یاداشتەکانی هەفتە

حەمید تەقوایی

حیجابی ئیسلامی هێمای کۆیلایەتی ژنانە

ئەو بزوتنەوەیەی کە دژی حیجاب دەستی پێکردوەو  دامێنەکەی لەفراوان بونەوەدایە لەدژی حیجابی زۆرەملییە.دەوڵەت بەفشاری جۆرەها هێزی ئاسایشی و سەرکوتگەر حیجابی بەسەر ژناندا سەپاندوە وە لەبەرامبەردا بزوتنەوەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی باڵاپۆشی  زرەملی پێکهاتوە.ناڕەزایەتی لە دژی باڵاپۆشی زۆرەملی وبەتایبەتی هەڵوەشانەوەی بەکردەوەی حیجاب هەنگاوێکی گرنگ و چارەنوس سازە لە بزوتنەوەی ڕزگاری ژناندا بەڵام ڕەخنە لە حیجااب و ناڕەزایەتی لە دژی حیجاب لە کێشەی بەزۆری وە یا هەڵبژاردنی ئەو زیاتر ڕەوات.یەکەم حیجابی نازۆرەملی بونی دەرەکی نیە.تەنانەت ژنێک کە حیجابی قوبوڵکردوە و وابیر دەکاتەوە کە بە ئیرادەی خۆی پۆشیویەتی لەژێر کاریگەری وفشاری ئاین ونەریتی کۆنەپەرستانەی ئاینی وپیاوسالارانەدا ڕازی بوە بەحیجاب.دوهەم حیجاب بەتەنها جۆرێک پۆشاک نیە بەڵکو هیماو ڕەمزی ژێردەستەی و بێ مافی ژنانە.لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ژن کۆیلەی سێکسی و وەسیلەی کەڵک و چێژ وەرگرتن و"کێڵگە"ی پیاوە،کاڵایەکی پەیوەندیدارە بە باوک وبراو هاوسەرکەیەوە.شەرەفی ئەوانە وە لەبەر ئەوە ئەبێت لە چاوی نامەحرەم(ئەو پیاوانەی کە خاوەنی شەرعی ئەو کاڵایە نین.)بپارێزرێن.حیجاب،هەر بەوشێوەیە کە ئیمامە بێ شەرم ودواکەوتوەکان کاتی نوێژی هەینی لە چوارچێوەی پەندو نمونە قیزۆونەکانیاندا ڕایدەگەیەنن. ڕوپۆش وپێچانەوەی ئەم کاڵای سێکسیەیە.ئازادی وڕزگاری ژنان بەبێ ڕەخنە و ڕەدکردنەوەی حیجاب وهەموو ئەو باوەڕو خوڕەوشتە ئاینی و داب ونەریتە پیاوسالارانەی کە حیجابیان  وەک هێمای "شەرەفی ژن"و"غیرەتی پیاو"ئەزانن لەتوانادا نیە.

وەرگێڕانی کاوە عومەر

تێبینی ئەم بابەتە لە لاپەڕەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران لە فەیسبوک وەرگیراوە