ئەم چاوپێکەوتنە بخوێننەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ وەحشیانە ترین ڕەفتاری ئێران لە گەڵ ئینسانەکاندا ئاشناببیت.

زیندان بۆ ئێمە وەک گۆرێکی بە کۆمەڵ بوو

کوبرا ڕەحمان پور:چەندین جار لە سێدارەدرام!

ڕۆژنامەی شەرق:کوبرا پاشنیوەڕۆی دوێنێ پاش ئازاد بون و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە گفتوگۆیەکدا لەبارەی چەند چەساڵی ناخۆشی زیندان و ساتەوەختی ئازاد بونی وتی،چۆن زانیت کە بڕیارە ئازاد بکرێت؟لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە دەیان وت کە دەتوانیت بە کەفالەت ئازاد بیت بەڵام من بە جدی وەرم نەدەگرت چونکە لەو ساڵانەدە چەندین جار بەمنیان دەوت ئازاد دەبیت بەڵام هیچ کاتێک ڕاست نەبوو.

چۆن تێگەشتی کە ئەم جارە ڕاستە؟

کاتژمێر ٠٩:٣٠بەیانی ئەمڕۆ یەکشممە پپیان وتم کە دەبێت بڕۆم بۆ نوسینگەی دەرونناسی  دەرونناسەکەی خۆم ودەرون ناسێکی تر لەوێ بون.ئەوەی دوهەم کاتێک من بینی بەپێکەنینەوە وتی  کوبرا بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێت!منێش پێکەنیم پێم وابوو گاڵتەم لەگەڵ دەکات.بەجارێکدەرون ناسەکەم وتی کوبرا ئێمە گاڵتە ناکەین تۆ بەڕاستی ئازاد ئەکرێیت .توشی شۆک بوم،باوەڕم نەدەکرد بەپەلە ڕۆشتمە هۆڵەکەو پەیوەندیم کرد بە ماڵەوە دایک تەلەفۆنەکەی وەڵامدایەوە و وتی کوبرا ئەمڕۆ ئازاد ئەکرێیت. دەستمکرد بەگریان وبەپەلە ڕۆشتم بۆلای کەلوپەلەکانم و هەر شتێک کە پێم وابوو یادەوەری ئەو ساڵانەیە کۆمکردەوەو لە جانتاکەمدا دامنا.لە هەموو ئەو ماوەیەدا ئەگریام کاتژمێت ١٢بوو کە پێیان وتم تەلەفۆن بۆ باوکم بکەم و لێی بپرسم بزانم کە کاری وەرەقەی کەفالەتەکە تەواوبووە یان نا<پێیان وتم کە بۆ ئازاد بونم هەتا کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ چاوەڕوان  ناکەن هەرکاتێک  کاروباری ئیداری تەواو بو گای ئازاد بونم ئەدەن،باوکم وتی  کارەکانی تەواوکردوەو خۆی گەیاندە زیندان  و  من پەنجەم دالە بەڵگەی ئازادبونەکەم.

سەبارەت بە یەکەمین ڕوداوی پاش ئازاد بونم ڕونکردنەوە بدەم

باوکم لەگەڵ دراوسێ کەماندا هاتبوو.ئەوەن منیان سواری سەیارەکە کرد هەر لەوکاتەدا دایکم بەتەڵەفۆنی دراوسێکەمان پەیوەندی کرد و باوکیشم تەلەفۆنەکەی دابەمن و وتی ئەوە دایکتە قسەی لەگەڵ بکە ئەو کاتە تێگەشتم کە نازانم مۆبایل چۆن کار دەکات.تێگەشت کە چەندێک لە دونیا نامۆ بوم.ئێستا شارەزای هیچ جێگایەکی تاران نیم  بۆ ماڵەوەمان بگەڕێمەوە.

بیرت لەوە دەکردەوە کە ڕۆژێک ئازادبکرێیت؟

من وسزادراوەکانی تر لەگەڵ لە سێدارەدانی هەرزیندانیەکدا.لە سێدارە ئەدراین،من لەگەڵ هەریەکێک لەوانەی کەلە سێدارە ئەدران ،سزائەدرام لەو ساڵانەدا چەندین جار لە سێدارەدروام.ئیستا کەلە ماڵەوەم  هەست ئەکەم کە زیندانیەکانی تر لەلامەوەن.ئای خۆزگە ئەوانیش دڵخۆش ببونایە.

ئەگەر بتەوێت سەردەمی زیندان بەکوری وەسف بکەیت چی دەڵێێت؟

زیندان بۆ ئێمە گۆڕی بەکۆمەڵە چونەکە هەریەک لە ئێمە چاوەڕوانی لە سێدارەدان بوین وە لەهەر چرکەیەکدا بۆی هەبوو بمرین.

لە زینداندا چکارێکت دەکرد؟

یەکەم جار لە بەشی ڕۆشنبیری  بوم لە کتێبخانە کارم دەکردو ئەوانیترم فێری خوێندنەواری دەکرد.دواتر منیان برد بۆ کارگە وپاشان لەبەر ئەوەی کە زیندانیەکی  بێ کێشە بوم  برمیان بۆ  کاری دادوەری و لە وێ نامەم بۆ زیندانیەکان دەنوسی ڕوبەدادگاو هاوکاریم دەکردن هەتا نامەکانیان بنێرن.چوار ساڵیش پەرستاری دەرونناس بوم.

ئێستا هەست بەچی دەکەیت؟

نازانم لە سەر زەویم یان لە ئاسمان.هێشتا خۆم نەدۆزیوەتەوە.ماڵەکەمان هەروەک ڕابردو وایە بەڵام دایک وباوکم پیر بوون.

ناخۆشترین بیرەوەریەکانی زیندان چیە؟

ئەو شەوەیەکە شەهلا لە سێدارەدرا،چونکە هیچکەس هەواڵی ئەوەی نەبوو کە بڕیارە شەهلا لە سێدارە بدرێت وە ئەو لە کاتێکدا ڕەنگ و ڕوی پەڕی بوو وتی کوبرا ئەیانەوێت من ببەن بۆ لە سێدارە دان یەکترمان ماچ کردو من ئەوم لە باوەش گرت و پێم وت هیوا خوازبە کە بەیانیش هەر لێرە بیتبینم.لەو دوایانەدا شەهلا یان بردبوو بۆ زیندانی هۆشبەرەکان(معتادەکان) وە هەر بەو هۆیەوە بارودۆخێکی دەرونی ناجێگیری هەبوو وە هەر بەو هۆیەوە داوای کردبوو کە کەیسەکەی هەرچی زوتر بۆ یەکلای بکەنەوە.شەهلا پەرستار بوو  وە زۆر یارمەتی زیندانیەکانی ئەدا بەتایبەت ئەو نیوە شەوانەی کە زیندانیەکان نەخۆش دەکەوتن و دوکتۆر لەوێ نەبوو.

کاتێک دەرگای ماڵەوەت بینی چ هەستت بەچی دەکرد؟

یەکەمجار ماڵەکەم نەناسیەوە باوکم وتی ئەوە ماڵی خۆمانە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم داکم دەرگای کردەوە هەستمکرد ئیستا چەند پاسەوانێک  لەو دیو دەرگاکەوە وەستان.ذڵەکوتێم توش بوو بوو بڵیی جارێکی تر بمگەڕێننەوە .کاتێک چومە ماڵەوە.یەکەم ڕوداو کەبینیم سێ کۆتر بوو کە دایکم دانی بۆ داکردبوون  وە بە بۆنەی ئازادی منەوە ئەوانیشی ئازاد کردبوو.من خۆشیم بەدەرگای داخراو نایەت چونکە چەندین ساڵ لە زیندان لە پشت دەرگای داخراوەوە بوم .هەر بۆیە بەدایکم وت هەرگیز دەرگاکانی ماڵەوە دانەخەیت هەرکەس لە دۆست وئاشناو نا ئاشنا ویستیان بینە ماڵەوە ڕێیان لێ مەگرە.

پێتوانیە کە پێوستت بە چارەسەری دەرونی هەبێت؟

ڕاوێژکارەکەش ئەمەی پێوتم کە کاتێکی ئازادکرام ئەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەری دەرونی وەرگرم هەتا ئامادەی چونەوە ناو کۆمەڵگە دەبم،بەدڵنیایی لە هەفتەی ئایندەوە چارەسەری دەرونی وەردەگرم.

لێرە بەدوا ئەتەوێت چکارێک بکەیت؟

ئەگەر لەم شۆکە بێمەدەرەوە  کە زۆر قورسە هەوڵ ئەدەم هاوکاری زیندانیەکانی تربم هەتا ئەوانیش ئازاد بکرێن تەنها کەسێک کە لە  زیندان چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدان  بووە  تێدەگات کە ئەوانیتر لە چ دۆخێکدا دەژین.

کاوە عومەر

١٥\٦\٢٠١٩

لە واڵی مینا ئەحەدی وەرم گرتوە