ئابڕوچونی هێزە سیاسیەکانی عێراق لە پرۆسەی لەهە‌بژاردنەکاندا!!

 

پاش زیاتر لە ٦مانگ مشتومڕ لەسەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق سەرئەنجام ڕۆژی شەمە١٢\٥کۆتایی هات وە بەبەشداربونی رێژەیەکی کەم لە هاوڵاتیان لەدەنگدان کە٤٤٪تێنەپەڕنەکردوەلەکۆی ٢٤ملیۆن کەس کەمافی دەنگدانیان هەبوە،سەرباری ئەوەی کە٣٢٠حیزب وقەوارەی سیاسی لە هەڵبژاردنەکاندا وە سەرباری گرێدانی ئاواتی بۆرژوازی جیهانی وناوچەیی بەم هەڵبژاردنانەوە،بۆ دۆزینەوەی دەروازەیەک بۆ چارەسەرو دەرچونی لەو تەنگەژە خنکێنەرەی بۆرژوازی کەلە ڕویی  ئابوری وسیاسیەوە دەرگیری بوە وەبۆ پێدانەوەی شەرعیەت بەهێزە وتائیفی وئاینی ونەتەوەییەکانی عێراق.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق هەر لەسەرەتاوە ڕەخنەمان لەم هەڵبژاردنگرتوەو وە ڕەدیکردوەتەوە ووە بەگاڵتەجاڕی سیاسی ناوی بردوە بانگەوازی خەڵکی کردوە کە بەشداری تێدانەکەن وشەرعیەت نەدەن بەوهێزانە.وە ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردن هەڵبژاردنێکی خێڵەکی وئاینی ونەتەوەییەوپشت بە هاوڵاتی بون نابەستێت وسەرەتایی ترین پێوەرەکانی هەڵبژاردنێکی مەدەنی تێدانیەکە پشت بە هەر هەوڵاتیەک ودەنگێک دەبەستێت،بەڵکو ئەوە قوڵکەرەوەی  پێناسەی  تائیفی ونەتەوەی وخێڵەجیاوازەکانەو بەرجەستەکردنی حکومەت وپەڕلەمانی داهاتوەلەسەر بنەمای تائیفی ونەتەوەیی   .

ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ڕیژەی بەشداری نەکردن لەم هەڵبژادنانەدا نیشاندەری ئاڵوگۆڕی جدیە لە هاوسەنگی هیزە سیاسی وچینایەتیەکان لەعێراق وە ئەو قەیرانە بەردەوامەی دەسەڵات قوڵتردەکاتەوە.بەم هەڵوێستە کۆمەڵایەتیە فراوانە.پەسەندنەکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن تویژەکۆمەڵایەتیەفراوانەکانی خەڵکەوە وقوبوڵ نەکردنی ئەم هێزانە بەشێوەیەکی کۆمەڵایەتی فراوان  ئاسۆی کۆتایی هێنان و وەلانانی ئەم هیزانە ئەکاتەوە لە ڕێگەی هاتنەمەیدانی فراوانی جەماوەری ملیۆنی یەوە. وەقوبوڵ نەکردنی هەموو پرۆسەکەیە.

وە هەروەها ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەڵبژاردنە ناتوانێت وە نایەوێت کۆتایی بە گەندەڵی وهەژاری وبێکاری ونزمی ئاستی خزمەتگوزاری وبێ بەشی کۆمەڵایەتی وسیاسی ومەدەنی لە عێراق بهێنێت،بەڵکو مەدەنیەت وسکۆلاریزم ومافەبنەڕەتیەکان وخۆشگوزەرانی بەندە بەکۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ئەم هێزانەو وەلانانیان وە کۆتایی هێنان بەپرۆسەی سیاسی لە ڕیگای  بنایاتنانی دەسەڵاتی جەماوەری وبەشداری جەماوەر لە چارەنوسی سیاسی وئابوریدا.

حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عێراق لەپێشەوەی ئەم خەباتەدایە بۆدامەزراندنی دونیایەکی باشترو ئینسانی وئازاد بۆ ئازادکردنی خەڵک لە شەڕی ئەم هێزانەو لەهەموئەوکارەسات و کوێرەوەریانەی کەلەگەڵ خۆیاندا بۆ عێراقیان هیناوە.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

١٤\٠٥\٢٠١٨