تاوانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران مەحکوم دەکەین، پشتیوانی مانگرتی گشتی دەکەین!!

جمهوری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی شەمەی ڕابردوودا دوو تاوانی گەورەی ئەمجام دا کە کارنامەی ڕەشی جمهوری ئیسلامی ڕەش تر تاریک تر کرد. جمهوری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا هەرسێ زیندانی سیاسی رامین حسێن پەناهی و لوقمان و زانیارمورادی لە سێدارە دا و لە دژی خواست و تێکۆشان ئارەزوکانی سەدان کەس لەسەراسەری جیهان لە دژی سزای لە سێدارە دانی ئەم لاوانە بۆ هەڵوەشانەی سزای لسێدارەدانیان، بەڵام جمهوری ئیسلامی ئێران دڕانە دڵی هەموو ئینسانەکانی کردە بەردوو ئەو سێ لاوەی کوشت.
لە هەمان ڕۆژدا بە موشەکی دور هاویژ و لە ژێر چاودێری فرۆکەی بێفرۆکەواندا بارەگاکانی هەردوو جەناحی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی موشەک باران کرد و تا ئێستا ١٧ کەس کوژار و نزیکەی چل کەس بریندای هەیە لە قوڵای کوردستان عیراقدا ئەم تاوانەی ئەنجام داوە، تاوانێکی تریان لە دژی ئۆپۆزسیون و چالاکی سیاسی ئەمجام دا.
لە هەمان کاتدا جمهوری ئیسلامی ئێران وتوررکیا ناوچە سنووریەکانی کوردستانیان بە موشەک و خومپارە داگرتوە و زیاتر لە ٢٠٠ خیزان ئاوەرە بوون شوێنی حاڵ و ماڵی خۆیان جێ‌هێشتوە ئاوەرەی شوێنەکانی تر بوون. 
جمهوری ئیسلامی ئێران هار بووە و هستریای مەرگ دایگرتوە بە چوار دەوری خۆێدا تاوان ئەنجام دەدات، کوشت و کوشتار دەکات. ئێمە بەتوندی ئەم تاوانانە مەحکوم دەکەین، هاودەردی لەگەڵ خێزانی ئەوگەنجانە کە لەسێدارە دراون و لەگەڵ کەس کاری ئەوانەی لە بارگاکانی حزبی دیموکرات کوژراون پێشان دەدەین. 
ئێمە دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری ئێران و هەموو ئەو حزب و لایەنانەی بانگەوازی مانگرتنی گشتی و سەراسەریان لە ١٢\٨\٢٠١٨ ڕۆژی جوارشەممەی داهاتوو لە کوردستان ڕاگەیاندوە . بانگەوازی هەموو ئازدیخوازان دەکەین لە کوردستان و لە عێراق لەسەراسەری جیهان لە دژی جمهوری ئیسلامی ئێران بێنە مەیدان، هاوپشتی و هاوخەباتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و ئێران پێشان بدەن. ڕێگە نەدەن جمهوری ئیسلامی ئێران ناوچەکە لە خوێن هەڵکێشێ.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق 
٩\٨\٢٠١٨