گوزارشی بەشداری حیزب لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیلە بەردەم پەڕلەمانی ئۆنتاریۆ لە تۆرۆنتۆ دژ بە تیرۆری کاوە گەرمیانی

ئەمڕۆ ١٥/١٢/٢٠١٣ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ هە تا ٤ ئیوارە بە مەبەستی وەستانەوە  بە دژی تیرۆری  کاوە گەرمیانی و بەرگری لە ئازادی لە کوردستان کۆمەڵکی بەرچاو لە خەڵکی ئازادی خواز و حیزب و لایەن و کەسایەتی ڕۆشبییرو هەڵسوڕاوانی سیاسی ، کە کۆمەڵیک لە کادیرانی( حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق) یش بەشدار بوون تێدا  لە بەردەم پەڕلەمانی ئۆنتاریۆ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆبونەوە . جیگەی ئاماژەیە کە ئەم کۆبونەوەیە لە لایەن (گروپی بەرگری لە مافە مەدەنیەکانی خەڵکی کوردستان )بانگەوازی بۆ کرا بوو.سەرەتا  سەرگوڵ سەلمە هە ڵوسوڕای بەرگری لە مافەکانی ژنان  وەک بەڕێوە بەری گردبونەوەکە قسەو باسکی کورتی کرد سەبارەت بە ئامانجی کۆبونەوەکە و پاشان نامەی گروپەکە کە بۆ پەڕلەمان و ڕێکخراو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەنەدا ئامادە کرابوو کە تیدا داوا کراوە کە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە تیرۆری (کاوە گەرمیانی ) بەرامبەر بەدەسەڵاتدارانی هەریمی کوردستان دەربڕن .  پاشان نوێنەری حیزب و لایەن و چەند کەش لە ڕۆژنامە نوسان و هەڵسوڕاوانی مافەکانی ژنان قسەو باس و ووتاریان پێشکەشکرد . کە هاوڕێ( کاوە عومەر)کادری ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عیراق ووتەیەکی پیشکەشکرد  ،کە تیدا  سەرەتا ئەو کارە تیرۆریستی یەی مەحکوم کردو  پاشان ئاماژەی بەوەدا کە هەر ئیستا دەسەڵات خەریکی سیناریۆ داتاشینە بۆ بەلاڕیدا بردنی کەیسەکە ی کاوە گەرمیانی   و بۆ شەق خستنە ناو  ڕیزی ناڕەزایەتی یەکان  ، وە  جەختی لە سەر ئەوە کردوەکە هیچ سیناریۆیەک  ناتوانی پاشەکشە بە بەرەی ئازادی خوازی بکات  ئیمە هەتا بەدادگای گەیاندنی تاوانباران و نەخشە بۆ دارێژەرانی تاوانەکە لە دادگایەکی ئاشراو سەربەخۆدا کۆڵنادەین وە لە کۆتایدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرمی کوردستان بەرپرسن لە دابینکردنی ژیان و گوزەرانی خێزانەکەی کاوە گەرمیانی .

ئامادەکردنی :کاوە عومەر