هەڵمەتی دەزگاکانی ئاسیش و هێزە سەرکوتگەرەکانی سڵێمانی بۆ سەر هاوڕەگەزخوازان بە توندی ئیدانە دەکەین!!

 هێزەکانی ئاسیش و پۆلیسی سلێمانێکی لە هەڵمەتێکی دڕندانە و بێشەرمانەدا بەپشتیوانی دەیان ماشین بە چەک وچۆڵەوە دەستیان دایە دانانی خاڵی پشکنینن و گرتن و تۆقاندن بەشێوەیەک کەهێج جیاوازی لەگەڵ هەڵمەتەکانی حکومەتی بەعس و مولازم موحسنەکان نەبوو بۆ گرتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی ئۆپۆزسیون لە سەدەی ڕابردوودا. بەرپرسەکانی هەڵمەتەکە دەڵێن ئاسایشی کۆمەڵگە تێکدراوە ئەم هەڵمەتەیان بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە و بۆ پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵگەیە. ئەم هەڵمەتە بێ شەرمانیە بۆ سەر هاوڕەگەزخوازەکان لە شاری سلێمانیدا لەژێر ناوی بەرگری لە تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگەدا بەرپا کراوە، وەک بڵێی ئاسیشی کۆمەڵگە لەبەر بوونی هاوڕەگەز خوازان بەتەواوەتی کەوتبێتە مەترسیەوە. وەک بڵێ هاوڕەگەز خوازی تاوان بێت ئەم توێژە کۆمەڵایەتیە بوونیان مەترسیدارە و قەدەغەیە دەبێ قەلاچۆبکرێن. ئەم هەڵمەت هێچی کەمتر نیە لە هەڵمەتی ژن کوشتن لە کوردستاندا لە ژێڕ ناوی پاراستنی شەرەفدا. دەیان هەزار ژن تا ئێستا کوژراون لە گۆرستانە بێ ناونیشانەکدا نێژراون لە کوردستان. هەڵمەت بۆ سەر هۆمۆسیکشوالەکان و ترانس سێکشوالەکان لەلایەن هێزە دڕندە ئیسلامی و قەومیەکانی عێراق و کوردستان کارێکی دڕندانە و بێ شەرمانە و هەمەجیە ، میلیشیا ئیسلامیەکان سەدان لاویان بە پارچە بلۆک کوشت لە بەغدا بە تاوانی" ئیمۆ" بوون. ناسیوناڵیزمی کورد و حزبە ئیسلامیەکان و پیاوانی دینی لە هاوشانی یەک ئەم هەڵمەتە ئەنجام دەدەن. خەڵکی کوردستان دەبێ چاو لە ڕۆژئاوا و ژیانی غەربی بکەن، پراکتیک کردنی سێکس بۆ ئینسانە باڵغەکان دەبێ ئازاد بێت، ئینسان ئازادە دەیەوێ کێ بێت و کێی خۆش بویت چی مەیلێکی سێکسی هەیە، مەیلی سێکسی جیاواز و هاوڕەگەزخوازی و ترانسێکشواڵتی مافی هەر مرۆڤیکە، کەس بۆی نیە مەیلی سێکسی کەس لە قاڵبدات نە دەوڵەت نە دەزگا دینیەنکان و دارودەستە ئیسلامیەکان بۆیان نیە هێڕش بکەنە سەر ژیانی شەخسی خەڵک وئەم تۆێژە کۆمەڵایەتیانە و پەلاماریان بدەن لەژێر ناوی تێکدانی ئاسیشدا. ئەوە ئەوان و دەسەڵاتی ئەوانە کە ئاسیشی کۆمەڵگەیان تێکداوە. ئێمە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق بەرگری دەکەین لە هاوڕەگەزخوازان و ترانس سێکشوالەکان و هێڕشی دڕندانەی دەسەڵاتەکانی سلێمانی بە توندی ئیدانە دەکەین. بانگەوازی هەموو ئینسانە ئازادیخوزەکان دەکەین بێنە مەیدان و دیفاع لە بنەماکانی سیکولاریزم لەوانە جیای دین لە دەوڵەت، ئازادیە فەردی و مەدەنی و سیاسیەکان ، هاوڵاتی بوونی یەکسان بکەن. ئەم بنەمایانەی سکیولارێزم و تەمەدون و شارستانیەت و لەگەڵ پێشەروەیە کۆمەڵایتەیکانی جتهاندا دێتەوە پێچەوانەکەشی کوردستان دەکاتە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوی داتەپیوی سەدەکانی ناوەراست

 

. حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ٢\٤\٢٠٢١