پرسەنامە

وێنەی بانو

بەداخەوە ئەمڕۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران یەکیک لە ڕوخسارە ئینسان دۆست وئازادیخوازەکانی خۆی لە تەشکیلاتی ڕۆژهەڵاتی کەنەدا لەدەستدا.بی بی هیل ناسراو بە (بانو) خەبرزادە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا دڵە گەورەو پڕ ئومێدو ئارەزوە ئینسانیەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.هاوڕێ بانۆ سەرباری هەڵکشانی تەمەنی زۆر بە دەگمەنن ئەو کۆڕو کۆبونەوەو مەراسیمە سیاسیانەی حزبی کۆمۆنیست کریکاری کە ئەم ڕوخسارە شیرینە بەشداری تێدا نەکرد بێت،بینی بەردەوامی ئەم ئینسانە بەتەمەن وپڕ ئومێدە بۆ ئێمە زۆر ئومێد بەخش بوو.

لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هاوڕێ حەمید تەقوایی وخێزان وکەسوکارو هاوڕێ ونزیکەکانی هاورێ بانوی ئازیز ڕادەگەینین و لەم خەمەدا خۆمان بە شەریک دەزانین.

یادی ئازیزی بەرزو بەڕێز بێت

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

١٣\١١\٢٠٢٠