ئازادی دەربڕین واتە ئازادی ڕەخنە گرتن لە دین وهەموو ئایدیلۆژیا و موقەدەساتێک!!

سەرکۆنەی دادگایی کردنی یونس ڕاوی دەکەین!!

بەپێی ڕاپۆرتێک کە تەلەفزیونی ڕۆداو بڵاوی کردوەتەوە مەلایەک بە ناوی د. ئیدریس کاریتانی سکاڵای لەسەر یونس ڕاوی سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنگەری لە دادگا تۆمار کردوە و ئەم سکاڵایە لەلایەن یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام لە کوردستان دەجوڵێنرێ و بە پێی  قسەکانی مەلا عەبدوللا کوڕی مەلا سعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلام  یونس ڕاوی لە کەناڵەکانی تەلەفزیونەوە سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی ئاینی ئیسلام و موسڵمانان کردوە لە باسی ئیسرا میعراجدا.

یەکێتی زانایانی ئیسلام لەکوردستان و مەلاکانی وەک مەلا ئیدریس بە سوود وەرگرتن لە یاساکنی سزادای عێراقی سەردەمی بەعس  دەیانەوەی ئازادی دەربڕێن بەو یاسایانە سەرکوت بکەن وکۆمەڵگە بە دادگا و زیندانی کردنی کەسانێک  وەک یونس ڕاوی چاوترسێن بکەن.

خەڵکی هەقیانە بە خورافە بڵێن خورافە و ئەفسانە، بە زانستیش بڵێن زانست. ئیسرا و میعراج یەکێکە لەو خورافانەی کە لە دینی ئیسلامدا هەیە خەڵکی پێ تەحمیق دەکرێ. یونس ڕاوی دەڵێ من نەم وتوە کە ئیسرا ومیعراج راست نیە بەڵکو ووتومە لێکدانەوەیەکی ڕاستی بۆ نەکراوە. یونس ڕاوی هەرچیەکی ووتبێت بیرو ڕای خۆی دەربڕێوە و ئازادە چی ووتوە. دینی ئیسلام سەرتاپای خورافە و ئەفسانەیە دەبی خەڵک ئازاد بێت ئەم خورافە و دواکەوتویە بداتە بەر ڕەخنە ولێکدانەوە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێرا ق لە دژی ئەم جورە دادگایەنە ڕادەوستی و ڕسوای دەکات و پشتیوانی لە یونس ڕاوی دەکات لە دژی یەکێتی زنایانی ئیسلام لە کوردستان. ئەمە تەنها کێشەی یونس ڕاوی نیە بەڵکو ڕوو بەڕوو بونەوەی بەرەی ئازادی خوازی و یەکسانی خوازی کوردستانە  لە دژێ ئیسلامی سیاسی و دام دەزگا دینیە کۆنەپەرستەکان، بەرگری کردنە لە ئازادی دەربڕێن و ئازادی بیرو باوەڕ و بێ باوەڕی.

ئەوە ئازادیخوازان نین کە دبێ بێ دەنگ بکرێن بەڵکو دەبێ ئەو دام دەزگا و مینبەرو تەلەفزیونانە دابخرێن و دادگای بکرێن کە ڕۆژانە سوکایەتی بە ژانان و لاوان و ئازادیخوازان و چالاکەوانانی مەدەنیەنیەت و تەمەدون و تەنویر دەکەن. ئەم مینبەرانە ئەم دام دەزگایانە پشت جەبهەی هێزەکانی داعش وشوێنی ڕاهێنانی ئارامن بۆ پێگەیاندنی داعشەکان کە سەرتاپای کوردستانیان خستوەتە بەر مەترسیەوە.

ئێمە بانگەوازی ئازدیخوازان و هەموو ئەو کەسانەی دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات دەکەین کە ڕێگە نەدەن کەسانی وەک یونس ڕاوی دادگایی بکرێت یان ببرێتە دادگا و بە پێی یاسای بەعسیەکان دادگایی ئازاد دەربڕین بکرێت.

بژی ئازادی  بی قەید شەرتی دربڕین!!

بژی سۆشیالیزم !!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١٢\٦\٢٠١٨