بڕیاری سانسۆری چاپ وبڵاکردنەوە دەبیت دەسبەجێ هەڵوەشێتەوە!!

ئەم بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری گێڕانەوەی سانسۆرو سەرکوتی ئازادی دەربڕینە لەژێر ناوی پاریزگاری لە پیرۆزیە نیشتیمانی ونەتەوەیی وئاینیەکاندا، ئەمانەی لەبەرامبەر مرۆڤ و مافەکانیدا هیچ پیرۆزیەرکیان نیە. بەڵام ئەوە دەسەڵاتەکەی خۆیان وحزبە سیاسیەکانن کە مامەڵە بە نەتەوە وئاین و نیشمانەکەیانەوە دەکەن بەنرخی زبڵ هەڕاجی دەکن و دەسەڵاتدار لە کوردستان لەپێش هەموو کەسێکەوە ئەو "پیرۆزیانەی" خۆیانیان ژێرپێناوە. ئەوان  کەرامەتی ئینسانی وئازادیەکانی تاکی کوردستانیان ژێر پێناوە.ئەیانەوەێ هیچ دەروازەیەک بۆ ئەوەی کەخەڵک تەعبیر لە خۆی بکات و لەسەر دیاردەو ڕوداوەکان ڕای خۆی دەببڕێت نەهێڵن. ئەوە دەسەڵاتە بە پێش لەشکری بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە و کردنی کوردستان بەماڵی بێدەرگاو پەنجەرە لەبەردەم لەشکرو دەزگا هەواڵگریەکانیاندا، ئەوە دەسەڵاتە کە بەهۆی دابین نەکردنی ماف وئازادی وخۆشگوزەرانی بۆ زۆرینەی خەڵک بەبێ موچە وبێکار هێشتنەوەیان ومامەڵەو بازرگانی بەدەنگ وخواستی خەڵکی کوردستانەوە و کەرامتی خەڵک و هاونەتەوەو هاوزمانەکەیان پێشێل کردەوەو کاتێکیش خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕن بە لولەی تفەنگ و کوشتن وزیندان وەڵامیان ئەدەنەوە. ئیتر پیمان ناڵێن کامە پیرۆزی وکامە نەتەوە نیشتیمان کە دەیپارێزن. یان ئیوە مەبەستتان دەمکوتی نوسەران وڕۆشنبیران وئازادی خوازان وچالاکوانانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیای کۆمەڵایەتیەکەوا هەر جارەو بە جۆرێک بۆ دەمبەستن وسەرکوتی ئازادیەکانیانەوە دەرئەکەون.

ئەوەی کە پێرۆزە مرۆڤ و ئازادیەکانیەتی کە لەژێر ناوی پیرۆزی نەتەوە و نیشمان و دیندا هێزە ناسیونلاستەیاکان وەک حکومەتی بەعس و هێزە ئیسلامیەکان و ناسیونالیزمی کورد دەیان ساڵە خەڵکی لەسەر دەکوژن و لەداردەدەن خەڵکی ڕاپێچی ناو زیندانەکان دەکەن هەڵمەتەکانی ئەنفال و کیمابارانی هەڵەبجە و شوێنەکانی تر لەژێر هەمان ناونیشاندا ئەنجام دران.

 ئازادی نوسین و ڕۆژنامەنوسی و کتێب چاپکردن و مافێکی بێ قەید وشەرتی هەموو خەڵکە یەکێکە لە ڕوکنەکانی ئازادی دەربڕێن و بەییان کەس بۆێ نیە لەژێر هیچ ناونیشانێکدا سەرکوتی بکات. دروست کردنی لێژنەکانی ڕەقابەی سەردەمی بەعس بەهێج جۆرێک قبوڵ ناکرێت لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە و دەدرێ بەڕووی حەمەی حەمە سەعید و حزبەکەی و دەسەڵاتدارانی کوردا.

ئیمە وەک حزبی کۆمنیستی کرێکاری چەپی عێراق بەتوندی ئەم بڕیارە مەحکوم دەکەین وبەسەرکوتی ئازادی دەربڕینی دەزانین وداوای دەست بەجێ هەڵوەشاندنەوە دەکەین.

 خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان و ڕۆشنبیران و نوسەران بانگەواز دەکەین لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا بەتوندی بوەستنەوەو بەری پێ بگرن. ئەوانەش ڕسوابکەن کە دەیانەوێ ئازادی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان سنوردار بکەن.

 

 

نابۆ سەرکوت و سانسۆری ئازادی دەربڕین

بەڵێ بۆ ئازادی بێ کۆت وبەنی دەربڕین

بژی سۆشیالیزم

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٧\٩\٢٠٢٠