ماموستایان و فەرمانبەرانی کوردستان بۆ موچەکانیان ڕژانە سەر جادە!!

 

 

 

 

 

 ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان هەزار کەس لە ماموستایان و فەرمانبەرانی کوردستان لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک  وشارو شارۆچکەکانی تر ڕژانە سەرجادەکان لە پێناو موچەکانیان کە چەند مانگە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نەدراوە دەسی دەسی بە خەڵکی هەژارو نەداری کوردستان دەکەن. داواکاری خۆپێشاندەران دانی موچەکانیان هەموو مانگێک بەبێ دواکەوتن.

خەڵکی توڕە و هەژاری کوردستان سەرەڕای شیعاری داواکاری موچە شیعاری" بڕوخی" یەکێک بوو لە شیعارەکان دەوترایەوە. دەیان پلادکاردو لافتە نوسرابوون لە دژی حکومەتی هەرێم و یەکێتی و پارتی وگۆڕان و حزبە دەسەڵادارەکانی کوردستان. خەڵکی بەوە گەیشتون لە سایەی دەسەڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد وحزبەکانی کوردایەتیدا مافە رەواکانیان پایەماڵ دەکرێ و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ برسی ترو نەدار تر دەبن و لەبەرامبەردا دەسەڵاتداران سەروەت و سامانی کۆمەڵگە دەدزن و بەتاڵانی دەبەن هەموو کۆمەڵگەی لێ بێ بەش دەکەن.

نەدانی موچە نەک لە کوردستان بەڵکو لەسەراسەری عێراق بووەتە مۆتەکەیەک بەسەر کرێکاران و فەرمانبەران و ماموستایانەوە. دەیانەوێ قەیەرانێک کە بورژاوزی لەعێراق و کوردستان پێدا تێدەپەڕێ بدەن بە کۆڵی زۆربەی هەرەزۆری کۆمەلگەدا و ئەوپەڕی هەژاری و نەداری و بێکاری بەسەر کۆمەڵگەدا داسەپێنن. حکومەتی هەرێم و حکومەتی مەرکەزی خەڵکی کوردستانیان لە نێوان بەرداشی کێشەکانیان ڕاگرتوە. بورژوازی عێراق بە کورد و شێعە وسونەوە بە دەسەڵاتی تایەفی- قەومی- عەشایەریەکەیانەوە بەرپرسیارن لە دابێن کردنی موچە و ژیان خەڵكدا.

بزووتنەوەیەکی ناڕيزایەتی کە بەڕی کەوتوە هەمان بزووتنەوەیە کە لەسەراسەری عێراقدا بوونی هەیە سەدان قوربانی داوە تا ئێستا، خەڵکی کوردستان لە بەرژەوەندیاندایە شان بەشانی خەڵکی سەراسەری عێراق بزووتنەوکەیان ڕێکبخەن و بزووتنەوەیەکی سەراسەری فراوان وبەهێز بەڕێ بخەن. هەر خۆشباوەڕیەک بە حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی کازمی بزووتنەوەکەیان شکست پێدەدا.

کرێکاران ، ماموستان، فەرمانبەرانی ناڕازی!

ئێمە وەک حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە هەمووتوانایەکمانەوە پشتیوانتانین و بۆ سەرکەوتنی بزوتنەوەکەتان دەس بۆ هەموو شێوەکانی خەبات دەبەین. مانگرتن و خۆپێشاندان و کۆبوونەوە وڕێکخراوبوون، باشترین هەنگاوەکانن لە ئێستادا بۆ بەهێز کردنی بزووتنەوەکەتان وهەنگاو نان بەرەو سەرکەتن. هەروەها بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین بەم بزووتنەوەیەوە پەیوەست بن، مافی زەوتکراوتان لە قورگی ناسیونالیزمی  کورد و حزبە دەسەڵاتدارەکان دەربهێنن.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢\٢١\٢٠٢٠