ئیمساڵ ، لە ڕۆژی جیهانی ژن دا

با داوکاری یەکسانی تەواوی ژن وپیاو لەسەر ئاڵای شۆڕشی ئکتۆبەری مەزن بنەخشێنن!!

ئەمساڵ ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ کارستابارتین و دڕاندنەترین  بارودۆخی ژنان لەسەراسەری جیهاندا. بلاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ١٩ بە شێوەکی زۆر سەلبی گەورە بوەتە هۆیخراپ بوونی  بارودۆخی ملیارەها ژن کە بەدەست بالادەستی پیاوسالاری لەسەرژیانیان دەناڵێنن  و بوەتە هۆی جونە سەرەوەی توند و تیژی ناو ماڵ و شوێنی کارو پێشێل کردنی مافەکانیان و ڕووبەروبونەوەیان بە لێدان و ئیهانە و لاقەکردن و دەست درێژی سێکسی و کوشتن و ڕفاندنی

لەو وڵاتانەی کە ئیسلامی سیاسی سواری سەریان بوون وەک بزوتنەوەیەکی بەربەری، ژنان  دەناڵێنن بە دەست داروخانی دەسکەوتەکانیان کە چەندان دەیەیە بۆی تێکۆشاون لە هاوشانی بزووتنەوەی کۆمۆنزمی کرێکاری و خەباتی کرێکارانی سۆشیالستدا. سەرمایەداری ژیانی ژنانی لەدەیان وڵاتدا کە لەژێردەستی ئسلامی سیاسیدایە کردوەتە دۆزەخەێکی بەرین. منداڵان و کچان و کچانی لاو و ژنان ڕووبەڕوی کوشتن دەبنەوە لەژێر ناوی کوشن بە هۆی شەرفی پیاویتی حەقیرەوە و بێ بەشکردنیان لە خوێندن و لێدان و لاقەکردن ئەوەی پێ دەوترێت بەشو دانی کچانی ناباڵغ لە ئەفغانستان و پاکستان و ئێران و عێراق و مصر و تونس و مەغرب و سودان و گەرانەوەی داسەپاندنی یاسا بەربەریەکان بە سریاندا و بۆ دەسەپاندنی حجابی ئیجباری و ناچار کردنی کجان تەمەن ٦ ساڵ بۆ لەسەر کردنی حجاب و لەژێر لێدان و ئەشکەنجە و هێڕشکرنە سەر منداڵێتیان و بە شو دانیان لەژێر تەمەنی باڵغ بونەوە.

پێشێل کردنی مافەکانی ژنان لە وڵاتانەی ئیسلامی سیاسی دەستیان ئەڕوا تیایاندا لەئاستێکی زۆر فراواندایە، دەناڵێنن بە دەست لاقەکردنی سێکسیەوە هەر چۆن لە هندستان و ئیندنوسیا و دەوڵەتی مەغریب و بیابانی گەوەرە و سعودیە و خەلیج و ناوچەکانی تر بەپێی ڕاپۆرتی (یونیسێف) ێکخراوی  سەرپەرشتی منداڵ دوو لەسەر سێی ژنان لەو وڵاتانەدا کە لەرووی سەرمایەداریەوە دواکەوتون لە تەمەنی ٢٠- ٢٤ ساڵی ڕوو بەڕووی زەواجی زۆرە ملێ دەبنەوە.

لەسەر ئاستی جیهان یەکێک لە هۆیەکانی چونە دواوەی بارۆدۆخی ژنان باڵا دەستی ئەو یاسا کۆمەڵایەتیانەیە کە ناسراون بە یاسکانی ماڵتی کاڵچەریزم و نسبیەتی کەڵچەری کە بەو پێیە ژنان لەسەراسەری جیهان خراونەتە ژێر دەسەڵاتی پیاوە ئاینیەکان و عەشیرەت و قەبیلەکانەوە بەرپرسیارێتی لکاندنی کەڵجەری بەربەریانەی ماوە بەسەرچو بە ناوچەوانی ژنانەوە بەوان سپێراوە، بۆ سڕینەوەی چەندنان دەیە لە خەباتی فیمنستی سۆشیالستی و بۆ ژێرپێ خستنی مافە جیهان شمولەکانی ژنان و گۆرینیان بە مافە جیاکاریەکانی سەدەکانی ناوەڕاست  کە بە دژی ژنانن.

لە عێراق کە وڵاتێکە دەسەڵات بەدەست حکومەتێکەوەیە پێک هاتوە لە جەندان باندی دینی و تایەفی و قەومی و دینی عەشایەری وەزعی ژنان ڕۆژ دوای ڕۆژ تاریک تر دەبێت پێشێل دەکرێت سەرباری ئەوانەی سەرەوە باسمان کردن. تاوانەکانی کوشتن و هەڵکشانی توند و تیژی دژی ژن لە ناو خێزان پێش پەتای کورۆناو دوای ئەویش، و خنکاندنی بە یاسا ئیسلامی و دام دەزگا عەشیرەتیەکان دوای هەڵکەندنی دەوڵەت لە عێراق ترساندنیان بە کوشتن ، ئەوان دەستیان دایە کوشتن و ڕەشە کوژکردن و لاقەکردن و ئەشکەنجەی کچانی لاو و ژنانی بەشدار و چالاک لە شۆڕشی تشریندا لە پێنا و ئازادی و یەکسانی تەمەدون و و دەوڵەتی سیکیولار، دەسەڵاتدارە میلیشیایکە هەڵمەتێکی بەربریانەی بۆ کوشتنیان و ڕفاندنیان و مەترسی دروست کردن بۆ سەرژیانیان دەست پێ کرد.  حکومەتی عێراق شەریکە بەتەواوی بەشدارە لەم تاوانە و ڕابەرانی ئەم دەسەڵاتە دەدرێنە دادگا.

لە ٨ مارسی ئەمساڵ دا سەرلەنوێ خەباتی ژنان دەست پێ دەکاتەوە بۆ ئازادی و یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان. نابێت بارودۆخی ژنان پەیوەست بکرێتەوە بەهیچ شێوەیەک بە تونای دەسەڵاتەوە بۆ ئەوەی شتێک ئەنجام بدات لە پێناو ژنان، هەرەها بە هەر خۆشباوەریەکی ئیعتزاری ئیسلامیەوە لەم رووەوە لە میانەی هیوداربون بە دەرکردنی یاسا گەلێک لەلایەن پەرلەمانی میلیشیا تایەفی و دینی و عەشیرتی و قەومیکانەوە کە بەزەیی بە ژناندا بێتەوە لە سۆنگەی دیموکراسیەتەوە هەر وەک ئەوەی ڕووی دا لەسەر دەرکردنی یاسای توند و تیژی خێزانی، هەروەها لە رێگای دواخستن و دیزە بەدەرخۆنەکردنی ئازادی ژن و یەکسانی و کەرامەتی و سپاردنی بە چارەنوسێکی نادیار لە ڕیگای پەیوەست کردنی کێشەی ژنان بە ڕوخانی دەسەڵاتەوە. خەباتی ژنان ئەمڕۆ دەست پێدەکات و یەکسانی ئەمڕۆ بەدەست دێت نەک سبەی. لەم ڕونگەیەوەیە کێشەی ژنان و یەکسانی ئەوان بە پیاوان ئەبێتە یەکێک لە گرنگترین و دەسەبجێ ترین داواکاریەکانی ، هەروەک چۆن حزبی ئێمە لە پلاتفۆرمی داواکاریە دەستبەجێکانی شۆڕشی بتشریندا لە عێراق خستویەتی ڕوو لە بەغدا و حلە و دیالە و کەربەلا و نەجەف و دیوانیە عمارە و ناصریە و بەسرە و کەرکوک وتکریت و سلێمانی و هەولیر ودهۆک.

حزبی ئێمە دەستی هەموو یەکسانی خوازەکان و رزگاری خوازەکان و سکیولار و فیمینستەکان لە عێراق و ناوچەکە بە گەرمی دەگوشێت و پیرۆزبای ٨ مارسیان لێ دەکات وەک ڕؤژێکی خەباتگێڕانە لە پێناو نەهیشتنی کۆیلایەتی جنسی ژنان و کۆتایی هێنان بە ئەپەرتاید دژیان و خۆی لە ریزی پێشەوی خەباتگێرەکاندا لە پێناو یەکسانی تەواوی ژن و پیاودا بەبی هیچ قەید بەندێک دەبینێتەوە و هەروەها تێدەکۆشی بۆ بەرە پێشەوە چونی  بزووتنەوەی ژنان لەهاوشانی هەمو ئینسانە شەریفەکاندا. خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو خۆی خەباتێکی زۆر زەروری و ئینسانی و هەنوکەییە لە ئەمڕۆدا لە هەموو کاتێک پێویسترە لە مەیدانەکانی تری خەباتی ئینسانی جیانکرێتەوە دژی سیستەمی سەرمایەداری و پارێزەرانی و کۆتایی هێنان بە ئایدیولۆژی بۆگەن و بەربەریان کە یاسا بەربەریەکانیان پشتی پێ دبەستێ.

ڕۆژی جیهانی ژن ڕۆژی دەنگ هەڵبڕینە بە ڕووی ڕژیمی سەرمایەداری پەتریارکی- پیاوسالاردا، رۆژی ڕاگەیاندنی یەکسانی ژانانە بەپیاوان لە هەموو مەیدانەکاندا، سبەی نا ، نەک ئەمە ڕووی دا یا ئەوە، بەڵکو ئەمڕو هەر ئەم چرکە ساتە. پیویستە ئەوە بزانرێ یەکسانی تەواوی ژن و پیاو لانی کەمی بنچینەییە بۆ سەرکەوتنی کێشەی ژنان لە عێراق و گشت ناوچەکە و ئەمە خۆی مەسەلەیەکی ئینسانیەتە. خەباتی لە پێناو یەکسانی هەمەلایەنی ژنان خۆی خەباتە لە پێناو سۆشیالیزم دا یەکێکە لە فراوانترین بەرەکانی ئەم خەباتە. مەحاڵە کۆمەڵگەیەک نیوەی ئەندامەکانی کۆت و بەند کرابێ، ئازادی چۆن بونی دەبێ ژن لێبدرێت و توند وتیژی دژی ئەنجام بدرێ و بکوژرێ و تەحەڕوشی پی بکرێت لەبەر لاوازی توانای بەرپەرچدانەوەی نەبێ. حزبی ئێمە عەزمی جەزم کردوە بە درێژە دان بە خەبات لە پێناو بەرزکردنەوەی کێشەی ژنان بۆ ئاست سەرەکی ترین ئەولەویتەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزن.

بژی ٨ مارس رۆژی خەبات لە پێنا وئازادی و یەکسانی تەوای ژنان بەبێ قەید و بەند

سەرکەوێ خەباتی شۆڕشگێرانەی ژن و پیاو لە پێناو ئازادی و یەکسانی و سەرکەوتن بەسەر ئیسلامی سیاسی دەسەڵاتدار لە عێراقدا

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٥ مارسی ٢٠٢١