکی سەراسەرییەو لەچوارچێوەی ڕشتەیی واوەترە. بەشێوەیەکی بنەڕەتی تیکەڵ بوونی، سەرمایەکان لەڕشتە جۆراوجۆرەکانی بەرهەم هێناندا، خاوەندارێتی دەوڵەتی بەسەربەشی هەرەزۆری سەرمایە پیشەسازییەکاندا، دەوری ئابوری دەوڵەت وسیاسەتە دەوڵەتییەکان لە ڕێکخستنی پەیوەندی گشتی نێوان کارو سەرمایەدا. وەنزیکایەتی ئۆرگانیک و هەرچی زیاتر لێکهەڵپێکراوبوونی ویست وداخوازەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی چینی کرێکار، بووەتە هۆی ئەوەی کە داخوازیەکان وخەباتی کرێکاران لەهەر کارخانەیەک خاوەنی تایبەتمەندی وجێگاوشوێنێکی گشتی بێ و لەچوارچێوەی سنفی واوەتر بێ.

٢-لەم هەلومەرجەدا کە ڕێکخراوە کرێکارییەکان بۆ بەروپێشبردنی خەباتی ئابوری دەبێ پشت بەڕیکخراوی کارگەیی وناوچەیی ببەستن نەک بەڕێکخراوی سنفی و ڕشتەیی کرێکاران.

٣-ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەبێ بنەمای دەخالەتی هەرچی بەرینترو هەڵسوڕاوانەتری کۆمەڵانی کرێکار لە خەباتدا، وەپشت بەدیموکراسی وبەڕێوەچونی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکاران ببەستن. لە غەیری ئەم حاڵەتەدا بێگومان بورۆکراسی و بڕیاردان بەجیا لە ئیرادەی کۆمەڵانی کرێکار، لەناو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان سەرهەڵدەداو خۆی دەبێتە کۆسپیک لەسەر ڕێگای بەرەپیشچوونی خەباتی کرێکاران.

٤-بزوتنەوەی کرێکاری ئێران، لەجەرگەی خەفەقاندا ولەهەلومەرجێکدا کە خەبات ومانگرتنی کرێکاران بەناچاری لەگەڵ دەوڵەت بەرەوڕوو دەبێ، بەرەو خەباتی سیاسی دەچێ و بۆ هیچ دەورەیەکی درێژخایەن لەئاستی ئابوریداو لە چوارچێوەی نیزام وقانون ویاسای مەوجوددا نامێنێتەوە، بەم بۆنەوە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی چینی کرێکار دەبێ دەبێ لەهەموو هەلومەرجێکدا توانای وەگەڕخستنی جەماوەری کرێکاریان هەبێت ولە چوارچێوەی قانونیەتی بۆرژوازییدا خۆیان نەبەستنەوە.

٥-ئەزمونی بزوتنەوەی کرێکاری لە دەورەی ڕابردوودا لەسەر واقیعیەتانەی سەرەوە تەئکیدی کردوە و شکڵی ڕێکخراوبونی گونجاو لەگەڵ ئەم واقیعیەتانەی دەست نیشان کردوە. ئەم شێوە ڕێکخراوبوونە، ڕێکخراوە شوراییەکانی چینی کرێکارە. لە سەردەمی شۆڕشدا بەشێکی بەرین لە تێکۆشەران و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری ڕویان کردە بزوتنەوەی شورایی و لە زۆر یەکەی بەرهەمهێناندا شورای کارگەو لە هەندێک ناوچە شورای ناوچەیی کرێکاران پێکهاتن ئەم بزوتنەوەیە بەهۆی سەرکوتی ٣٠خورداد و خەفەقانی دوایی ئەو دەورەیە لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکتردا بەشکڵی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی درێژەی پێ دەدرا، وە ئێستایش داخوازی پێکهێنانی شورا مەیلێکی بەرین و گشتییە لە نێو کۆمەڵانی کرێکاردا.

بەلەبەر چاوگرتنی ئەم خاڵانەی سەرەوە، ئێمە ڕایدەگەیەنین:

١-دروشمی سەرەکی سیاسەتی گشتی حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە بواری ڕیکخستنی جەماوەری کرێکاراندا بریتییە لە تەبلیغکردن و هەنگاو هەڵگرتن بۆ پێکهێنانی شورا کرێکارییەکان وڕێکخستنی شورایی چینی کرێکار.

٢-ئێمە ڕێکخراوی شورایی چینی کرێکار بەناوەندو میحوەری ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار و پاڵپشتی باقی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان دەزانین و بۆ پەیوەستکردنی باقی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بەڕێکخراوی شورایی چینی کرێکارەوە، تێدەکۆشین.

٣-ڕێکخراوی شورایی، پێشڕەوترین شکڵی ڕێکخراوبوونی جەماوەری کرێکارانە و دەبێتە مایەی ڕێکخراوبوونی بەشی متمرکزو پێشڕەوی چینی کرێکار لە پیشەسازییەکان و یەکە گەورەکانی کاردا. لەم ڕوەوە ئێمە بۆ بەرپاکردنی بزوتنەوەیەکی جەماوەری و سەراسەری شورایی چینی کرێکار خەبات دەکەین، سەڕەرای ئەمە لە کارگە بچوکەکاندا وبەگشتی لەو بەشانەدا کەبەهۆی جێگاو شوێنی ئابوریان ژمارەیەکی کەمتر لەکرێکاران تییاندا کۆبونەتەوە. یەکێتی پیشەیی لە چاو یەکێتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی ئەوەی کرێکاران بەرانبەر بە سەرمایەداران بەهێزو تواناتربن، کرێکاران بۆ پێکهێنانی یەکێتیە پێشەییەکان بانگەواز دەکەین و بۆ پێکهێنان خەبات دەکەین. ئێمە هەوڵ ئەدەین کە ڕێکخراو و یەکێتیەکانی ئەو بەشانە پەیوەندیەکی نزیک و پتەویان لەگەڵ بزوتنەوەی سەراسەری شورایی چینی کرێکار هەبێ.

ب:تایبەتمەندیەکانی شوراکانی کرێکاران:

تایبەتمەندیەکانی شوراکان و چۆنیەتی ڕێکخراوبوونی شورایی کرێکاران، کەدەبێ لە تەبلیغاتی ئێمەدا بەرچاو بگێڕین بریتن لە:

١-شوراکان لە خوارەوە پێکدێن و تایبەتمەندی سەرەکییان بریتییە لە دیموکراتیزم و بەڕێوەچوونی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کۆمەڵانی کرێکار.

٢-شورا بریتییە لە کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراو و شکڵ پێدراوی کرێکاران لەهەر یەکەیەکی بەرهەمهێناندا. هەموو کرێکاران ئەندامی شورایی ئەو یەکەیەن وکۆبونەوەی گشتی کرێکاران، پەیکەرەو ئۆرگانی بڕیاردەری شورایە. کۆبونەوەی گشتی بۆ بەڕێوەبردنی بڕیارەکانی خۆی کەسانێک (وەک کۆمیتەی بەڕێوەبەر وە یا بەهەر ناوێکی تر) هەڵدەبژێرێ. ئەو کەسانە لە هەموو کۆبونەوەیەکی گشتیدا دەکرێ وەلابنرێن وە یا هەڵبژێردرێنەوە.

٣-لەکارخانە گەورەکان کە پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتی هەموو کرێکاران مەیسەر نابێ، شورای کارخانە لە نوێنەرانی چەندین کۆبونەوەی گشتی بەشە جۆراوجۆرەکان پێک دێ.

٤-ڕێکخراوی سەراسەری شوراکان ڕێکخراوێکی هەرەمیە کە شورا فابریکیەکان، یەکەی بناغەیی ئەو ڕێکخراوەن لە ئاستی سەرەوەتر لە فابریکەکان، شورای نوێنەرانی فابریکەکان، شورای نوێنەرانی شورای کارخانە پێک دێ(و لەئاستی سەرەوەتریش هەربەم جۆرەیە).

٥-سیستمی شورایی بەمەعنای ئەوە نییە کە یەکێتیەکان وجودیان نەبێ و لەو شورایانەدا یەک نەگرن. ئەو بەشانە کە ئیتیحادیە شێوازێکی گونجاوە بۆ ڕێکخراوبونیان، دەتوانن لەئاستێکی دیاریکراودا نوێنەرانی خۆیان بنێرنە شوراکانی نوێنەرایەتی و بەم جۆرە ڕابگەیەنن کە سەر بەڕێکخراوی سەراسەری شوراکانن.

٦-سیستەمی شورایی ئەو ئیمکانەی هەیە کە چینی کرێکارو زەحمەتکێشان لەلایەنی ترداو لە شکڵ و قەوارەی کۆمەڵایەتی دیکەدا لەخۆی هەڵپێکێ شوراکانی دێهات وە یا شوراکانی سەربازان، دەتوانن لە ئاستێکی دیاریکراودا بەم بزوتنەوەیەوە پەیوەس بن. بزوتنەوەی هەرەوەزییە کرێکاریەکان… تاد، دەتوانن بەیەکەوە بە شەبەکەی شووراکانەوە پەیوەست بن.

ج:بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی:

 

وەک یەکەمین هەنگاو بۆ ڕێکخستنی شورایی کرێکاران و وەک ڕێگاچارەیەکی دەستبەجێ و دەم ودەست بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییە کە بەهۆی نەبونی ڕێکخراوە جەماوەرییە کرێکارییەکانەوە پێکهاتووە، حزبی کۆمۆنیست خوازیاری پێکهاتن وپەرەگرتنی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکانی کرێکاران لەکارخانەکان و یەکەی بەرهەمهێنەرو ئابورییەکان پێکبهێنرێ، ئەو کۆبونەوە گشتیانە لێکهەڵپێکرێن و لەم ڕێگایەوە هەرچی خێراتر ئامرازێکی کاریگەری تەشکیلاتی و ڕابەرییەکی عەمەلی کەم تا زۆر سەراسەری بۆ خەباتی ڕۆژانەی کرێکاری پێکبهێنرێ.

بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی کەدەبێ بەتێکۆشانی وشیارانەی کرێکارانی کۆمۆنیست بەرپابکرێ، ئەولایەنە بەهێزەشی هەیە کە لەهەمان کاتدا کە یەکەمین هەنگاوە بۆ ڕێکخستنی شورا کرێکارییەکان، هەر ئێستا لەبەرئەوەی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا زەمینەیەکی زۆرباشی هەیە دەتوانی بەخێرایی ئامانجەکانی خۆی وەدی بێنی واقیعییەتەکانی ئێستای بزوتنەوەی کرێکاری ئێران ڕاست و ڕەوابونی ئەم سیاسەتە بسەلمێنن.

١-واقیعیەتەکانی دەورەی ڕابردووی خەباتی کرێکاری بەڕونی ئەوە نیشان دەدەن کە هەر ئەمڕۆ کۆبونەوەی گشتی وەک ویست و داخوازێک لەنێو بزوتنەوەی کرێکاریدا جێگیر بووەو لەنێو کۆمەڵانی کریکاردا کۆبونەوەی گشتی دیاردەیەکی ناسراوە. لەدەورەی ڕابردودا کرێکاران بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی خۆیان و بەرەوپێشبردنی خەباتی خۆیان و بەرانبەر بە ڕێکخراوە زەردەکان و بەکردەوە زۆر جار کۆبونەوەکانی خۆیانیان تەنانەت لەژێر ناوی کۆبونەوەی گشتیدا بەڕێوە بردووە.

٢-هەر تەرحێک بۆ ڕێکخستنی کرێکاران بەشێوەی جەماوەری و ئاشکرا تەنیا کاتێک دەتوانێ کۆمەڵانی بەرینی کرێکار بگرێتە خۆی و بەڕێوەبچێ کە هەر ئەمڕۆ و لەهەموو هەنگاوێکی ڕەوتی بەرەوپیشچوونی بزوتنەوەکەدا وەڵامدەرەوەی نیازو پێویستییەکانی خەباتی ڕۆژانەی چینی کرێکار بێ، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی لە شکڵی ئێستای خۆیدا نیشانی داوە کە ئەمەی لێ دەوەشێتەوە.

٣-بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی سیاسی ئێران و تایبەتییەکانی بزوتنەوەی کرێکاری پێویستە هەر چەشنە ڕێکخستنی جەماوەری چینی کرێکار، یەکەم لە ئاستی محەلییەوە دەست پێ بکاو دووهەم، پشت بە ڕابەرانی محەلی بزوتنەوەی کرێکاری ببەستی و سێهەمیش، هەر لە ئێستاوە ڕێکخراوەیەکی جەماوەری بێ، کۆبونەوەی گشتی ئەم تایبەتییانەی هەیەو ئەم پێویستییانە بەباشی وەدی دێنێ.

حیزبی کۆمۆنیست و کرێکانی کۆمۆنیست و تێکۆشەر بەگشتی دەبێ لەسەر ئەساسی ئەم زەمینە گونجاوە ئەو بۆچونەی کرێکاران کە دەیانەوێ کۆبونەوەی گشتی بکەنە پاڵپشتی خەباتی ڕۆژانەی خۆیان، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک جوڵانەوەیەکی وشیارانەو ئامانجدارو بەرین لەنێو کرێکاراندا ڕیکبخەن و پەرەی پێبدەن. کرێکارانی کۆمۆنیست و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی ئەرکی سەر شانیانەکە:

١-ئیدەی لێهاتویی کۆبونەوەی گشتی وەک ئورگانێکی خەباتکارانەی کاریگەر و بناغەی شوراکرێکاریەکان، وە هەروەها ئاسۆی بەرینتری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی لەنێو کرێکاران تەبلیغ بکەن و جێگیری بکەن و کرێکاران بانگەواز بکەن کە ببنە تێکۆشەرانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی.

٢-لەهەر یەکەیەکی بەرهەمهێناندا کرێکاران بۆ پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتی بانگەواز بکەن.

٣-بەردەوام هەوڵبدەن بۆئەوەی کۆبونەوەی گشتی بەشێوەی ڕێکخراو پێک بێ (جیاواز لەوەی کە ناڕەزایەتی ومانگرتن لە هەر یەکەیەکدا هەبێ یان نەبێ).

٤-کۆبونەوە گشتییەکان وەک وەک قسەکەری واقیعی بەڕەسمیەت بناسن.

٥-بەردەوام هەوڵ بدەن بۆئەوەی کۆبونەوە گشتییەکان لەگەڵ یەکتر پەیوەندی ئۆرگانیکیان هەبێ.

٦-لەبەستنی قەراردادە دەستەجەمعیەکاندا، لەچارەسەرکردنی ناکۆکیەکاندا و لەدەربڕینی بیروڕاو بڕیاردان لەسەر پێشنیارەکان و ئیقداماتی دەوڵەت هەرچی زیاتر کۆبونەوە گشتییەکان بخەنە گەڕ.

د: سەبارەت بە ئیتحادییە، بەلەبەرچاوگرتنی هۆی جۆراوجۆری وەک ئەوەکە ئیتحادییەکان لەبارەی مێژوویی و کردەییەوە لەپێکهێنانی یەکگرتوویی چینایەتی و لەڕابەریکردنی خەباتی چینایەتی و لەرابەریکردنی خەباتی کرێکاریدا مەحدودیەتیان هەیە، بزوتنەوەی ئیتحادیەیی بەدرێژایی مێژووی خۆی لەگەڵ سیاسەتی سۆشیال دیموکراتیک لێک هەڵپێکراون، ئیتحادیەکان بەرەو دوورکەوتنەوە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ دەچن و لەنێویاندا بۆرۆکراسییەکی بان سەری کرێکاران سەرهەڵدەدا، وە سەرئەنجام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەهەلومەرجی ئێستای ئێراندا زەمینەی ماددی بۆ پێکهێنانی ئیتحادیە وجودی نییە، حیزبی کۆمۆنیست سیاسەتی گشتی حیزب بە پێکهێنانی ئیتحادیەکان نانێتە ناوەندی خەباتی خۆی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان. سیاسەتی گشتی حیزب پێکهێنای شورا کرێکاریەکانە لەهەمان کاتدا ڕادەگەیەنین کە:

١-ئازادی بێقەیدوشەرتی پێکهێنانی ئیتحادیەی کرێکاری بەشێکە لەمافی مسۆگەری کرێکاران. بۆ پێکهێنانی هەرچەشنە ڕێکخراوەیەکی سنفی و سیاسی وە ئێمە لێبڕاوانە بەرگری لەم مافە دەکەین:

٢-لە هەوڵ و تێکۆشانی کرێکاران بۆ پێکهێنانی سەندیکا، پشتیوانی دەکەین و یارمەتیان دەدەین.

٣-لەیەکیتیەکرێکارییە سەربەخۆکاندا بەشداری دەکەین، بۆ هێزو توانا بەخشین بەڕێبەرایەتی کرێکارانی کۆمۆنیست لەنێویاندا تێدەکۆشین و لەنێو هەر ئیتحادیەیەکدا هەوڵ دەدەین بۆ یەکگرتووکردن وپتەوکردنی خەتی کۆمۆنیستی.

٤-بۆ نزیککردنەوەی هەرچی زیاتری یەکیەتییەکان لە قەوارەیەکی غەیر بوروکراتیک و بەتایبەت بۆئەوەی هەرچی زیاتر لەئاستی ناوچەییدا پشت بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاران ببەستن، تێدەکۆشین.

٥-بەهەر ڕادەیەک کەسیاسەتی ئێمە بۆ پێکهێنانی شورا کرێکارییەکان و پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک هەنگاوی یەکەم، لەگەڵ هەوڵ وتێکۆشانی کۆڕو کۆمەڵە کرێکارییەکان و جەرەیانە تێکۆشەرەکانی لایەنگری ئیتحادیە هاوجیهەت بێ (بۆنمونە پێکهێنانی کۆبونەوەی گشتییەکان کە هەندێک لە لایەنگرانی پێکهاتنی ئیتحادیە تەئید دەکەن) ئێمە ئامادەین لەگەڵ ئەو کۆڕوکۆمەڵ و جەرەیاناتە هاوکاری بکەین.

تایپ کردنەوەی کاوە عومەر

ڕیکخراوە جەماوەریەکانی چینی کرێکار

دیمانە لەگەڵ کۆمۆنیست سەبارەت بە بڕیارنامەی پەسەندکراوی پلینۆمی دەهەم

 


کۆمۆنیست: لە بەشی یەکەمی بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە چینی کرێکاری ئێران بەدرێژایی مێژوو بێ بەش بووە لە ڕێکخراوەی جەماوەی ئاشکرا. گرنگترین هۆکارەکانی بەردەم ئەم بێ بەشییە چیە؟ ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە لەگەڵ هەبونی ئەم هۆکارانە پێکهێنانی شورا چۆن گونجاوە بتوانێت بە شێوەیەکی فراوان پێکبێت وە بەشێوەی بەردەوام درێژە بەبوون وکارو چالاکیەکانی بدات؟ ئایا جیاوازی ڕێکخراوەی شورایی لەگەڵ بەدیلە ڕیکخراوەییە جەماوەریەکانی تردا بەو ئاستە جدیە کە ئەم ڕیگرییە واقعیانە لەبەرامبەریدا پوچەڵ دەبێتەوە؟ ئایا ڕێکخرای شورایی خۆی لە خۆیدا بەرگری زیاتری لەبەرامبەر سەرکوتگەریەکانی بۆرژوازیدا هەیە؟
مەنسور حیکمەت: رێگام بدە سەرەتا ئەوە بڵێم کە نابێت "بێ بەشبوونی مێژویی" چینی کرێکاری ئێران لە ڕێکخراوەی جەماوەری بە شێوەیەکی ڕەها نیشان بدەین. سەردەمانێک لە مێژوی بزوتنەوەی کرێکاری ئێراندا بوونی هەبووە، وەکو سەردەمی پێش سەرکوتی ڕەزاخانی، سەردەمی پاش جەنگی جیهانی دووهەم هەتا کودەتای ٢٠ ئاپ( ٢٨ مردا) و بەکورتی سەردەمی شۆڕشی ٧٩، کە گەواهی دەدەن لەسەر پێکهاتن وپەرەسەندن لە شێوازە جیاوازەکانی ڕێکخراوەی جەماوەری هێنابووە دەرەوە، بەڵام بەهەرحاڵ ئەگەر ٢٠-٣٩ ساڵی دوای (واتە ئەزمونی یەک تا دوو نەوەی ئەم دواییانەی کرێکاران) وەک بنەما دابنێین، سەیر دەکەین چەند جیاوازییەکی جدی هەیە لە ئاستی ڕێکخراوکردنی جەماوەری کرێکاران لە ئێران و تەواوی وڵاتان، وە نەک تەنها وڵاتانی سەرمایەداری پیشکەوتوتردا، بەڵکو زۆریک لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئیمپریالیزم دەبین.
ئەم بارودۆخە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە کە لە ئاستی جیاوازدا دەتوانیت لەبارەیانەوە قسە بکەین. یەکەمین هۆکار کە بەبیردێنەوە ئەوانەن: یەکەم گۆڕانی خێرای پێکهاتەی چینی کرێکارە پاش چاکسازی زەوی دەیەی چل و هاتنە ناوەوەی بەشێکی زۆر گەورەی دانیشتوانی دیهاتەکان بۆ مەیدانی کاری بەکرێ لەشارەکاندا، ئەمە هەم ململانی ناوخۆی چینی کریکاری توندکردەوە (ململانێیەک کە تەنها لە ناوەڕاستی دەیەی ٥٠ ی هەتاویدا لەگەڵ چوونە سەری داهاتی نەوت زۆربوونی ئاستی کارکردنی کەمکردوە) وە هەم کاریگەریشی لەسەر ئاستی خۆهوشیاری چینی کرێکاری ئێران دانا. ئەزمونی خەباتی سەندیکایی ڕابردوی هاوپیشە و پیشەوەرانێکی دیاریکراودا ئەبێت، وەکو ڕستنەکان، پیشەی چاپ و هتد، کە لە دەیەی ٤٠ و٥٠ کان، پێگەی خۆیان لە بەرهەمهێنانیش و بەڕادەیەکی زۆریش لە کارکردنی کرێکاراندا لەدەستداوە. نەوەی نوێی کرێکارانی بەکرێی ئێران هاوڕێ لەگەڵ پێشەسازی نوێدا، تەکنەلۆجیای جیاوازو بەشەنوێیەکانی بەرهەمهێناندا گەشەیان کرد. سونەتە ڕێکخراوەییەکانی دەیەکانی ڕابردو، کە ئیتر هێندە بەهێزو درێژە کار نەبوو. لەم بارودۆخەدا لاواز بووە. چینی کرێکارێکی تازە پێگەیشتو کە پێی ناوەتە مەیدان کە بەشی زۆریان لەگەڵ سونەتی خەباتی ڕێکخراوەی کرێکاریدا ڕانەهاتبوو وە لە مێژوچەی خەباتی ڕێکخراوەیی کرێکاری کاریگەری جدی وەر نەگرتبوو. هۆکارێکی تربوونی کەم تا زۆر سەرکوتی توندی سیاسی ودەسەڵاتی ڕژێمە سەرکوتگەرە پۆلیسیەکانە لە ئێرانی سەدەی بیستدایە کە تەنها لە ماوەی قۆناغ گەلێکی دیاریکراو، لە بارودۆخی تەنگژە سیاسیەکان، لە دامێنەی ئەودا داشکاوەتەوە. هەوڵەکانی بزوتنەوەی کریکاری لە ئێران بۆ ڕێکخراوبوون وڕێکخراومانەوە بەردەوام لەگەڵ توندترین سەرکوتی پۆلیسیدا ڕووبەڕوبووە و ڕابەران وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریان لەژیر توندترین چاودێریدا داناوە.
ئەمانە ئەو هۆکارە گشتیانەن کە پێکهاتن وبەردەوامی ڕیکخراوە کرێکاریەکانیان لە ئێراندا دژوار کردووە، بەڵام بیرهێنانەوەی ئەمانەش بەڕێکی وەڵامی کێشەکە ناداتەوە. پرسیارەکە دەتوانرێت بەم شێوەیە بێت کە بۆچی بزوتنەوەی کرێکاری نەیتوانیوە بەسەر ئەم گیروگرفتانەدا سەرکەوێت؟ لێرەدا ئەبێت هەندێک تایبەت تر قسە لە'ڕێکخراوەی جەماوەری" بکەین. وە ئەمە پەیوەندی بە بەشی دوهەمی پرسیارەکەتانەوە ئەبێت. لەوجێگایەدا کە باس لە شوراو، سەندیکا، وەکو "ئەلگۆکانی" ڕێکخستنی جەماوەری بیردێنیتەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە شورا، سەندیکا، کۆمیتەکانی کارگە وهیتر... تەنها "ئەلگۆکانی"ڕێکخراوی جەماوەری نین، ئەو ئەلگۆیانەی کە گوایە وەڵام بە پێوستیەک ئەدەنەوە وە کرێکاران سەرپشکن کە ئەم ئەلگۆ یان ئەو ئەلگۆیە بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن. سەندیکاو شورا بەدیلەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکانن لە ناو بزوتنەوەی چینایەتیدا.
بەدەستەواژەیەکی تر نابێت ئەوانە بەشێوەی پێشنیار وئەلگۆکانی ڕێکخراوی تەجریدی ولە دەرەوەی کات و شوێن وبەبێ پێشینەو ناوەڕۆکی کۆمەڵایەتی و مێژویی دیاریکراو وەربگرین.
بزوتنەوەی سەندیکایی وبزوتنەوەی شورایی و بزوتنەوەی کۆمیتەی کارگەکانیش و هیتریش، بزوتنەوە جیاوازن لەناو دەرونی چنی کرێکاردا. ئەوبزوتنەوانەی کە ناوەرۆکی سیاسی وئاسۆ و کردەوەیەکی جیاواز نونەرایەتی دەکەن وە تەنانەت کاریگەریان لە توێژە جیاوازەکانی چینی کرێکاردا وەک یەک نییە. بەم پێیە ئەبێت ئەم پرسیارە بەشێوەی دیارتر بخرێتەڕوو. هۆکاری سەرنەکەوتنی بزوتنەوەی سەندیکالیستی و تریدۆنیۆنی لە ئێراندا چی بووە؟ وەیان، بزوتنەوەی شورایی بەیاریکراوی بۆچی نەیتوانیەوە وەڵامدەرەوەی پێویستیە ڕێکخراوەیەکانی جەماوەری کرێکار بداتەوە؟ لێرەدایە کە ئیتر ئەبێت لەباسی ڕێگری وئاستەنگە گشتیەکان واوەتر بچین و وەڵام بە دینامیزمی جوڵانی ئەم بزوتنەوە دیاریکراوانە وکێشەکانیان لە ئێران بدەینەوە.
ئەگەر کێشەکە بەو جۆرە لەبەرچاو بگرین، یەکسەر ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە بزوتنەوە واقیعیەکان بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاران، بەشێکن لە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر کە نەک تەنها لەبەرامبەر بە ڕێکخراوەی کرێکاران، بەڵکو لەپەیوەند بە هەموو بارودۆخی ئابوری وساسیەوە لە کۆمەڵگەدا ئەڵتەرناتیڤی خۆیان نیشان ئەدەن. بزوتنەوەی سەندیکایی یان بزوتنەوەی شورایی، بەشیکن لە جوڵانەوەیەکی فروانتر بۆ گۆڕینی هەموو کۆمەڵگە لە لایەنێکی تایبەتدا. ئەبێت ئەو بۆچونە ساویلکە سونەتیانەی چەپ بخەینە لاوە کە گوایە حیزبە سیاسیەکان خەباتی وشیارانەو ئامانجدارانەی سیاسی نوێنەرایەتی دەکەن وڕێکخراوە کرێکاریەکان کارو کاردانەوەی "خۆبەخۆی" کرێکاران بۆ باشکردنی بارودۆخیان پێچەوانە دەکەنەوە.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە تریدیۆنیزم وبزوتنەوەی سەندیکالیستی بەهەر ئەندازەیەکیش کە لە هەنگاوەکانی یەکەمی خۆیدا لەسەدەی ڕابردودا بزوتنەوەیەکی "خۆبەخۆ" بووبێت (کەنەبووە)، دەیان ساڵە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ڕێبازێکی گشتی کۆمەڵایەتی، واتە ڕیفۆرمیزم وسۆسیال دیموکراسی. تریدیۆنیزم، ئەڵتەرناتیڤی دیاریکراوی ڕیفۆرمیزم و سۆشیال دیموکراسیە وەک بزوتنەوەیەکی دیارو پێناسەکراوی سیاسی و چینایەتی بۆ ڕیکخستنی کرێکاران. ئەم ئەڵتەرناتیڤە زۆر زیاتر لە چوارچیوەی کرێکاری و پێکهێنانی یەکێتیەکان تێدەپەڕێ. لەگەڵ ئەمەشدا، ئاسۆیەکی دیاریکراوی سەبارەت بە شێوەی دەوڵەت بەگشتی، گرفتی شێوەکانی بڕیاردانی ئابوری و تەنانەت تیئۆریەکان و بەرنامە کاری ئابوری دیاریکراو دەخرێتەڕوو. ئەگەر ئێوە بەشەکانی ئەم ئەڵتەرناتیڤە کۆمەڵایەتی-ڕیفۆرمیستی وسۆسیال دیموکراسیە، خەت بکێشن، ئەوکاتە سەندیکالیزم" نەقابەگەری" خۆی لەخۆیدا توانای بوونی بە جوڵانەوەیەکی فراوانی کۆمەڵایەتی نییە. بزوتنەوەی نەقابی، باڵێکی کرێکاری جوڵانەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیە کە بەشەکانی تری وەک ڕابەران وحیزبە سیاسیەکان، ئەڵتەرناتیڤە ئابوریەکانیان بۆ هەموو کۆمەڵگە، سیستەمی ئابوری تایبەت بەخۆی و هیتریش داوادەکات وە پێویستی پێیەتی، هۆکاری بێبەشی کرێکاری ئێرانی لە نەقابە تەنها ئەوە نییە کە بۆرژوازی ڕیگری پێکهێنانی نەقابەکان بووە، بەڵکو لەبنەڕەتدا لەوەدایە کە لانی کەم لە پاش ٢٠ئاپ(٢٨مرداد)وە ڕیفۆرمیزم لە ئێران گەیشتە کۆتایی سەردەمێکی چارەنوس سازی خۆی وە لەدوای ئەوکاتەوە جێگایەکی گرنگ لە مەیدانی سیاسی لە ئیراندا داگیر ناکات.
هەر ئەو مەسەلەیە لەبارەی بزوتنەوەی شواریشەوە دروستە. ئەویش تەنها نموونەیەک نییە، بەڵکو ئەڵتەرناتیڤیکی بزوتنەوەیەکی تایبەت و مەیلێکی تایبەت لەناو چینی کرێکاردایە بۆ ڕێکخستنی کرێکاران. ئەگەرچی لەڕوی مێژویەوە بەڕێژەیەکی زۆر شوراکان جێگای سەرنجی ئانارشیستەکان بووە، بەڵام دەمێکە کە بەشێوەیەکی روولەگەشە لەگەڵ کۆمۆنیزم هاتۆتەوە و لەگەڵی لێکهەڵپێکراوە. ئەزمونەکانی وەکو کۆمۆنەی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبەر، بیرۆکەی شوراکان و ڕێکخستنی شورایی کرێکارانی بەتیئۆری کۆمۆنیزم وسیاسەتی کۆمۆنیستیەوە جۆشدراون. بزوتنەوەی شورایش بەم ڕیزبەندیە بەشێکە لە جوڵانەوەیەکی جیاواز، بە ئاسۆ و دورنمای سیاسی، ئابوری و بەڕیوەبەری تایبەت بەخۆی. بارودۆخی بزوتنەوەی شوراییش بەتەواوەتی پەیوەست ئەبێتەوە بە بارودۆخی کۆمۆنیزمەوە لە ئێران. ئەوەی کە بیرۆکەی شورا لە شۆڕشی٥٧(٧٩م)زاڵ بوو بەسەر بیرۆکەی سەندیکاییدا لەناو چینی کرێکاردا، ڕەنگدانەوەی بێ پایەیی و لاوازی ڕیفۆرمیزم و سۆشیال دیموکراسی و سەرکەوتنی گشتی بیری کۆمۆنیستی وسیاسەتی ڕادیکاڵ لەنێو کرێکاراندا بوو. (لەژێرسایەی بارۆدۆخی شۆڕشگێڕانەدا).وە ئەوەش کە ئەم بزوتنەوەی شوراییە نەیتوانی ئەو هێزو پەرەسەندنە بەدەست بهێنێت لە سنورداری فکری وکردەیی تایبەتی کۆمۆنیزمی ئێرانەوە لەوسەردەمە دیاریکراوەدا سەرچاوە دەگرێت.
بەکورتی باسی شوراو سەندیکا، باسێک نییە بۆ هەڵبژاردن لەنیوان یەکێک لە"نمونە"کانی ڕێکخراوبونی جەماوەریدا. ئەمە ڕەنگدانەوەی کێشمەکێشی ئەڵتەرناتیڤەکانی دوو مەیلی بنەڕەتیە لەناوخۆی چینی کرێکاردا. مەیلی کۆمۆنیستی و ڕادیکاڵ ومەیلی ڕیفۆرمیستی وسۆسیال دیموکراسی. ئەگەر شوراکان (لەبەراورد لەگەڵ... یەکێتیەکاندا)بە باوەڕی ئیمە، لە پایەیەکی مادی زۆر گونجاوتر لە بۆ پێکهاتن وگەشە لە ئێراندا بەهرەمەندن، تەنها بەهۆی گونجاوی نمونەی ڕیکخراوەیەکەیانەوە نییە... بەڵکو لە کارامەیی زۆرتریش سەرچاوەی گرتوە لە... سەرکەتنی مەیلە ڕادیکاڵەکان لەناو کرێکارانی پێشڕەو و ڕابەرانی عەمەلیدا، وە بەهێزتربوونی زەمینە مادیەکانی هەژمونی سیاسەتی کۆمۆنیستی لەدەرونی بزوتنەوەی چینی کرێکار لە بەراورد لەگەڵ سیاسەتەکانی سۆسیال دیموکراسی و ڕیفۆرمیستیدا. ئەزمونی شۆڕشی٥٧(١٩٧٩)، شێوە کارکردی کرێکارانی پیشڕەو، بارودۆخ و هەواڵی جوڵانەوەی سەندیکالیستی لەبەراورد بە جوڵانەوە شوراییەکانی ئەمڕۆش دەوری روولەگەشەی کۆبونەوە گشتییە کرێکارییەکان لە خەباتی ئیستای کریکاراندا بەڵگەی ئەم راستیەن.
پێویستە بڵێم کە ئەم قسەیە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆمۆنیستەکان لەسیاسەتی خۆیاندا جێگایەک بۆ نەقابە قایل نین، و، نابێت ببنە هەڵسوڕای یەکیەتیەکان و لە مێژوشدا نەبوون، باسەکەی من ئەوەیە کە هەمیشە کۆمۆنیستەکان نەقابەکانیان وەک ڕاستیەکی بابەتی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا، وەک بەرئەنجامی کاری مەیلە کۆمەڵایەتیە نا کۆمۆنیستیەکانی بینیوە لەنیوان کرێکاراندا وە بوونیانی بە فەرمی ناسیوە. هەر بۆیەشە کە ئێمە هەمیشە لە ئەدەبیاتی کۆمۆنیستیدا لەگەڵ کێشەی "شێوە مامەڵە"ی کۆمۆنیستەکاندا لەگەڵ بزوتنەوەی تریدیۆنیستی ڕووبەڕوو دەبینەوەو کەمتر لەگەڵ وەڕێخستنی بزوتنەوەی تریدیۆنی لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە. (ئەزمونی سەندیکا سورەکانی کۆمینترنیش هەوڵیک بوو لە پێناو پێکهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی ڕادیکاڵ لەبەرامبەر تریدیۆنیزمیکدا کەلەژێر کاریگەری سۆشیال دیموکراسی) دا بوو.
باسەکە ئەوەیە کە تریدیۆنیزم ئەڵتەرناتیڤی تایبەتی کۆمۆنیزم نییە بۆڕێکخراوکردنی کرێکاران. ئەم ئەڵتەرناتیڤە تایبەتیەی کۆمۆنیزم بزوتنەوەی شوراییە. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمۆنیستەکان لەزۆر دۆخدا لەژێر کاریگەری بارودۆخێکی دیاریکراودا، لەگەڵ ئەرکی بەشداری کاریگەر لە یەکیەتیە کرێکاریەکان وە یان تەنانەت هەوڵ لە پێناو دامەزراندنی یەکێتیدا ڕووبەڕوو دەبنەوە. کۆمۆنیستەکان هەمیشە توخمی کاریگەری بزوتنەوەی یەکێتیەکان بوون، بەڵام مێژوییەن بزوتنەوەی کرێکاری پیشانیداوە کەلە هەر جێگایەک سیاسەتی کۆمۆنیستی بووبێتە سیاسەتیکی سەرکەوتو لەبزوتنەوەی کرێکاریدا، شوراکان سەریان دەرهێناوەو پەرەیان پێداوە.
دواتر بەرگری ئێمە لەشورا تەنها سەرچاوەی لەوەوە نەگرتوە کە ئەم نمونەیە شانسی زۆرتری بۆ پیادەکردن هەیە، وەیان لەبەرامبەر سەرکوتگەریەکانی بۆرژوازیدا باشتر بەرگری دەکات، ئەگەر بەو شێوەیەش نەبێت ئەبێت کارێک بکەین کە بەوشێوەیەی لێبێت. ئێمە ئەمانەوێت، وەک کۆمۆنیست، ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی خۆمان بۆ ڕێکخستنی چینەکەی خۆمان جارێکی تر دەخەینە ڕوو. ئەلێین جارێکی تر، چونکە مێژوی کرێکاری بەردەوام مەیدانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەڵتەرناتیڤی کۆمۆنیستی وڕیفۆرمیستی مەیدانی ڕێکخستن وکاری کرێکاری بووە. ئەوەی کە یەکێتیەکان لە وڵاتانی سەرمایەداری پیشکەوتودا گۆڕدراون بەشێوەیەکی بەردەوامتر بۆ یەکگرتنی کرێکاران (ئەڵبەت بە ئاسۆ و سنورداریەکانی یەکیەتیەکان)، بەو دەلیلە نەبووە کە کرێکاران چونەتە بنج وبناوانی و لە سودەکانی ئەم"نمونا"نەیان لێکداوەتەوەو سەندیکایان بەگونجاوتر دیاریکردوە، بەڵکو بەو دەلیلە بووە کەسیاسەتی ڕادیکاڵ بەشێوەی گشتی، بەسەرنجدان لە سەقامگیری سەرمایەداری لەدوای شەڕی جیهانی دووهەم. بەسەرنجدان لە پشتیوانی چەپی بۆرژوازی لەئەو وڵاتانە لە ڕیفۆرمیسم پاشەکشەی کردوە. ئەم کێشمەکێشەی نێوان ئەم ڕێبازەدا لە بارودۆخی شۆڕشگێڕانە و تەنگژاویەدا باشتر دەبینین. لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر، ڕوبەڕوبونەوەی یەکیەتیەکان لەگەڵ شوراکان وکۆمیتەی کارگەکاندا توندبۆوە. هەر ئەمڕۆش ئەبینین کە چۆن لەگەڵ لاوازبوونی بزوتنەوەی سەندیکایی لە ئەورپای ڕۆژئاوادا، هەوڵدان بۆ دامەزردانی ئەڵتەرناتیڤی کرێکاری لەپێناو ڕێکخستنی جەماوەر لەدەرەوەی بونیادی یەکیەتیەکاندا فراوان بۆتەوە.
ئێمە ئەڵتەرناتیفی تایبەتی خۆمان جارێکی تر دەخەینەڕو، بەبێ ئەوەی پشت بکەینە بزوتنەوەی سەندیکایی (ئەگەر هەبێت) وەیان زەرورەتیان (بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئیستا کرێکارانی ئێران) نکوڵی لێبکەین. بەدڵنیایی ئەگەر سەندیکاکان، تەنانەت بەگریمانەی ئەوەش کە ئەگەر ڕیفۆرمیستیش بوونایە، لەئێرانی ئەمڕۆدا بوونیان هەیە، ئەمە وەک خاڵێکی بەهێزی جدی بۆ چینی کرێکاری ئێران هەژمار دەکرێت. بەدڵنیایەوە کۆمۆنیستەکان بەفراوانی بەشداریان دەکرد، بەدڵنیاییەوە بارودۆخی کڕێکاران لەوە باشتر دەبوو. بەڵام تەواوی کێشەکە لەسەر هەر ئەو "ئەگەرە"یە. کەبزۆتنەوەی سەندیکایی لەئێران زۆرتر دورترە لەبزوتنەوەی شورایی بۆ ئەوەی بگۆڕدرێت بەبوونێکی مادی. لەبارودۆخێکی وادا هۆکارێک نییە بۆئەوەی کە کرێکاری ڕادیکاڵ وسۆسیالیست ئەڵتەرناتیڤی خۆی نەخاتەڕوو، ئەڵتەرناتیڤێک کەبەهۆی بارودۆخی تایبەتی ئێرانەوە، کە لەبڕیارنامەکەدا باسی لێکراوە تەنانەت پێشوازی گشتی کرێکاران بۆ ئەو زیاترە وە ئێستاش ماتریاڵێکی زۆر بۆ پێکهێنانی ئەوە پەیدابووە. ئێمە دەڵێن شوراکان ڕێگایەکی چینایەتی تر بۆ ڕێکخستنی چینی کرێکار نیشان ئەدەن ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکاران باشتر دەرئەخات، یەکگرتویەکی قوڵتر دێنێتە ئاراوە، کەلێنی دەستەو تاقمی لەنێوانیاندا قایمتر ناکاتەوە،. کەمتر ڕێگا بە کاریگەری بۆرژوازی ئەدەن، چوارچێوەی باشترن بۆ نیشاندانی ڕادیکاڵیزمی کرێکاری، لەم ڕوەوە خۆمان بە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ئێران هەژمار دەکەین وکرێکاران بانگەوازی کرێکاران دەکەین بۆ خەباتکردن بەرەو پێکهێنانی شوراکان.
کۆمۆنیست: ئەزمون نیشانی داوە کە تەنانەت کاتێکیش کە ڕێکخراوە کرێکاریەکان خۆیان بەسەر بۆرژوازیدا ئەسەپێنن و دەوڵەتەکان ناچار ئەبن کە بوونیان بە فەرمی بناسن، هەوڵێکی ڕێکخراو بەڕێدەخرێت بۆ ئەوەی لەناوەوە ملکەچیان بکەن و ئیتر نەتوانن وەسیلەیەکی سەربەخۆی کرێکارانبن. ئایا ناکرێت کە ڕێکخستنی شورایی کرێکارانیش توشی هەمان چارەنوس ببێت هەر وەک چۆن هەندێک لە یەکێتیەکان لە ئەمریکاو ئەوروپا دوچاری بوون؟
مەنسور حیکمەت: ئەزمون ئەوەی لەبارەی یەکێتیەکانەوە نیشانداوە، بەڵام نمونەی ئەو شورایانە زۆرکەمن کە لە"ناوەوە" ملکەچ کرابن و درێژەیان بەتەمەنی خۆیان دابێت. شوراکان، ئەگەر هەربەوشێوەیەی کەجێگەی مەبەستی ئێمەیە چوارچێوەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاربووبن، بەگشتی لەگەڵ سەرکەوتنی بۆرژوازیدا سەرکوت ولەکاردەخرێن. ئەڵبەت دەرکرێت کەبتوانی بارودۆخێک بسەپێنیت کە شوراکان بە ناوەرۆکی واقیعی خۆیانەوە ئامادەببن. بەڵام لێرەدایە کە بۆ بۆرژوازیش شورا تەنها شێوازێکی ڕێکخراوەی کرێکاران نیە، بەڵکو بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ و واقعییەو ئەبێت سەرکوت بکرێت، بەشێوەیەکی باو لاوازی شوراکان و سەرکەوتنی کۆنەپەرستی لەشکست پێهێنان وداخستنیان و کێش دەبێت بۆ دامەزراندنی شێوازی پارێزگارانەترو جێگەی کۆنترۆڵتری ڕێکخستنی کرێکاران.

 

 

کۆمۆنیست: لەڕاستیدا درێژەپێدانی مەنتیقی ئەم باسە ئەوەیە کە ئایا شوراکان دەتوانن لەسەردەمی ناشۆڕشگێڕانەدا بوون و خەباتکاری خۆیان وەک ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاران بپارێزن؟لەبارودۆخی ناشۆڕشگێڕانە و سەرکوتی سیاسیدا نوێنەری وشیاری و ڕابەرانی ڕادیکاڵی چینی کرێکار توانای خۆ دەرخستنیان نییە لە کۆبونەوە گشتییە کرێکاریەکاندا، باشتر وایە بڵێین بەبەردەوامی، وە ئەم مەیدانە بەچۆڵی دەهێڵنەوە بۆ ڕابەرانی سازشکار و خۆپارێز کە جەماوەری کرێکاران راکێشن بەدوای خواستی بۆرژوازیدا. تەنانەت ئەگەر ئەو کرێکارانە لەشوراشدا کۆبووبێتنەوە. ئایا بەواقعی دەکرێت لەژێر سایەی یەک ئیستیبدادی رەشدا ریکخراوێکی جەماوەری ئەوتۆ هەبێت کە بەگوێرەی ئەوەی خۆیان دەناسێنن( نایانەوێ لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەدا بمێنێتەوە کە ئیستا هەن)؟ 
مەنسور حیکمەت: ئەوەی کە ڕێکخراوێکی جەماوەری لەبارودۆخێکی ناشۆڕشگێڕانەدا بەجەنگاوەری بمێنێتەوە دەگەڕیتەوە بۆ چەند هۆکاری زۆر. دەبێ بزانین پارسەنگی هێزەکان لە کۆمەڵگەدا کە جێگای باسەکەمانە چۆنە؟ چوارچێوەی قانوونی خەبات تا چ رادەیەک تەسک بۆتەوە. پەیوەندی بەزۆر هۆکارەوە پەیوەستە. ئەبێت سەیر بکەی لەکۆمەڵگەی جێگە سەرنجی ئێمەدا هاوسەنگی هێز بەچ جۆرێکە. چوارچێوەی یاسای خەبات تا چ ئاستێک بەرتەسکراوەتەوە. سونەتە خەباتکارەکانی کرێکاران تا چ ئەندازەیەک ڕیشەیان داکوتاوە، ڕابەرانی کرێکاران لەم دەورەیەدا بەدوای چ سیاسەتێکەوەن، وە بەگشتی ئامادەیی و ڕاوەستاوی خەباتکاری لەو هەل و مەرجەدا دەکرێ چ ماناو چ رێژەپێدانێکی دیاریکراوی هەبێت، بەڵام بەهەرحاڵ هەر وەک تاقیکردنەوەی بزوتنەوەی نەقابی دیارە بەشیوەی گشتی سنفی بووە، نیشانی داوە، بەردەوامی و ڕاوەستاوی و ئامادەیی ڕیکخراوێکی کرێکاری بەتەواوی پەیوەندی بەوەوە هەیە کەتا چ ئەندازەیەک بتوانێ جەماوەری کرێکاران لەمەیداندا ڕابگرێ، تا چ ئەندازەیەک بتوانێ ببێتە هەلومەرجی خەباتی فراوانی جەماوەری وچەندە کرێکاران ڕۆڵیان هەبیت لە بڕیاردان و سیاسەت داڕشتن و بەرەوەپێشەوە بردنیان. بەم شێوەیە شورا ئێستاش ئیمکانی زیاتری هەیە، چونکە فەلسەفەی بوونی ڕێکخراوکردنی کاری جەماوەری و دەرخستنی وجودی کرێکارانە، بە پێچەوانەی تاقیکردنەوەی زۆرێک لە نەقابەکان.
بەهەر شێوەیەک بێت خستنەڕوی پرسیارەکە بەم شێوەیە زۆر موجەڕەد وگریمانەییە. حزبی کۆمۆنیستی ئێران لە کات وشوێنی دیاریکراودا، لەوڵاتی دیاریکراو وە لە قوناغێکی دیاریکراوی خەباتی چینایەتیدا لە ئێران، بانگەوازی کرێکاران دەکات بۆ کۆبونەوەی گشتی و بزوتنەوەی شورایی، هەر ئەمڕۆ ئەو سەرکوتە ڕەشەو ئەم بارودۆخە ناشۆڕشگێڕانەیە لەئارادایە، وە هەر ئەمڕۆ خەباتی بەردەوامی کرێکاران نەک لەلایەن ئەو یەکێتیانەی کە یاسای بوونی بۆرژوازیان قبوڵ کردوە، بەڵکو بەتوانای ئەو کرێکارانە ئەڕواتە پێشەوە کە ئامادەن پێیەکانیان لەسنورداری توانای یاسایی خەبات (کەلە ئێراندا زۆربێ بایەخە) بخەنە دەرەوە. بەپێچەوانەی دەستورو بەبەرچاوی سەرکوتگەرەکانیەوە، بەشێوەیەکی نایاسایی کۆبونەوەی گشتی پێکدەبهێنن. بەشێوەی نایاسایی مان بگرن، خۆپیشاندان بکەن و هیتر، ئەگەر کەسێک پەیدا ببێت کە بەشێوەیەکی جگە لەمە واتە بەڕێگەی "یاسایی"، یەکێتیەک پێکبهێنێت کەلە ڕوانگەی دەوڵەتەوە مافی یاسایی هەبێت مان بگرێت وە یاساکانی کاری لا پەسەند نەبێت وبتوانێت کرێکاران لەدژی ڕێکبخات، دەرگای ئەنجومەنە ئیسلامیەکان دابخات و شورا ئیسلامیەکان ڕاماڵێ و بواری هەڵسوڕان بدات بە ڕابەرانی کرێکاری، ئێمە یەکەمین کەسانێک دەبێن کە دەستەکانی بگوشین!
کێشەکە ئەوەیە کە یەکێتیەکی یاسایی لەو شێوەش ئەبێت بەسەر دەوڵەدا بسەپێنرێت. سەرکوت ئەوەندە ڕەش و قورسە کە هەر ناڕەزایەتیەکی کرێکاریی نایاساییە. لەم بارودۆخەدا تەنها بزوتنەوەیەک لەگەڵ ئەم واقعیەتەدا دێتەوە کەبتوانێت ئەوخەباتە کرێکاراییەی نایاساییەی کە هەرچۆنێک بێت هەیە، ڕابەرایەتی بکات، ڕێکبخات وە یەکگرتوی بکات، بزوتنەوەیەک کە بتوانێت مافە بنەڕەتیەکانی کرێکاران بەسەر بۆرژوازی ویاساکانی بۆرژوازیدا بسەپێنێت. ئەو بزوتنەوەیە، بزوتنەوەی شوراییە، بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکانە، نەک بزوتنەوەیەک کە خاڵی بەهێزی خۆی لەڕەسمیەتی یاسایی لەپێشەوەی خۆی لەلایەن دەوڵەتە سەرکوتگەرەکانی ئیستاوە دانابێت. بزوتنەوەی تریدیۆنی پێوستی بەپلەیەک ئارامی هەیە لە یاساکانی بۆرژوازیدا وپلەیەک لە مۆڵەتی کارکردنی یاسایی کە لە ئێران زۆر بەکەمی هەبووەو ئەمڕۆش لەهەموو کاطیک کەمتر هەیە.
خەباتی ئابوری کرێکاران بەلای ئێمەوە گرنگیەکی حەیاتی هەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە سیاسەتی تریدیۆنی لەپێشترە بەبەروارد بە سیاسەتی شورایی. ئەوە بەبیر دەهێنمەوە کەلەڕاستیدا ئەمڕۆ کەسێک نییە لەو جۆرە خۆشباوەریەی هەبێت، مەگەر لە پێڕی تودەیی وئەکسەریەتی (حیزبی شوعی ئێران وباڵی زۆرینەی چریکە فیدایەکان.و)، بێت. هەر سەندیکالیستێک کە بیەوێت بەڕێژەیەک واقیع بین وبەناچاری کەمێک ڕادیکاڵ بێت، ئەوە تیدەگات کەتەنانەت دامەزراندنی سەندیکاکان پێوستی بە خەباتێکی بەرفراوانی "نایاسایی" کرێکارانە کە ڕێکخراوەی خۆیان دەوێت. لەم ڕوەوەیە کە هەندێک باس لە "سەندیکای نهێنی" دەکەن، واتە نەقابەی نایاسایی، نەقابیەتی نا ئاشکرا و نا جەماوەری، کە ئەمە بەتەواوەتی لادانە لە مەبەست، چونکە بڕیار بوو باسی شوراو سەندیکا وەڵامی کیشەی ڕیکخراوبونی ئاشکراو جەماوەری کرێکاران بداتەوە. باسەکەی ئێمە ئەوەیە کە تەنانەت لە بارودۆخی ئیستبدادی بۆرژوازی و ئیسلامی ئیستادا توانای پێکهێنانی ڕێکخراوەی ئاشکراو جەماوەری کریکاریی هەیە کە بوونی خۆی بەسەر دەوڵەتدا بسەپێنێت. ڕێکخراوێکی ئەوتۆ بیگومان پەیوەندی نزیکی دەبیت لەگەڵ ڕێکخراوە نهێنییە حیزبیەکان و دەستە نهێنییە کرێکارییە پێشرەوەکان. نەسەندیکای یاسایی وەڵامی کێشەکەیە و نەسەندیکای نهێنی. یەکەمیان خەیاڵاوی و خەیاڵ بزوێنە خەیاڵاتی ڕیفۆرمیزمی لەئێران دەرئەبرێت دوهەمیش نیشانەیەکی تری داماوی سۆشیالیزمی خەڵکی ئێران لە تیگەیشتنی نیازەکانی خەباتی کرێکاری لەبواری ئاشکراو جەماوەریدا و ئەلتەرناتیڤیکی زەینگەرایانەو ڕۆشنبیرانەیەو پەیوەندی بەو مەسەلەیەوە نییە کەباسی دەکەین.
ڕێگای واقیعی، ڕێگای کۆمۆنیستی، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و لە پێگەشتنیدا بزوتنەوەی شورا کرێکاریەکانە. ئەوەی کە ئەگەر ئەم بزوتنەوەیە گەشە بکات ودەورەی شۆرشگێری دواتردا بچێتە لوتکە، دواتر ئەگەر هات و شۆرش تێکشکا چارەنووسی چی بەسەر دێت، ئەمە باسیک نییە لە ئێستادا یارمەتیمان بدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو مەسەلەیەی کە لەسەری ناکۆکین.
کۆمۆنیست: لە پیشەکی بڕیارنامەکەدا مەیلە نەقابیەکان هەر وەکو مەیلە خۆپارێزەکان بەشێوەیەکی مەنفی ئاماژەیان پێدراوە، ئایا نەقابیەت جیا لەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت بیبێت لەسەردەمە مێژوویە جیاوازەکان و هەلومەرجە جیاوازەکانی بزوتنەوەکەدا، مەیلێکی مەنفییە لەناو بزوتنەوەی کرێکارییدا؟ 
مەنسور حیکمەت: پێشەکیەکانی بەشی گشتی بریارنامە بەهیچ شێوەیەک ئاماژەیکی ڕاستەوخۆی بە سەندیکا تێدانییە. لەوانەیە مەبەستتان لەپێشەکی بەشی کۆتایی (بەشی د:"سەبارەت بە سەندیکا")یە لێرەشدا باسی سەندیکالیزم وەک مەیلێکی نەرێنی نەکراوە.
باس لەسەر وردبینی تێرو تەسەلی ئەزمون و واقیعیەتێکە کە تییدا خاڵە لاوازەکانی سەندیکا ئاشکرابووە. ئەزمونی سەندیکاکانی هەتا ئێستا، مێژوی بزوتنەوەی سەندیکایی مێژوی مەبەستی سەندیکالیستەکان نییە، مێژوی خودی سەندیکاکانە. بێتوانای لە بەدیهێنانی یەکیتیەکی فراوانی چینایەتی، بەکردەوە نزیک بونەوە تا ئاستی پەیوەندی زۆرنزیکیان لەگەڵ سیاسەت و ڕەوتە حیزبی و ڕیفۆرمیستی و سۆشیال دیموکراسیەکان، دورکەوتنەوە لە دیموکراسی ڕاستەوخۆ و دەرکەوتنی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی بیرۆکراتی (تا ئاستی دیاریکردنی سەرۆکی هەتاهەتایی لە زۆرێک لە یەکیەتیەکان و بێ ئیرادەی کۆبونەوەکانی ئەندامان و جەماوەری ئەندامی نەقابە)و هتد. کە لە بڕیارنامەکەدا بە کورتی ئاماژەیان پێدراوە، بەشێکن لە تایبەتمەندیە دیاریکراوەکانی تریدیۆنیزم. بەوشێوەیەی کەبەکردەوە ئەم بزوتنەوەیە کاریکردوە، بەڵام هیچ یەکێک لەوانە بەس نییە، بۆ ئەو بانگەشەیە کە سەندیکالیسم بەشێوەیەکی گشتی "مەیلێلی مەنفی"یە. ئەبێت لێکۆڵینەوە لەڕۆڵی سەندیکاکان لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و مێژوویی دیاریکراودا بکەین. لەبەشی زۆربەی سەردەمەکاندا سەندیکاکان، تەنها وەسیلەی خەباتی جەماوەری کرێکاران بوون. مەعدەنچیەکانی بەریتانی ئەمڕۆ بەکردەوە جگە لە یەکێتی کرێکارانی مەعدەنچی شتێکی ترشک نابەن بۆ بەرگری لەمافەکانیان. یەکێتیە کرێکاریەکانی ئەفریقای باشور دەورێکی زۆر پێشڕەوانەتر لە سەندیکاکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا دەگێڕن. کەموکوڕی ئەم ڕێکخراوانە هەرچی بێت، ئەوان لە قوناغێکی دیاریکراودا وەسیلەکانی خەباتی کرێکاران بوون.
بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە ڕێکخستنی تریدیۆنی لەو پیگەی هەیەتی بە بەراورد لەگەڵ چ ئەڵتەرناتیڤێک و لە چ بارودۆخێکدایە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر، لە ڕوسیا یەکیتی کرێکاریەکان، بۆماوەیەک ببوونە حەشارگەی باڵە سازشکارو ڕیفۆرمیستەکان. بۆ کرێکارانی ئێران، ئەمڕۆ هەبونی یەکێتیەکی بەردەوام کە تەنانەت بەرگری لەمافی بەشێک لە کرێکاران بکات، دەستکەوتێکی ئەرێنی وبەنرخە، بەڵام ئەگەر ئێمە لەبارودۆخێکدا قسە دەکەین کە ئەم یەکیەتیانە بوونیان نیە، بارودۆخێک کەبزوتنەوەی کۆبونەوە گشتی و شورایی خۆی ئەڵتەرناتیڤێکی واقیعی تر دەخەنەڕوو، ئیتر ناکرێ ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەی "سەندیکا هەرچۆنێک بێت لە هیچ باشترە" ناوەندی قورسایی سیاسەتی حیزبێکی کرێکاری بە پێکهێنانی سەندیکاوە ئاراستە بکەین
.


 


کۆمۆنیست: هەوڵدان بۆ پێکهێنانی سەندیکا لەبارودۆخێکدا کە کرێکاران لە هەموو جۆرە ڕێکخراوێکی جەماوەری بێ بەشن بەو مانایە نییە کە لایەنگرانی سەندیکا ئەیانەوێت لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا بمێننەوە. دەکرێ بەڵگەشیان ئەوە بێت کە ئەگەر کێشەی بنەڕەتی ڕێکخستنی کرێکارانە لە ڕێکخراوە جەماوەریدا، پێویستە رووبکرێتە ئەو شێوازە ناسراوە لە ڕیکخراوبوون. چونکە ئاسانتر دەتوانرێت بوونی بەدەوڵەت قبووڵ بکرێت. ئەم کارە گونجاوەو لەزوۆر رووە بە کردەوە دەرهاتنی گونجاوە. ئاشکرایە کاتێک کۆمەڵگەو چینی کرێکار ڕووبکەنە شۆرش، سەندیکاکانیش بەپێی بارودۆخە نا متەعارف" نائاساییە" واتە گونجاوی دەگرێتە ئەستۆ. لەبەرامبەر ئەم بەڵگە هێنانەوانەدا چی دەڵێن؟
مەنسور حیکمەت: بوارم بدەن با خاڵێک رۆشن بکەمەوە. ئایا سەندیکا لە کۆتایدا "ڕێکخستنی ناسراوە" یان نا، بەپێی ئارەزویی دامەزرێنەرەکانی دەگۆڕدرێت؟
بەبۆچونی من یەکەمیان دروستە و سەندیکا شێوازێکی ناسراوی ڕێکخستنی کرێکارانە و "بەوردی وتەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دامەرزێنەری سەندیکایە. گریمانەی ئێمە لەسەر بنەمای ئەوەی سەندیکا لەسەردەمی شۆڕشگێڕانەدا شێوەکاری دەگۆڕێت. بەجۆرێک کە گونجاو بێت یان هەلومەرجی تردا، بۆ نمونە ڕادیکاڵتر ئەبێت یان لەقەبارەیەکی تردا و بەشێوەیەکی تر کاردەکات، بەهایەکی کردەیی زۆری نییە، هەر بەوشێوەی کە ئێمەش ناتوانین ئەمڕۆ بەبیانوی سەرکوتەوە حیزبێکی ڕیفۆرمیست دروست بکەین وپەیمان بدەین کە لەسەروبەندی شۆڕشدا لە کاتی خۆیدا بیگۆڕین بە حیزبێکی کۆمۆنیست، لایەنگرانی سەندیکاش ناتوانن ئەمڕۆ سەندیکای ڕێپێدراو دروست بکەن (واتە سەندیکای جێگای ڕازیکردنی دەوڵەت) وە بەڵێن بدەن لە سبەینێی تەنگژەی سیاسیدا بیگۆڕن بە ئۆرگانی دەسەڵات وکاری ڕاستەوخۆی جەماوەری. ڕەوتی خەباتی چینایەتی سیناریۆی لەم شێوەیە پەسەند ناکات. ئەوە بنیاتنەرانی سەندیکا نین کە چارەنوسی داهاتوی سەندیکا دیاری دەکەن، بەڵکو تایبەتمەندیەکانی خودی جوڵانەوەی سەندیکالیستی وتوانایەکانی سەندیکایە وەک "شێوەیەکی ناسراو" کەمەرج دادەنێ بۆ درێژەی کاری سیاسی و خەباتی داهاتوی، ڕابەرانی و کرێکارانی ڕێکخراو تیایدا.
بزوتنەوەی سەندیکایی، هەتا ئەو ئاستە کە لەگەڵ ئەوەشدا لە پێکهێنانی وشیاری سیاسی کرێکاراندا دەور ئەگێڕن، ئەوان بە ئاسۆو ڕۆحیەتی سەندیکایی بار ئەهێنێت. ئەمە پێناسەی سەندیکایە بۆ خۆی و ئەو پێگە کۆمەڵایەتیە کە هەیەتی ئەو مرۆڤانە دەکێشێتە مەیدان کەلەگەڵ خۆیا دێنەوە دەیانکاتە هەڵسوڕاوانی خۆی. نازانم ئایا بەڕاستی ڕەوتێک بەڵگەی گریمانەیی ئێوەی بۆ بەرگری لە سەندیکا پێشنیار کردوە یان نا. لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامی من ئەوەیەکە ئەم جۆرە بەڵگانە پشتیان بەستووە بە دەربرینی زەهنی و خۆبەخشانە "لۆنیاریستی" لەتایبەتیەکان و تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان بەشیوەیەکی گشتی و بزوتنەوەی کرێکاریی بەشێوەی تایبەتی.
بەڵام باسی بنەڕەتی من ئەوەیە کە بەهیچ شێوەیەک ئەم بەڵگەیە گرێی ئێمە ناکاتەوە، لەبەر ئەوەی بەبۆچونی من مەرجی شیاوی ڕێکخستنێکی جەماوەری لە ئێرانی ئەمڕۆدا ئەمە نییە کە بێ ئەملاولا لە سبەینێی شۆڕشیشدا ئۆرگانی کاری شۆڕشگێڕانەش بێت. بۆ ئێمە تەنانەت هەرەوەزیەک و سندوقیکی کریکاریش نرخ و بەهای تایبەتی خۆیان هەیە. کیشەکە لێرەدا نییە. کیشەکە لەسەر واقعی بونی ئەو ئەڵتەرناتیڤە، جدی بوونی لەپەیوەند بە ئاستی خەبات و داخوازییە کرێکاریەکان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەو نرخی و بەهای بە بەراورد لەگەل ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی وڕادیکاڵ بۆ هەر ئەم بارودۆخەی ئێستایە. ئێمە تەنها لەبەر ئەوە نەبووینەتە لایەنگری شورا چونکە درووست "سبەینێ" شورا کاری شۆڕشگێڕانە دەکات و سەندیکا نایکات. بەڵکو ئاوەها و لەوەش گرنگتر بەدەلیلیەی کە هەر ئەمڕۆ بزوتنەوەی شورایی و بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی توانای ڕێکخستنی کرێکارانیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندیەکانیان. ئەڵبەتە ئەبێت جارێکی تر ئاماژە بەوە بکەم کە ئەو سەندیکالیستانەی کە ئەیانەوێت لە سبەینێی شۆڕشدا کاربکەن، ئەمڕۆ بەپێچەوانەی نمونەکەی ئێوەوە، نەک باس لەسەندیکای ئاشکراو یاسای و جەماوەری ناکەن، بەڵکو باسی لە سەندیکای نهێنی دەکەن. وەک وتم ئەمە پێشێل کاریەو هەڵهاتنە لە کێشەی پێوستی کرێکارانی ئێران بۆ ڕێکخراوبونی جەماوەری لەگەڵ توانای خەباتی ئاشکرا و فراوان. ئەو کیشانەی کە بەبڕوای ئێمە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی دەتوانێت وەڵامی پێبداتەوە.
کۆمۆنیست: لەگەڵ ئەم وردەکاریەدا ئەو خاڵەی بڕیارنامەکە دەڵێ ئێمە پشتیوانی لە هەوڵی کرێکاران بۆ دامەزراندنی سەندیکا دەکەین. لەڕوی کردەیەوە زیاتر ڕوون بکەنەوە. ئایا لەیەک کاتدا هەوڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنی شورایی و لە هەمان کاتتدا بەرگریکردنی چالاکانە لە کرێکارانێک کە هەر لەو جێگایەدا بەنیازی دروستکردنی سەندیکان لەکردەوەدا ڕووبەڕووی کیشە نابێتەوە؟
مەنسور حیکمەت: ئێمە پشتیوانی لەهەوڵی کرێکاران دەکەین بۆ پێکهێنانی سەندیکا، چونکە بەجیا لەڕاگەیاندنی هەڵوێستی حیزب بەقازانجی شوراو بەجیا لەوەی کرێکارانی ڕادیکاڵ و کۆمۆنیست بەدوای بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و ئەڵتەرناتیڤی بزوتنەوەی شورایەوەن، هەموو کرێکاران لەپشت سەری ئێمەوە ڕیز نابەستن. چینی ئێمە هەر بەجۆرە لە شێوازی جۆراوجۆردا خەریکی کاری سەنگەر لێدانە لەبەرامبەر بۆرژوازیدا، یەکێک لەو شێوازانە هەوڵدانە بۆ دروستکردنی نەقابەکان، چ نهێنی و ئاشکرا یان هیتر. ئیمە پشتیوانی لەهەر سەنگەر لێدانێکی کرێکاران دەکەن وە هەوڵ ئەدەین بۆ بەهێزکردنی. ئیمە هەردوو خشتێک کە کریکاران لەخەباتیاندا لەسەریەک دایان نابێت تێکی نادەین، بەڵکو هەوڵ ئەدەین بە بەشداری خۆمان، لەگەڵ پشتیوانیەکانمان و فیداکاری لە ڕیزی هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی چینایەتی، ئەم هەوڵانە بەرەو ئەولایە بەرین کە بڕوای ئیمە بەرژەوەندیە واقیعیەکانی کرێکاران لەوێدا دەستەبەر دەبێت.
ئامانجی ئێمە ئەوەیە کەبزوتنەوەی کرێکاری هەرچی زیاتر بەهێز بێت لەبەرامبەر بۆرژوازیدا. ئەگەر سیاسەتی ئێمە ببێتە سیاسەتێکی هەمەلایەنەی ناو دەرونی چینی کرێکار، دڵنیاین کە هێزی کرێکاران دەگات بەباشترین شێوە، بەڵام مادام کە هاوکات لەگەڵ ئێمەدا مەیلی خەباتکاریتر لە ناودەرونی بزوتنەوەی چینەکەدا دەست بۆ کاری پێکهێنانی شێوازی تر لەیەکگرتن ببەن. ئێمە هاوکاریان دەکەین وە لەهەمان کاتدا هەوڵ ئەدەین بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و شوراکان زۆرترین کاریگەری و متمانە لەنێو کرێکاراندا بەدەست بهێنن، چونکە باوەڕمان وایە کە کرێکاران لەم ڕیگەیەوە دەستیان دەگات بەهێزو توانای واقعی خۆیان لەخەباتی ئێستا و لە خەباتدا بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی. ئەگەر ئەمڕۆ کرێکارانێک بیانەوێت سەندیکایەک ڕێکبخەن، بەدلنیاییەوە ئێمە سەرنجی ئەوان بۆ ئیجابی بوونی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی شوراکان رادەکێشین، لەڕیگای پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان، بەڵام ئەگەر کەسانێک هەر ئێستا چەند هەنگاو لەم ڕیگایەدا چووبنە پێش، ئەگەر بەڕاستی هەنگاوێک بەرەوپێکهێنانی نەقابەی چی مەبەستیان چووبنە پێش، دەتوانن کرێکارانی کۆمۆنیست وەک پارێزەرو بە‌هێزکەری خۆیان لەقەڵەم بدەن، هەڵبەت لە بارودۆخیکی ئاواشدا، هەر بەو شێوەیەی لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، ئێمە هەوڵ ئەدەین جوڵانەوەی سەندیکایی بەهۆی هەمان خاڵە لاوازە نەریتیەکانی نەقابەکان توشی تێکشکان نەیەت و لەتاقیکردنەوەی ئیجابی بزوتنەوەی شورایی، وەک پشت بەستن بەدیموکراتی راستەخۆ و ئیرادەی کرێکاران، خۆپاراستن لە بیرۆکراتیەت، پاراستنی مەودا لەگەڵ رەوتە ریفۆرمیستەکان و شتی تر کەڵک وەردەگرێ.
جگە لەوەش، لەبڕیارنامەکەدا هاتووە کە لەهەندێک باری تایبەتیدا خۆمان راستەوخۆ هەوڵدەدەین بۆ پێکهێنانی نەقابەکان. بەڵام هەوڵ ئەدەین کە ئەم نەقابانە لەداهاتودا پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ بزوتنەوەی شورایدا هەبێت بەگوێرەی هەندێک پێوەری دیاریکراو پێیانەوە پەیوەست بن.


کۆمۆنیست: لە بەشی سەرخەتی سیاسەتەکانی ئێمەدا هاتوە خستنە پاڵ یەکی سەرمایەکان لە ڕشتە جیاوازەکانداو خاوەندارێتی دەوڵەتی ئەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕیکخستنی باشتری کرێکاری لەسەر ڕێکخراوەی فابریکەیی-ناوچەیی پتەوتربێت. پرسیارەکە ئەوەیە کرێکاران لە خەباتی ئابوریدا ڕاستەوخۆ لەبەرامبەر خاوەن کاردا ناوەستنەوە. چونکە سەرمایەی دامەزراوەیەک دەکرێ هی ژمارەیەکی زۆر لە بەشداران بیت، کە تەنانەت بۆیەکجاریش ئەو کریکارانەی کەلە کۆمپانیەکەیاندا کاردەکەن نەیبینی بێت. کرێکار لەگەڵ خاوەنکار یان نوێنەرانێکی سەرمایە بەرەو روو دەبێتەوە کە کاریان ڕێکخستوە ئەویشیان خستوەتە بەرکار وکاریان بۆ دەکات. خەباتی ئابوری ڕۆژانەی لەبەرامبەر ئەم دامەزراوەیەدایە. بۆ نمونە کرێکارانی پیشەسازی نەوت لەگەڵ کۆمپانیای نەوتدا بەرەو ڕووەو کرێکاران پێشەسازی کارەبا لەگەڵ دەزگای سەرپەرشتی کارەبا. ڕێکخراوێک کە بیەوێت لەهەر ئاستێکدا کرێکاران بەشێوەیەکی یەکپارچە و بە ئاسانی لەبەرامبەر دژەکانیاندا دابنێت، هەڵبەتە ڕێکخراوێکی ناوچەییش نییە. ئەگەر کرێکارانی پاڵاوتگەی تاران و پاڵاوگەی شیراز لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و لە ڕێکخراوێکدا بن ئەوە چەکێکی بەهێزیان لەخەباتی ئابوری خۆیاندا هەیە هەتا ئەوەی کە لەڕێگەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان بەیەکەوە ببەستیرێنەوە کۆبکرێنەوە. ئایا شوراکان لەگەڵ ئەو جۆرەکارو خەباتی ئابوریەدا نزیکایەتیان هەیە؟ نموونەیەک لەم بابەتەدا بە گریمانە وەربگریت و لە گشتیدا ڕونی بکەرەوە کە ئەم بزوتنەوەی گشتیەی کەشوین مەبەستی بڕیارنامەکەیە، بەچ ڕێگایەک وەڵام بە کێشە جیاوازو جۆراوجۆرەکانی خەباتی چینەکە دەداتەوە، بەبێ ئەوەی وادەربکەوێت کە بەڕوکەش نیازی گۆڕانی روکەش" شکڵی" بێت.
مەنسور حیکمەت: مەبەستی بڕیارنامەکە ئەوەیە کە لەگەڵ چڕبوونەوەی بەرهەم و پەرەسەندنی خاوەندارێتیە گەورە دەوڵەتی و مۆنۆپۆلەکان و هەروەها بەهاتنە مەیدانی دەوڵەت وەک لایەنی سەرەکی لەبەرامبەر کرێکاراندا، ئەو مەسەلانەی کە ژیان و کاری کرێکاران دیاری دەکا، هەروەها شێوەکانی باشتربوونی بارودۆخی ژیان و ئازادی کاری سیاسی کرێکاران، هەرچی زیاتر شێوەی سەراسەری سەرو ڕشتەیی لەخۆ دەگرن. ئەگەر سەرنجی خەباتی ئەم چەند ساڵەی دوایی چینی کرێکاری ئێران بدەین، بە ئاشکرا ئەم ڕاستە بەدی دەکرێت. یاسای کار، لێک جیاکردنەوەی کارەکان، کاتژمیری کار، بیمەی بێکاری و هتد، ئەمانە مەسەلەی سەرەکی بوون لەم دەورەیەدا. لەئێران هەر ناڕەزایەتیەکی کرێکاری ڕووبدات، تەنانەت لە کارگەیەکی بچوکی بەشی تایبەتیشدا بەشێوەیەکی زەق و ئاشکرا یەکسەر دەوڵەت دێتە مەیدانەوە وەک پارێزەرو سەرپەرشتی خاوەنکار. یەکیەتیەکانی خاوەنکارە تایبەتیەکان لە ڕشتە دیاریکراوەکاندا لە ئێران کەمتر هەیەو بەشیوەیەکی سەرەکی دەوڵەت ئەوکارە ئەنجام دەدا بۆ بەشت تایبەتی. کرێکاری ئێرانی زۆر زوو خۆی لەبەرامبەر دەوڵەت، وەزارەتی کارو یاساکانی دەوڵەتدا ئەبینێتەوە.
بەڵام بەهەر حاڵ باسەکەی ئێوە دەست دەخاتە سەر خاڵێکی دروست. زۆرجاری واهەیە دەبێ کە کرێکارانی ڕشتەیەک یان لقێکی دیاریکراوی بەرهەمهێنان رووبەڕووی مەسەلەی هاوبەش دەبنەوە کەناتوانرێ یەکسەر هەموو لقەکانی تر بگرێتەوە. هەر ڕێکخراوبونێکی جەماوەری کرێکاری ئەبیت بتوانێت لەو کاتەدا ڕابەری خەبات دابین بکات. یەکێتیە کرێکاریەکان، دیارە بە هەمان شێوازی ناسراوی پیشویان، وەکو نەریتێک ئەوکارە دەکەن، بەڵام بەنرخی دوورەپەرێزکردنی ئەم لقە لە لقەکانی تر. ئەزمونی کرێکارانی کانەکان یان چاپخانەکانی ئینگلستان لەم چەند ساڵەی دوایدانە نمونەی کلاسیکی ئەم خاڵە لاوازەی یەکێتیە کرێکاریەکانە. کرێکاری کانەکان لە پێناو پاراستنی کارەکەیدا ساڵێکی تەواو قارەمانانە مان دەگرێت، دەیەها هەزار خێزان و زۆرجار ئەوشارانەش کە بەدەوری بەرهەمهێنانی خەڵوزی بەردینەوەن دوچاری هەژاریەکی کەم وێنە دەبن، بەڵام یەکێتی کرێکارانی بارکردن وگواستنەوە، یان یەکێتی کرێکارانی کارەبا وهتد، تا ئەو جێگایەی کە خۆیان لەبەردەم هەڕەشەدا نابیننەوە، دەست دەخەنە سەر دەست و یان لەوەش خراپتر لە خزمەتی شکست پێهێنانی مانگرتنی مەعدەنچیەکاندا کاردەکەن. ئەم شیوە ریكخراو بوونە لەسەر بنەمای ڕشتەو لق ئەگەر زیاد لە ئەندازەی خۆی بەرجەستە بکرێتەوە زیان بە کرێکاران دەگەیەنێت.
بزوتنەوەیی شورایی ئەم لاوازیەی نییە. واتە بنەماکەی لەسەر پێناسەی چینایەتی کرێکاران و کۆبونەوەی ناوخۆو و ناوچەیی دامەزراوە، بەڵام ڕەنگە ئەم نیگەرانییە لەئارادابیت بەو شێوەیەی کە وتت. ئەو هەستیارییە کە لەناو سەنیکای لقەکان و پیشەییەکان هەیە لەبەرامبەر بە کێشە تایبەتی کرێکارانی بەشێک یان لقێکی دیاریکراو نەبێت. ئەبێت بیرێک بۆئەوە بکەینەوە. بەبۆچونی ئێمە بزوتنەوەی شورایی وسیستەمی شورایی توانای جووتبوونی هەیە لەگەڵ ئەم هەل و مەرجەدا. پەیکەری ناوخۆیی و ناوچەیی پێکهاتەی بنەڕەتی و بڕبڕە پشتی سیستەمی شورایی پێکدەهێنێت. بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لەوەی کە بەشیوەی تر خۆ ڕیک بخرێت، بەمەبەستی هاوسێ کردن و ڕێ پیشاندانی خەباتی شورا کرێکارییەکان لە ڕشتەیەکی دیاریکراودا. شورا ناوچەییەکان یا شورای سەرتاسەری ئەتوانێت کۆمیسۆن و کۆمیتەی تایبەتی هەبێت بۆ چڕبونەوە مەسەلەکانی کرێکاران لە لقە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان لە چوارچێوەی هەڵسوڕانی خۆیدا. شورای ناوچەیی یان سەرتاسەری ئەتوانێت کە دەسەڵاتی ئەو کۆمیسۆن وکۆمیتانە بە شێوەک دیاری بکات کە وەڵامدەرەوەی نیازەکانی ڕابەری خەبات لەوجۆرە مەسەلانەدا بێت. بەهەر حاڵ ئەبێت خاڵی دەستپێک و بنیادی بنچینەیی بناسین و خۆمان لەگەڵ ئەو واقیعیەتانەدا بگونجێنین. بناغەی بزوتنەوەی نەقابی پێناسەو مەوقعەیەتی کرێکارە لە دابەشکردنی کاردا. وە پاشان هەوڵ ئەدات ئەویش هەمیشە زۆر بەکەمی تییدا سەردەکەوێ بۆ پێکهێنانی بەرەو جۆرە ڕێکخراوبوونێکی تەکیبی لەنێوان نەقابە جیاوازەکاندا، تاکو جۆریک رابەری سەراسەری بۆهەموو کرێکاران قەوارە پێبدات، لەبەرئەوە پێکهێنانی یەکگرتنی چینایەتی و سەرو سنفی و دەستەیی گرفتکی هەمیشەیی بزوتنەوەی تریدیۆنیزمە. لەبەرامبەر ئەوەدا بزوتنەوەی شورایی لە مەقعیەتی گشتی کرێکارەوە وەک کرێگرتەیەکی ژێرستەم لەبەرامبەر سەرمایەدا دەوەستێتەوە. واتە لە پێناسەی چینایەتی کرێکارانەوە، هەوڵ ئەدات وەڵامدەرەوەی نیازە تایبەتیەکانی کرێکاران بێت لە لق و ڕشتە جیاوازەکانی بەرهەمهێناندا. هەردوو شێوەکە گرفتی خۆیان هەیە. بەڵام ئەوەی دووهەمیان بەلای ئێمەوە، شێوەی چینایەتی ترو دروسترە.
کۆمۆنیست: ئەگەر بڕیار بێت شوراکان بیرۆکەی گەیشتن بن بە واقیع، ئەوە ئەبێت هەموو بەشەکانی نیشاندەری کردەیی و هەستپێکراو بەیان بکرێت. هەر بەو جۆرەی کە ئەلگۆ تەواو پێناسەکراو لە ڕێکخراوەی سەندیکایی، بەشە جیاوازەکانی، بناغەی هەڵسوڕان لەو ڕێکخراوەو تەنانەت ئایننامەکان و بڕیارنامە ناوخۆییەکانیش. ئایا حیزب وردبینی بیرۆکەی شورا لەلایەنی کردەیی و جێبەجیکردنەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت یان ئەمە بەم بزوتنەوەیە دەسپێرێت؟
مەنسور حیکمەت: ڕێگەم بدەن کە جارێکی تر وە بیری بهێنمەوە کە بەبۆچونی من "ئەلگۆی تەواو ناسێنراو لە ڕێکخستنی نەقابی و بەشەکان و دەستور و ئایننامەکان و بڕیارەکانی "نەک تەنها خاڵی بەهێزی سەندیکایی نین بەڵکو ڕێگریکی گرنگی ئەم بزوتنەیەوە لە پێکهێنانی پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتیە خەباتکارانەکانی کرێکاراندایە. هەر سەندیکالیستێک کە ئەمڕۆ بیەوێت لەگەڵ تێکۆشانی ڕادیکاڵ و خەباتکارانەی کرێکاراندا بناسرێتەوە ناچارە بەشێک لەو ئەلگۆیانەو بنەما و پێوانە"بەتەواوەتی پێناسەکراوان"ە هەڵوەشێنێتەوە. ئەمە بەتایبەتی بۆ ئێران ڕاستە.
ئەلگۆو پێوانەکانی "بەتەواوەتی ناسێنراوە"ی سەندیکاکان، واتە ئەلگۆی سەندیکا یاساییەکانی لە وڵاتانی سەرمایەداری وئەوروپا وئەمریکا. بیگۆمان خۆبەستنەوە بە ئەوانەوە لە ئێراندا هەنگاوێک کەس لە هیچ جۆرە سەندیکایەک نزیک ناکاتەوە. ئەمڕۆ بزوتنی هەر ئەو ئەندامە زیاتر جەنگاوەرانەی بزوتنەوەی نەقابی سەندیکایی ئەمڕۆ نەک لە پێوەرە 'ناسرێنراوانە" وەیە، بەڵکو لەپێداچوونەوە خۆیاندایە بەو پێوەرانەوە
کۆبونەوەی گشتی لەگەڵ دەسەڵاتی فراوانی بەشێک لە بنەما پێناسەکراوەکانی سەندیکادا نییە. لایەنگرانی ڕادیکاڵتری سەندیکا لە ئێراندا، ئامادەن پشتی نەقابەکانی خۆیان بە کۆبونەوەی گشتیەوە ببەستنەوە. ڕازی بوون بەخۆبەستنەوە بەخەباتی ئابوری لەچوارچێوەی ئەو یاسایانەی ئیستا هەن، یەکێکە لە پێوەرە "ناسێنراو زانراو" کە هیچ کام لە نەقابییە خەباتکارەکان ئامادەنین پەیڕەوی بکەن. لەبەرئەوە پێناسەی ئەلگۆکان و پێوەرە پێویستەکان بۆ خودی بزوتنەوەی سەندیکایش مەسەلەیەکە. سەندیکالیستێکی ئێرانی لە کۆتایی سەدەی بیستەمداو لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیدا زۆر کەم دەتوانێت کەڵک لە میراتی بزوتنەوەی سەندیکایی لە مەیدانی پێوانە و بنەما وبڕیارنامەی سەندیکا وەرگرێت، پێویستە بۆخۆی سەرلەنوێ دەربڕینی تازە لە نەقابەو پێوەرەکان بەدەست بهێنێ. لەواقعدا ئەگەر باش سەرنج بدەین، بۆچوونی نەقابیەکانی ئەمڕۆ زۆر نادیارترە لە بۆچوونەکانی لایەنگرانی شورا. لە ئەکسەریەت و حزبی تودەوە بگرە تا باڵی چەپی سۆشیالیستە خەلکیەکانی لایەنگری پێکهێنانی نەقابە، بەڵام نموونەکانیان کەمتر لەیەک دەچن، ئەگەر لەڕووی ئسوڵیەوە، نموونەکانیان خستبێتە بەرچاویان، بەڵام لەبارەی شوراکانەوە، ئایا حزب نموونەی باشتر ناسێنراوی هەیە. بەڵێ تا ئەمڕۆ دەربارەی شوراکان و تایبەتمەندیەکانیان زۆرمان قسە کردووە دەربارەی پەیکەری سیستەمی شورا کرێکارییەکان دەتوانین ئەم خاڵانە بخەینە ڕوو:
* شورا پایەیی، کۆبونەوەی گشتی کرێکاران یەک دەزگا وە یان چەند بەشێک دەزگای "گەورەتر"ی بەرهەمهێنان و ئابوریە. هەموو کرێکارێک، نەک بەهۆی دەرهێنانی کارتی ئەندامێتی و دانی حەقی ئەندامەتی، بەڵکو بەهۆی کرێکار بوونیەوە، ئەندامی ڕاستەوخۆ و خاوەنی دەنگە لە شورادا.
* شورا پەیڕەوی دەکا لە پەیکەڕێکی ناوچەیی، نەک رشتەیی یان سنفی. واتە شورای باڵاتر، شورای نوێنەرانی شورا بنەڕەتیەکانە لەناوچەیەکی دیاریکراودا. ئەم پەیکەر قوچەکیە (هەرەمی)ە پەرەدەستێێ تا دەگاتە شورایی سەراسەری.
* نوێنەرانی شوراکان لە شوراکانی باڵاتردا، هەر کاتێک ئەوانەی هەڵیان بژاردون بیانەوێ لادەچن و بانگ دەکرێن.
* کۆبونەوەی گشتی لەهەموو ئاستێکیدا، لە شورای بنەڕەتیەوە هەتا شورایی نوێنەران، باڵاترین دەسەڵاتی بڕیاردەری هەر شورایەکە. کۆبونەوەی گشتی دەزگاکان وە لێپرسراوانی بەجیهێنەری خۆی دادەمەزرێنێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان لەماوەی دانیشتنەکانی خۆیدا. ئەم لێپرسراوەتییە هەموو کاتێک قابیلی لابردن و گۆڕان دەبن لەلایەن کۆبونەوەی گشتیەوە.
* بنەماو پێوانەی شوراکان ئەوان تەنها بە خەباتی ئابوریەوە نابەستێتەوە. شوراکان ڕیگەبەخۆیان دەدەن کە دەخالەت بکەن لەهەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، سیاسی و بەڕێوەبەری و لەو گۆڕانانەی کەلەژێر سەرپەرشتی خۆیاندان، وە لەبەرامبەر هەر مەسەلەیەکدا کەپیویست بکات لەوچوارچیوەدا دەست بدەنە نارەزایەتی کرێکاریی.
* شورا کرێکاریەکان دەتوانن گشت ڕێکخراوە کڕێکاریەکان چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لەئاستی سەرتاسەریدا بەخۆیانەوە گرێبدەن. پێوانەی ئەم بەستنەوەیە ئەم یەکگرتنە دەگەڕێتەوە بۆ شوراکان خۆیان و ئەوان دیاری دەکەن.
ئەم خاڵانە وینەیەکی گشتیمان لە بینای سیستەمێکی شورایی ئەدات بەدەستەوە، بەڵام پێوانەی بەکردەوەیی ترو کۆنکرێتر بزوتنەوەکە خودی بزوتنەوەی شورایی دەیناسێنێ لەڕیڕەوی بەرەوپێشەوە چوونی خۆیدا. پەرەگرتنی کاری واقعی شوراکان لەدوا شیکردنەوەدا دەگەڕیتەوە بۆ هاوسەنگی هێزە چینایەتیەکان. هیچ بڕیارو بڕیارنامەیەک نابێت مەودای کاری شوراکان سنوردار بکات
لەبارەی بزوتنەوەی شورایی و شوراکانەوە، ئەبێت خاڵێک زیاد بکەم کە بۆ ڕونکردنەوەی بنەمای هەڵوێستی حیزب پێوستە. کرێکار لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەم دەبێ بتوانێ بەرگری لە مافەکانی هەر ئیستاو ڕۆژانەی خۆی بکات، وە وەکو فرۆشیاری هێزی کار گوزەرانی خۆی باشتر بکا. وە هەم شۆڕشی خۆی دژی سەرمایەداری ڕێک بخات و خۆی ئامادە بکات بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و حکومەت کردن و تێکشکاندنی پایەی دەسەڵاتی چینە چەوسێنەرەکان. تا ئەو جێگەی کە چەپ لەبنەڕەتدا بەدەورێک بۆ ڕێکخستنی جەماوەری کرێکاری ڕازیبووە، زۆرتر دەورەی یەکەمی بە یەکیەتیەکان داوەو دەورەی دوهەمیش بە شوراکان.
ئەم تێڕوانینە بەتەواوەتی پەیوەست ئەبێتەوە بە ڕەوتی ڕوداوەکانی تا ئیستای بزوتنەوەی کرێکاری. سەدەمی ناشۆرشگێڕی شایانی هەڵسوڕاوبوونی یەکیەتیەکان ونبوونی شوراکان بوون. وە لەسەردەمی شۆڕشگێڕیدا رۆڵی شوراکان وەردەکەوتووە. بەڵام ئەمە دەستورێکی پێشینە نییە. یەکێتیەکان و شوراکان ئەو ئەلگۆیانە نین کەلەسەر بنەمای پێداگرتن و تەرحێکی پێشتر زانراو کرێکاران لە دەورانی شۆڕشگێڕانەدا پەنا بۆ یەکێکیان و لە دەروانی دامرکانەوەدا پەنا بۆئەوی تریان بەرن. شوراو یەکیەتی هەر بەوشێوەیەی کە وتم نوێنەرایەتی دوو ئاسۆو ئامانجی خەباتکاری جیاواز دەکەن کە لە سەردەمە جیاوازەکاندا بەهێزو لاواز دەبن. جیا لەم شێوەیە دەبوو لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا بەگشتی نەقابەکان بە سودی شوراکان بکەونە کەنار شوراکان لەهەلومەرجی خامۆشدا بەرەسمی بەقازانجی نەقابەکان خۆیان هەڵوەشێنەوە. واقعیەت ئەوەیە کە ئەو قەرارو مەدارو قانوونمەندییە لەئارادا نییە. نەقابەکان لەهەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا دەمێنەوەو کۆشش دەکەن بۆ پاراستن و زیادبوونی پێگەی خۆیان تا ئەوشوێنەی کە لەمێژووی شؤڕشەکان دەریخستووە لەم هەلومەرجەدا رەقابەتی نێوان بزوتنەوەی شورایی یا کۆمیتەکان کارگە لەگەڵ نەقابەکان لەسەر ڕابەری کردنی بزوتنەوەی کرێکاریی دەچێتە سەر. شوراکان بەش بەحاڵی خۆیان لەگەڵ دەست باڵایی دژی شۆڕشدا بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەو داخستنی خۆیان دەوەستنەوە. لەبەرئەوە پەیوەندی شوراو سەندیکا لەگەڵ دەوران بەندییە سیاسیەکان لەکۆمەڵگەدا، پەیوەندییەکی تیۆری دەستور کارێکی بریار لێدراو نییە
پرسیارێکی تر کە بەم جۆرە دێتەوە پیشەوە ئەوەیە کە ئایا بزوتنەوەی شورایی و شوراکان ئەتوانن خۆیان جووت کەن لەگەڵ نیازەکانی خەباتی کرێکاری لەسەردەمێکی ناشۆڕشگێڕانەدا، هەروەکو نەقابەکان هەوڵ دەدەن تا لەسەردەمی شۆڕشگێریدا خۆیان لەگەڵ واقعیاتی تازە بگونجێنن. بەڕای من ئەمە دەکرێ. شوراکان ناچار نین بەخۆبەستنەوە بە سەردەمە شۆڕشگێڕانەکانەوە. کرێکاران دەتوانن کەڵک وەرگرن لەشوراکان وەک ئامڕازی بەرگری لەبەرژەوەندیەکانیان وەکو فرۆشیاری هێزی کار. سەبارەت بە ئێران لەو باوەڕەداین نەک تەنها ئەم دەرفەتە هەیە، بەڵکو بەبوونی بزوتنەوەیەکی نەقابی جدی و نەبوونی زەمینە کۆمەڵایەتی و سیاسی گونجاو بۆ وەزعیەتی تریدیۆنیزم لە ئێراندا، بزوتنەوەی شورایی بەرپرسیار دەکا لە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، وە ئەم بزوتنەوەیە بۆ بەجێهێنانی ئەم بەرپرسیاربوونە لە ئێراندا ئەمڕۆ زەمینەو پایەو ماددی گونجاوی هەیە. گومانی تیا نییە کە بزوتنەوەی شورایی لەم جۆرە هەلومەرجەدا دەستی ناگات بەتەواوی ئاسۆی خەباتکارانەی خۆی. گومانێک لەوەدا نییە کە بزوتنەوەیی شورایی لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا ڕووبەڕووی سنورداریەکی زۆر دەبێتەوە. هەر بۆیەشە ئیمە لەسەرەتاوە وەکو هەنگاوی یەکەم باس کۆبونەوە گشتیەکان دەکەین. ئەمە بزوتنەوەیەکە بۆ شکڵدان بەشورا بناغەیەکان و پێکهێنانی جۆرێک لە پەیوەندی بەکردەوە و نافەرمی نێوانیان کە لە قوناغەکانی دواتردا دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ پێکهێنانی شوراکانی باڵاتر.
بەم جۆرە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەم وەڵامێکی سەربەخۆ لەخۆیدایە یە بە پێوستیەکانی خەباتی ئێستا و هەم بەردی بناغەیە بۆ بزوتنەوەی شورایی بەگشتی. لایەنگرانی شیوازەکانی تری ڕێکخراوبوونی جەماوەری کرێکاران، بۆنمونە ئەوانەی بەرگری لە سەندیکای خەباتکار، دەکەن، دەتوانن و مافی خۆیان دەبێ کە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان بەپایەی پێشرەویەکانی دواتری خۆیان بزانن بە ئاراستەی پێکهێنانی نەقابەکان. ئیمە نەک تەنها گیروگرفتێک لەو مەسەلەیەدا بەدی ناکەین، بەڵکە لامان وایە ئەگەر ئەو ئەندازەیە لەگونجان هەبێت لەنێوان باڵە خەباتکارەکانی بزوتنەوەی کرێکاری، جیا لەدوورنمای دوورتریان، بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و بەدوای ئەویشدا، خەباتی ئیستای کرێکاری بەخێراییەکی زیاترەوە گەشە دەکات. بەڵام بەش بەحاڵی خۆمان دڵنیاین لەوەی کە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان گونجاوتر دەبێ لەگەڵ پێکهاتنی دواتری تۆڕی شورا کرێکاریەکان تا یەکێتیەکان و هەروەها گرەنتیەک دەبێ بۆئەوەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەئایندەدا زیاتر پشتببەستن، ئیتر ئەم ڕێکخراوانە هەرجۆرێک بن، بەدیموکراسی راستەوخۆی کرێکاری

 

کۆمۆنیست: ئێمە هەتا ئیستا سەبارەت بەشورا وەک جۆرێک ڕێکخراو قسەوباسمان دەکرد بەڵام لەم بریار نامەیەدا بەڕۆشنی باس لە"بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی" دەکرێت. مەبەست لە بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان چییە؟ ئەم بزوتنەوەیە بەچ تایبەتمەندییەک دەناسرێتەوە جگە لە شێوازێکی دیاریکراوی ڕیکخراوبوون، بەشوێن چ ئامانجێکی ترەوەیەو بڕیارە بەکوێ بگات؟
مەنسور حیکمەت: بانگەشەی ئێمە لەبارەی کۆبونەوەی گشتی هەتا ئێستا هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی کارایی کۆبونەوەی گشتییەکان، وەکو ئامرازێکی خەباتکارانە، بۆ کرێکاران. ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە دەیڵێین ئەوەیە کە ئەبێت لەبارەی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتییەکان قسە بکەین. سەردەمانێک لە مێژووی خەباتی کرێکاریدا هەیە کە بەسەر پێکەوتنی بزوتنەوە دیاریکراوەکانەوە دەناسرێتەوە. بۆنمونە بزوتنەوەی کۆمیتەی کارگەکان لە ڕوسیە، بزوتنەوەی سەندیکایی لە سەرەتای ئەم چەرخەدا (سەدەی٢٠و:) لە ئێران، وەیان بزوتنەوەی شورایی لەماوەی شۆڕشی ١٩٧٨ دا، بزوتنەوەی کونترۆڵی کرێکاریی... تاد. جیاوازی بانگەشەکردن بۆ کۆبونەوەی گشتی وەک ئۆرگانێکی بەسود لەگەڵ هەوڵدان لە پێکهێنانی کۆبونەیەوەکی گشتی لەوەدایە کە لەم بابەتەی دواییەوە ئێمە ئەمانەوێت خەبات لە پێناو بەرپاکردنی ئەم کۆبونەوەی گشتیانەدا ببێت بەجەمسەری حەرەکەت و هۆی دەرکەوتنی تایبەتمەندییەکانی یەک سەردەمی خەباتی کرێکاریی و دەبێ خەباتی کرێکاریی بەبزوتنەوەی کۆبوونەوە گشتیەکانەوە جۆش بدرێت. وە هەرچی زیاتر ئەم ئۆرگانانە پێکبهێنرێت، هێز بگرن و لە ناڕەزایەتییە کرێکاریەکاندا دەوری سەرەکی بگێڕن. بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەڵام دەم و دەست و عەمەلی ئێمەیە بەڕێکخراوکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەری کرێکاران لەم سەردەمەدا. شوراکان وبزووتنەوەی بەتەواوی مانا شورایی تەنها دەتوانێ ئەنجامی پلەیەک لە پیشڕەوی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی بێت.
ئێمە بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیمان زۆر دەمێکە خستوەتەڕوو. لەوکاتەدا هەموو چەپ و ڕۆشنبیرانی کڵێشەیی خەڵکیەکان ئەم بیرۆکەیان بەخەیاڵی و نامۆ لەقەڵەم ئەدا. خەباتی چەند ساڵەی کرێکارانی ئێران ئاشکرای کرد ئەوەی کە زەینی ونامۆیە شێوەی بیرکردنەوەی سۆشیالیزمی خەڵکی ئێرانە سەبارەت بەبزوتنەوەی جەماوەری کرێکاری. کرێکاران نەک تەنها بەکردەوەو بەشێوەی سەرکەوتوانە ڕۆژانە ئەم کۆبونەوانەیان پێکهێناوەو لەخەباتی خۆیاندا پشتیان پێبەستوە، بەڵکو دروشمی کۆبونەوەی گشتی جێگەی خۆی لە زەینی کرێکارانی وشیاری پیشڕەوی ئیراندا کردۆتەوە. خۆش بەختانە ئەمڕۆ باسی کۆبونەوەی گشتیان قبوڵکردوە یان ملیان پێی داوە. ئێمە دەڵێین کرێکارانی کۆمۆنیست ئەبێت هەڵسوڕاوانی کۆبونەوە گشتییەکان بن، چونکە ئەمە تەنها ڕێگای واقعی ڕیکخراوکردنی کرێکارانە لەمەودایەکی فراواندا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی کاری ڕێکخراوی جەماوەری - ئاشکرای کرێکاری. چەپی خەڵکی و ڕۆشنبیر دەتوانن چاوپۆشی لە مەسەلەیە بکەن، دەتوانن ئەم سەرقاڵیەی ئیمە بە ئیکۆنۆمیست ناوببەن. هەموو شتێک بسپێرن بە دوای ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی. هاوشێوەکانی ئەکسەریەت وحیزبی تودە ئەتوانن پەیوەست ببن بە شورا ئیسلامیەکانەوە وە پاشان کەسانی سەربەخۆیان وەک نوێنەری نەبینراو و نەناسراوی کرێکارانی ئێران! ڕەوانە بکەنە کۆنگرەی هەژدەهەمی نەقابەکانی کار لە سۆڤیەت!. نەقابە سونەتیەکان دەتوانن چاوەڕوانی کاتێک بکەن کە دەوڵەتی ئیسلامی مۆڵەتی پێکهێنانی نەقابەکانیان پێبدات و نەقابە دروست بکەن. وە نەقابیە "نهێنیەکان" ئەتوانن جارێ چاو پۆشی بکەن لە ڕێکخستنی کاری جەماوەری کرێکاری. بۆ ئێمە کێشەکە بەشێوەیەکی تر لەئارادایە.
ئێمە لەو باوەڕەداین کۆمۆنیزم و بیرۆکە بنەڕەتیەکانی بزووتنەوەی شورایی، هەم ئەزمونی بەردەوامی کرێکارانی ئێران لە خەباتی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، شێوە خەباتی جەماوەری کرێکاریی لەدڵی هەمان هەلومەرجی سەرکوتدا بەدەستەوە داوە. مرۆڤ تەنها دەبێ چاوبکاتەوەو ئەوە ببینێ. ئەمە شێوەی بەرپاکردنی بزوتنەوە گشتیەکانی کرێکارانە. خەباتی جەماوەری سەدان هەزار کەسی کرێکاران لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ناتوانێت نهێنی بێت. ڕابەری سەرتاسەری کرێکاران دەتوانێت نهێنی بێت، بەڵام دەرکەوتنی جەماوەری کرێکاران کە پێوستی بەبەشداری بەردەوامی ڕابەرانی عەمەلی و ئاشکراو پێکهێنانی کۆبونەوەی جۆراوجۆری کرێکارانە، ناتوانێت لە مەودای ئاشکرادا نەیەتە دی. حیزبی کرێکاران ئەبێت ڕێگای واقیعی و بەکردەوە نیشانی کرێکاران بدات بۆ ڕێکخراوکردنی کاری جەماوەری کرێکاران. کۆبونەوە گشتی ئەو ڕێگە واقعیەیە.
کۆمۆنیست: لە بڕیارنامەکەدا تەنها چەند ئەرکێک بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی دەستنیشانکراوە ئایا دەتوانیت وێنەیەکی بەرچاوترو هەلایەنەترمان لە ڕوخساری ناسراوی ئەم بزوتنەوە بدەیتە دەستەوە؟ بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕابەرانی باش و ماندونەناس بۆ ئەم بزوتنەوەیە پەروەردە بکرێ، دەبێ فێربوون و تەبلیغی چ مەقۆلات و بابەتێک بخەینە دەستورەوە، جیا لە ئامانجە ڕاستەوخۆکانی خودی ئەم بزوتنەوەیە؟ 
مەنسور حیکمەت: لەم بارەوە دەبێت بەوردی و بەردەوام قسە بکرێت. من سود لەم کاتە وەردەگرم بۆ ڕونکردنەوەی چەند خاڵێک. هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتی کەسێکە لە ئایدیایەکی مجەرەد "دابڕاو" وە دەربارەی کۆبونەوەی گشتی حەرەکەت ناکا، بەڵکو لە خەباتی بەردەوامی هەر ئێستای کرێکارانەوە دەجوڵێتەوە. باسی شوراو سەندیکا لەناو دەرونی چەپدا هەرچییەک بێت، ناڕەزایەتی کرێکاری هەر ئیستا لەئارادایەو ریکخراوی گونجاو، ڕابەری گونجاو ئاسۆی بەرەوپێشچونی خۆی داوا دەکات. ئەگەر خۆمان بخەینە شوێنی ئەوانەی (باوەڕیان بە شورا) هەیە، خۆمان بەکرێکاری پێشرەو بزانین، کەدەبێ وەڵام بداتەوە بەمەسەلەی ڕێکخراوکردنی نارەزایەتیەکی دیاریکراو لەچەند دەزگایەکی دیاریکراودا، ئەوکاتە باشتر دەرکی نرخی خەبات دەکەین بۆ پێکهێنانی کۆبونەوە گشتیەکان و بەجێهێنانی رۆڵی ئەوان. هەڵسوڕاوی کۆبونەوەی گشتی کەسێکە کە لە ناڕەزایەتییە هەر ئێستای کرێکاراندا بەکەڵک وەرگرتن لە کۆبونەوەی گشتی وەک ئۆرگانێکی خەباتی کاریگەر بانگەواز دەکا. هەوڵ ئەدا تا ئەو کارە لە زۆرترین یەکەدا دوبارە ببێتەوە، هەوڵ ئەدات ئەم کۆبونەوانە تایبەتمەندی کاری بەردەوام لە خۆبگرێت، بەیەکەوە ببەسترێتەوەو ڕابەری بەڕێوەبردن پێکبهێنن. جووتبوونی کۆبونەوەکان لەگەڵ یەک ئەلگۆی پێشوتر زانراو بووە بەلای هەڵسوراوێکی کۆبونەوەی گشتیەوە، ئەو بایەخەی نییە بەئەندازەی پێکهێنان و فراوانبوونی ڕۆڵی کۆبونەوەکان. هەڵسوراوی کۆبونەوەی گشتی کەسێکە کە هەمیشە لە پێگەی خۆی وەکو کرێکارێکی پێشرەو کەڵک وەردەگرێ بۆ ناچارکردنی کرێکاران و ڕابەرانی عەمەلیتا پشت ببەستن بەم دەزگایەوە، خاڵە بەهێزەکانی بە کرێکاران دەناسێنێ. وە هەوڵ ئەدات هەتا زۆرترین کەس وگروپ لە کرێکارانی پێشڕەو بۆ جوڵانەوەیەکی هاوبەش بۆ دامەزراندنی ئەم کۆبونەوانە ڕاکێشێت، بۆ پەروەردەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتییەکان، حیزب ئەبێت بەر لەهەر شتێک تەئکید لەسەر پەیوەندی ئەم بزوتنەوەیە بە خەباتی هەرئێستای کرێکارییەوە بکات، بەبۆچونی من ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان زیاتر لە دەرونی ڕابەرانی عەمەلی بزوتنەوەی ناڕەزایەتیەکانی ئیستادا پەیدا دەبن.
یەکێک لەو بابەتانەی کە ئەبێت بەشێکی دانەبڕاو بێت لە بانگەشەی ئێمە، ئەو واقعیەتەیە کە تەنانەت لەناو دڵی سەرکوتیشدا دەتوانرێت کاری ئاشکراو جەماوەری کرێکاری ڕێکبخرێ. پەیوەندی شاراوەی کرێکارانی پێشڕەو، پەیوەندی حیزبی ونهێنی کرێکارانی کۆمۆنیست بە تەنها بۆ ڕێکخستنی خەباتی ئیستا بەس نییە. راستە حەیاتییە، بەڵام بەس نییە. ئەگەر بواری ناڕەزایەتی بەکۆمەڵ لە کرێکاران بسەنیتەوە، بزوتنەوەی کرێکاری هیچی نامێنێتەوە. کاسبکاران دەتوانن بە فتوای نادیاری فڵانە سەرچاوە رۆژی چوارشەممەیەک دوکانەکانیان داخەن. کرێکاران لە خەباتدا پێوستیان بە کۆبونەوەی فیزیکی و بەکارهێنانی هێزو توانای بەکۆمەڵە. تەنها بەو شێوەیە کرێکاران هەست بەهێزو توانایی دەکەن. تەنها بەو شێوەیە کرێکارانی پێشڕەو دەتوانن دەوری خۆیان لە ڕابەری ڕیزی کرێکاراندا بگێڕن. بەم پێیە دەبێ ئەو بیرۆکانە وەلابنێن کە پشت دەبەستن بە ناوەندی ون و نادیارو کرێکاران تاک تاکە پەیڕەوی لێ دەکەن. ئەبێت بواری خەباتی بەکۆمەڵ و شان بەشانی کرێکاران بهێنرێتە کایەوە. ئەوەی دەڵێت سەرکوت ڕێگەنادات، با بچێتە ماڵەوەو پشو بدات. ئێمە دەڵێین کۆبونەوەی گشتی مەودای تاقیکردنەوەیەکی دراوی ئەو خەباتەیە. بانگەشەی ئێمە ئەبێ پشتبەستن بە کۆبونەوە گشتی هێز و توانای ئەوان زیاد بکات. 
کۆمۆنیست: لە کۆتایدا دەتوانی کەمێک سەبارەت بە پەیوەندی حیزب یان هەڵسوڕاوانی حیزبی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە جەماوەریانەو ئەو کێشانەی کە ئەگەری هەیە لەکاتی کارکردنیاندا ڕووبەڕوویان بێتەوە قسەوباس بکەیت؟
مەنسور حیکمەت: وەڵامی پڕاوپڕ بەو پرسیارەش تەنها دەتوانرێت بسپێردرێت بە داهاتو وە بەڕێڕەوی هەڵسوڕانی بەکردەوەی ئێمەوە. گەلێک پرسیاری پراکتیکی هێشتا بەشێوەی جدی نەخراونەتە ڕوو. بەوهۆیەوە لێرەدا تەنها ئاماژە بەهەندێک لایەنی گشتی مەسەلەکە دەکەم. کە بەشێوەیەکی واقیعی لەگەڵیاندا بەرەو ڕووین: جێخستن وفێرکردنی بیرۆکەی شوراکان، وەڕێخستنی بزوتنەوەیەکی واقیعی کۆبونەوە گشتیەکان و دامەزراندنی پەیوەندی سالم وداهێنەرانە لەگەڵ ئەوانەی بەرگری دەکەن، لە هەموو شێوەکانی ڕێکخراوبوونی جەماوەریەکان. لەبارەی ئەوەی یەکەمیانەوە هیچ شتێکی تێدا نییە ئاڵۆز بێت. ئەبێت ئێمە ڕەوایەتی شوراکان بنەماکانی بزوتنەوەی شورایی بە بەردەوامی و بەشێوەی زیندو ڕوون بکەینەوە، بە گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندییە پایەییەکانی شورا (ڕێکخراوکردنی زۆرترین هێزی جەماوەری کرێکاران، ڕێگەدادان بە ڕابەرانی عەمەلی ئاشناو شارەزای کرێکاریی، دیموکراسی ڕاستەوخۆ، ئامادەیی بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و...تاد) ڕوون بکەینەوە.
سەبارەت بە خاڵی دووهەم، بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتییەکان، پێشتر قسەم کردووە. ئەبێت لەقاوغی بانگەشە رووت بێینە دەرەوە و دەست بەکاری سازدان، پەرەپێدان و پێکەوە پەیوەستکردنیان بێت. ئەنها ئەو خاڵەی بۆ زیاد دەکەم و جەختی لێدەکەمەوە. هەر وەکو وتم بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی بزوتنەوەیەکە بۆئەوەی کاری جەماوەری و فراوانی کرێکاران، ممکین بکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم بزوتنەوەیە بەتەواوی پشت بەستوە بەکارو کاردانەوەیەکی ئاشکراو جەماوەری. پێویستە لەسەر کرێکارانی کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوەیە پەیوەندی نزیکترو لەباری جێبەجێکردنەوە پەیوەندی نهێنی خۆیان رێکبخەن بۆ ڕێنیشاندانی ئەم بزوتنەوەیە. لەپشت سەری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی، تۆڕە پێکەوە بەستراوە، کانونەکان و ئەڵقە کرێکارییەکان و ڕێکخراوە حیزبیەکانی کرێکارانی پێشڕەو وەستاوە. دەربارەی لایەنە جۆربەجۆرەکانی جۆرکردنی کاری نهێنی بەهەڵسوڕانی ئاشکراو جەماوەرییەوە پێشتر قسەمان کردووە (بگەڕێنەوە بۆ وتارە جیاوازەکان سەبارەت بە ئاژیتاتۆرکان، سیاسەتی ڕێکخستنی حیزب وه... هتد). تەنها جەخت لەوە دەکەمەوە کە ئەم خەباتە نهێنیە بۆ سەرکەوتنی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان و کۆمەکردنی ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لەڕیگەی کۆبونەوە گشتیەکانەوە چارەنوس سازە.
سەبارەت بە خاڵی کۆتایی، واتە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ بەرگریکارانی هەموو شێوازەکانی ڕێکخراوەبوونی جەماوەری، وەکو سەندیکاکان و ئەوانی تر، پێویستە هاوڕێیانمان بگەڕێنینەوە سەر باسەکانی پیشوتری حزب دەربارەی ڕەخنە لە سیکتاریزم. ئێمە سەر بە تەیفی کرێکارانی کۆمۆنیست و رادیکاڵین و ئەندامی رێکخراو و هەڵسوڕاوی ئەو تەیفەین. پەیوەندی ناوخۆیی ئەو تەیفە لەگەڵ خۆی و پەیوەندی ئەو لەگەڵ هەموو مەیلەکانی ناو چینی کرێکار پەیوەندییەکە کە پشت دەبەستێ بە دەرکی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی هەموو چینەکەی خۆیان کە میحوەرە سەرەکییەکەی یەکگرتن و بەهێزکردنی ڕیزی کرێکارانە لەخەبات دژی بۆرژوازی. ئێمە بۆچوونەکانی خۆمان، سیاسەتەکانی خۆمان و ئەڵتەرناتیڤی خۆمان زۆر بەگەرمی تەبلیغ دەکەین، و هەوڵ دەدەین ببنە بۆچوون و سیاسەتی بەشی هەرچی فراوانتری کرێکاران و کۆڕ و کۆمەڵە پێشرەوەکانیان، بەڵام لەهەمان کاتدا لەهەر جێگایەک جوڵانەوەیەک بێتەکایەوە کە ئامڕازێک بۆ خەباتی کرێکاران پێک بێنێ، ئەگەر تەنها لەبەشێکیشدا یەکگرتنی ئەوان زیاد بکاو مافێک لەمافە پێشێلکراوەکانی کرێکاران وەربگرێ، خودی ئێمە یەکەمین کەسانێک دەبین کە بەرەو پیری دەچین و لەو جوڵانەوەیەدا بەشداری دەکەین. هیچ هەوڵ و کۆششێکی کرێکاریی نییە کە ئێمە گوێ نەدەینە چارەنووسی. ئێمە ئەڵتەرناتیڤی خۆمان بە بەشداری بەشی هەرچی زیاتر لە کرێکارانی پیشڕەو وە خەباتکار دادەمەزرێنین، ئێمە باشترین سیاسەتی عەمەلی خۆمان بەردەوام و لەهەموو هەلومەرجێکدا ڕوون دەکەینەوە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبینە ئەندامی هەڵسوڕاوی هەر سەنگەربەندییەکی واقعی کرێکاران. ئەوەی گرنگە ناسین و جیاکردنەوەی جوڵانەوە کرێکارییە ڕەسەنەکان بۆ یەکگرتن و خەبات (لەهەر شێوەیەکدا بێت) لەجوڵانەوە ناواقعیەکان، خەیاڵی و زیان بەخشەکان بەخەباتی کرێکاری. ناسین و جیاکردنەوەی ئەم مەسەلەیە لەهەر بوارێکدا بێت بۆ ئەو کۆمۆنیست و کرێکارە پێشرەوی کە لەنزیکەوە پەیوەندی هەبێ لەگەڵ جوڵانەوە کرێکارییەکان و بەرژەوەندی هەموو چینەکەی ڕەچاوکردبێ کارێکی دژوار نییە. بەو مەرجەی هەڵسوڕاوانی ئێمە لەهەر باسێکی دیاریکراودا بە هەستیاری و دڵسۆزی پیویست ئەم جوڵانەوەیە بخوێنەوەو شی بکەنەوە. 
سیاسەتی ئێمە بریتییە لە پەرەپێدانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی و گەشەدان بە بزوتنەوەی شورایی. سیاسەتی ئێمە لاوازکردنی هەوڵەکانی مەیلەکانی تر نییە بۆ پێکهێنانی سەندیکاکان و ڕێکخراوە جەماوەرەکان. ئومێدمان ئەوەیە کە بەهەوڵی ئێمە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتی و بزوتنەوەی شورایی بەشێکی هەرچی زۆرتر لە هێزەکانی چینی کرێکار بۆ ڕێکخراوبون ویەکگرتن بەخۆیەوە کەنالیزە بکات.

بڵاوکراوەی کۆمۆنیستی ژمارە ٣٧ ،مارسی ١٩٨٨
کۆکراوەکان، جەڵدی ٦ ، لاپەڕەی ١٦٧ تا ١٨٨
٣٠/٨/٢٠١٩


وەرگێرانی: کاوە عومەر
چاوپێداخشاندنەوەوهەڵەبرێ: بۆپێشەوە

 

 

 

ئەم بابەتە سەرەتا لە بڵاوکراوەی بۆپیشەوەدا بڵاوکراوەتە