لەبەرامبەر لەشکرکیشی دەوڵەتی تورکیاو کوشتارو ئاوارەی خەڵکی بێ دیفاعی کوردستانی سوریا  كه تاوانێکە دژبە مرۆڤایەتی ، وەرنە مەیدان!

ڕاستەو خۆ پاش تویتێکی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا  سەبارەت بە کشانەوەی هیزەکانیان لە باکوری سوریا کە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەردۆغان ودەوڵەتی تورکیا ناودەبرێت.دەوڵەتی تورکیاش هێرشی ئاسمانی وزەمینی بۆسەر باکوری سوریا و ناوچە کوردنیشینەکان  دەست پێکرد.وه له ئه نجامدا ژیانی هەزاران هاوڵاتی لە منداڵان  وژنان وبەساڵاچوانى  خستوەتە ژێر هەڕەشەی بۆمبارانی فڕۆکەجەنگیەکان وتۆپبارانی سوپاکەی.

 

ئەرۆغان ئەم لەشکر کیشیە خوێناوی وکاولکارانەی  لەژێر ناوی (کانی ئاشتی)دا دەست پێکردوە کەلە ڕاستیدا  ئه مه کانی تاوان و خوێنرژی و ئاوارەیی خەڵکی بێ دیفاعە. بیگومان ئەم تاوانانە بە هەڵکردنی چرای سەوز لەلایەن ئەمریکاو ڕوسیاو هاوپەیمانەکانیەوە ئەنجام ئەدریت.

 

ئەڵبەت ئەمە یەکەم جار نیە کە ئەردۆغانی فاشیست  ئەم هەڕەشەو لەشکر کیشێیانە بۆ ناوچە کوردنیشینەکان و ناوچەسنوریەکان دەکات ، دەیان جار بەبیانوی هەبونی هێزەکانی پ،ک،ک لە قەندیل بۆبارانی ناوچە گوندنیشینەکانی کوردستانی عیراقی کردوەو چەندی هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە بەسەدان گوندنیشین ئاوارەبون .لەساڵی ٢٠١١ ولەسەر دەمی ڕاپەڕنی خەڵکی ناڕازی سوریادا ئەردۆغان بەڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ لەدژی ئەو ڕاپەڕینە وەستایەوە لە ڕیگەی کۆمەك کردن بە گروپە تیرۆریستیە ئیسلامیەکانی وەک ئەلنه سەر ه و دواتر داعش کوشتاری خەڵکی ناڕازیان ئەنجام ئەدا وهاوشانی دەوڵەتی ئەسەد  ڕاپەڕینەکەيان  خویناوی کرد.

وا ئیستاش بەبیانوی دانانی ناوچەیەکی ئارامەوە بۆ ئاوارەکانی سوریا و پاکردنەوەی ناوچەکە لە 'تیرۆریستە کوردەکان و داعش".

 بێ ئابڕوی ئەم تاوانکارە هیچ سنورێکی نیە.ئامانجی سەرەکی ئەردۆغانی فاشیست ودەسەڵاتدارانی تورکیا لەناوبردنی ئەو  کانتۆنانەیە کەلە لایەن "حیزبی دیموکراتی گەلانى سوریا"و"یەکینەکانی پاراستنی گەله "وە بەریوەدەبرێت.وه جێگرتنەوەیان بە سوپای ئازادی سوریا و هیزە کۆنەپەرست وتیرۆریستەئیسلامیەکانی سەربە تورکیا و'احرارشام" وه دووباره  جاريكى تر زەمینە خۆشکردنه وه   بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکانی داعشی ئیسلامی ئینسان کوژ .

 

ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق ئەم هێرش وپەلەمارەی دەوڵەتی تورکیا بەتوندی سەرەکۆنە دەکەین ودەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ناڕەزایەتی هەموو ئازادیخوازان وئینساندۆستان وچەپ وکۆمۆنیستەکانی جیهان وناوچەکە کە لە دژی ئەم لەشکرکیشی وئینسان کوژی وکاولکاری وئاوارەییەی خەڵکی ئە م ناوچانەن.

هەروەها بانگەوازی خەڵکی ئازادی خوازی جیهان وناوچەکە دەکەین کە ڕیزی ناڕەزایەتیەکان لەدژی دەوەلەتی تورکیاو ئەردۆغانی فاشیست بەهیزو فراوان بکەین هەتا، پاشەکشەیان پیبکەین وناچاریان بکەین کە دەست لەو تاوان ولەشکر کیشیانە هەڵگرن وبەردەم سەفارەتەکانی تورکیاو لایەنە پەیوەندیدارە نیودەوڵەتیەکان بگرین وفشار بۆسەر دەوڵەتانی جیهان بهێنین هەتا سنورێک بۆ ئەم تاوانکاریە دابنێن.

نابۆ جەنگ ولەشکرکیشی دەوڵەتی تورکیا

بەڵی بۆ ئازادی وئینسانیەت

بژی سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عێراق

١٠\١٠\٢٠١٩