دەوڵەتی فاشستی تورکیا جارێکی تر دەستی بە خوێنی هاوڵاتیان کوردستان سوور بوو!!

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە تورکیا و بۆردوومانی دوو گوند لە بناری قەندیل کرد، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە هەموویان لە یەک خێزانن. گوندەکانی بڕەدێ و عاشقووڵکە بۆردوومانکراون و بەهۆیەوە چوارکەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندارن. بەگوتەی شایەتحاڵەکان عەبدوڵڵا ئاڵی مینە لەگەڵ سێ منداڵی گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵی دیکەی لەگەڵ هاوژینەکەی و بووکێکی بریندارن.
دەوڵەتی فاشستی تورکیا ناوچەیەکی فراوانی لە کوردستانی عێراقی کردوەتە شوێنی داگیرکاری و مانوری سەربازی و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکو چۆڵێک لە بەرامبەر خەڵکی کوردستاندا. دەسەڵاتدارانی هەرێم خوێنساردانە پاساو بۆ بۆردموانەکانی تورکیا دەدۆزنەوە و پاساوی دەدەن وەک ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتیەکیان لەسەر نەبێ لەبەرامبەر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستاندا.
منداڵانی کوردستان بەشی شێریان بەردەکەوێت لە تاوانکاریەکانی بوردومانەکانی تورکیا و ئێراندا، سێ منداڵ کوژراون و سیانی تریش بریندار بوون تەنها لەم بوردومانەدا، ناسێوناڵیزمی کورد و بە تایبەتی پارتی و یەکێتی ژیانی خەڵکیان کردوەتە قوربانی بەرژەوەندیە مادیەکانی خۆیان لەگەڵ ئەم دەولەتاندا.
ئێمە بەتوندی ئەم تاوانە بەربەری و وەحشیانەیە سەرکۆنە دەکەین ڕایدەگەیەنیین هیچ پاساوێک قبوڵ ناکەین بۆ ئەم تاوانە قێزەون و فاشیانەیە. هەروەها حکومەتی هەرێم و حزبە ناسێوناڵستیەکان ڕسوادەکەین، ئەوان لە ئاستی بەرپرسیارێتی خەڵکی کوردستاندا نین و نەبوون. ئێمە وێڕای بانگەوازی خەلکی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی و ڕوو بەڕووی بوونەوەی دەوڵەتی تورکیا هاوپەیمانەکانینان لە ناوەوە ولە دەرەوەی کوردستان، بانگەوازی خەڵکی موتەمدین و ئازادیخوازی جیهان دەکەین ڕوو بەڕووی ئەم تاوانانەی دەوڵەتی فاشستی تورکیا ببنەوە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق 
٢٧\٦\٢٠١٩