دیموکراسی وئازادی


مەهتاب لە ئەسفەهانەوە
پرسی دیموکراسی وئازادی بەردەوام لەناو خەڵکدا پرسێکی گرنگ بوە.ئایا ئەم دوانە جیاوازی هەیە لەنیوانیاندا؟بۆچی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری زیاتر ناوی ئازادی ئەبات وەدیموکراسی کەلە ڕوانگەی خەڵکەوە هەمان مانای ئازادی ئەبەخشێت کەڵک وەرناگرێت؟لە ڕوانگەی ئێوەوە جیاوازیەک هەیە؟ئەگەر هەیە چیە؟من سەرم لێی دەرناچێت.
مەهتابی خۆشەویست
دیموکراسی هاوتای ئازادی نیە.بەڵکو دەربڕین وگێڕانەوەی چینی سەرمایەدار،واتە لە سەدا یەکی دەسەڵاتدارەکانی هەموو وڵاتانە،لە دەستەواژەو تێگەشنی ئازادیە.لە روانگەی سیاسیەوە دیموکراسی لە باشترین دۆخدا،واتە لەوڵاتانی پێشەسازی ڕۆژئاوا کە بەلانکەی دیموکراسی ناوی دەبرێت،بنیاتنراوە لەسەر دەنگدانی هەر چەند ساڵ جارێکی هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردن دەسەڵاتدارانی حکومەتی لەنیوان دووسێ حیزبی دەسەڵاتداردا کە بەنۆرە دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن وە لەبنەڕەتەوە درێژە پێدەری هەمان سیاسەتن.لەڕوی کۆمەڵایەتیشەوە دیموکراسی لە بەڕەسمیەت ناسینی ئازادی ویەکسانی مافەکانی خەڵک تێ ناپەڕێت.ئەم هەلومەرجە لە دیکتاتۆرە بێ پەردەکانی هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی کە هەڵبژاردنەکانیشی دانراون و هەتا لەسەر کاغەزیشدا مافەکانی خەڵکی بەڕەسمی ناناسن باشترە بەڵام بەهیچ جۆرێک بەمانای ئازادی هاوڵاتیان نیە.ئازادی پیش هەر شتێک پێویستی ژێرپێ نان وهەڵوەشاندنەوەی زەبری ئابوری.کرێکارێک کە ناچارە ڕۆژی هەشت کاتژمێر لە ژیانی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوەی ژیانی خۆی وخێزانەکەی پێدابین بکات بەکردەوە ئازاد نیە.کات و هەل وهێزی مالی کەڵک وەرگرتنی لە مافێک کە لە سەر کاغەز پێیان داوە.مافی شوینی نیشتەجێ بوون و تەندروستی وخوێندن وسەفەر وخۆشی وبەهرەمەندبون لە بەهرەوبەشی ژیان کەخۆی خولقێنەریەتی،نیە.حوکمی ئابوری لەکردەوەدا هەموو ئەومافانە دەخاتە ژێر پێوە.لە ڕوی سیاسیشەوە هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری هێج جۆرە بەشداریەکیان لە چارەنوسی سیاسی خۆیاندا نیە.هەر چوار پێنج ساڵ جارێک لەژێر تۆپ بارانی تەبلغاتی دوو سێ حیزبی حکومەتیدا یەکێکیان دەگەیننە دەسەڵات وە هەتا چەند ساڵی تر دەستیان بەهیچ جێگایەک ناگات هەتا جارێکی تر هەمان یاری دوبارەبکەنەوە.
بۆ ئێمە کۆمۆنیستەکان ئازادی پێش هەموو شتێک واتە ژێرپێ نانی زەبری ئابوری.واتە هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی کرێ وگێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان.ازادی واتە بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک لە بەڕیوەبردنی کۆمەڵگە.واتە هەڵبژاردنی بەرپرسان لە هەموئاستەکاندا لە ڕێگەی شوراکانی خەڵکەوەو لابردنی بەرپرسان هەرکاتێک شوراکان ویستیان.سیستەمی شورایی کردەی ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵکی لە جێی دیموکراسی نوێنەرایەتی لە سیستەمی پەڕلەمانیدا دادەنێت وە ئەمە ئاڵوگۆڕێکە لەباری چۆنایەتیەوە لە ڕزگاری وئازادی کۆمەڵگە.
لەڕوی کۆمەڵایەتیشەوە ئێمە خۆوازیاری فراوان ترین ئازادیە سیاسی ومەدەنی وماف ویاساییەکانین لە کۆمەڵگەدا.لە ئازادی بێ کۆت وبەندی دەربڕین وچاپەمەنی وڕێکخراوبون وحیزبایەتی وناڕەزایەتی ومانگرتن تا ئازادی هاوڕەگەزبازی و هەردوو ئازادی تەوای هاوڵاتیان لە پەیوەندی سێکسی وژیانی تایبەتی هەتا ئازادی ڕەخنە و گاڵتەپێکردنی هەموو پیرۆزیەکان وتابۆ ئاینی و ڕەگەزی ومیللی ونیشتیمانی .پێش مەرجی وەدیهاتنی کردەیی هەمەلایەنەولەگەڵ تۆمارکرنی هەمو ئەم ئازادیەی مافە-کۆمەڵایەتی ئازادی لە زۆرەملیی ئابوری وە ئەمە تەنها بە لەناوبردنی نیزامی سەرمایەداری مەیسەر دەبێت.
وەرگیڕانی کاوە عومەر

٢٩\٤\٢٠١٩