سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان !!

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢\٨\٢٠٢٠ خەڵکی کوردستانی عێراق ڕژانە سەرجادە و بە دژی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد بە هەموو حزب و دەستەو تاقمە دەسەڵادارەکانیانەەوە. لەهەندێ لە شارەکان وەک قەڵادزێ خەڵک مەقەڕی گۆڕانیان سوتاندو مەقەڕی پارتیان بەرد بارن کرد، لە ڕانیە ڕوو بەڕوو بونەوە لەنێوان خۆپێشاندەران و خەڵکدا ڕووی دا گازی ئەشک ڕێژیان تەقاند بەڕووی خەڵکدا. لەهەولێرو دهۆک پارتی زۆربەی هێزەکانی ڕژانە ناو جادەکان و باخچە گشتیەکان و دەستی کرد بە ڕەشبگیری خۆپێشاندەران و هەڵی کوتانە سەر ماڵان بۆ گرتنی خۆپێشاندەران.

خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ ڕاپەڕینی بەشەکانی تری عێراقیان بینیوە و وەزعی لوبنان و مانگرتنی کرێکارانی ئێران و بەرز بونەوەی بزووتنەوەی سەرنگونکردنی جمهوری ئێسلامی ئێرنیان لە پێش چاوە، بۆیان ڕوون بوەتەوە تەنها بەهێزی خۆیان دەتوانن ژیانی خۆیان بگۆڕن. ئەوەش ڕۆشنبوەتەوە تاکە ڕێگایەک کە ژیانیان بگۆڕێت ڕووخانی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی سی ساڵە ناسێونالیزمی کوردە.

خەڵکی کوردستان لە ١٧ شوباتدا تەجروبەیەکی جدی وپرۆڤەیەکی شۆڕشگێرانەیان ئەنجامدا و بۆیان ڕۆشنبوەتەوە هیچ باڵێکی ناسیونالیزمی کورد و دەستە تاقمی ئیسلامی ناتوانی ئامانجەکانی ئەوان بەدی بهێنی دوای ئەوەی کە گۆڕان سواری ملی تێکۆشانی ٦٢ ڕۆژەی خەڵک بوو و دواتر جێگای خۆیان لە پەرلەمان و حکومەتدا کردوە لەسەر حسابی تێکۆشانی خەڵک.

ئیتر کاتی ئەوە هاتوە خەڵکی کوردستان پشت بەهێزی خۆیان ببەستن، نە حکومەتی کاتی و نەحکومەتی تەکنوقرات ناتوانی ئامانجی تێکۆشانی ئەوان بە شوێنی بگەیەنێ بەڵکو رێکخراوبونی ئەوان لە گەڕەک و شارو شارۆچکەکان و ڕێکخراوبونیان لە شوراکان و کۆمیتەکانی ڕابەرایەتی شۆڕش ڕێکخراو بکەن هێزی ملیونی ڕێکخرابووی خۆیان بهێننە مەیدان و دەسەڵاتدارێتی وبەڕیوەبردنی جەماوەری و لە خوراە دمەزرێنن.

خەڵکی کورستان پێویستە خەباتیان گرێ بدەنەوە بە خەباتی جەماوەری سەراسەری خەڵکی عێراقەوە و پێویستە سیستەمی حکومڕانی لەسەراسەری عێراق سەرەوژێر بکرێ ، دەسەڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد و شیعە و سونە کە حکومەتێکی دینی- قەومی عەشێرەتیە بڕوخێنرێ و دەوڵەتێکی سکیولار و ئازاد و یەکسان خۆشگوزەران دروست بکەن.

ئەرکی کۆمۆنستەکان و سۆشیالستەکان و ڕابەرانی بزووتنەوەی کرێکاریە لە کوردستان دەسپێشکخەری ڕێکخستنی خەڵک و دامەزراندنی ئورگانەکان شۆڕش دروست بکەن و چاوساغی خەلكی کوردستان بکەن، بەرنامەیەکی ڕۆشن بۆ شۆڕش بخەنە ڕوو و خەباتی کڕێکاران و جەماوەری کوردستان گرێ بدەنەوە بە خەباتی سەراسەری خەڵکی عێراقەوە، دەبی ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی کە بەتەواوەتی لە بنبەستدان تێک بشکێنرێت.

سەرکەوتن بۆ خەباتی سەراسەری خەڵکی کوردستان !!

بڕوخی دەسەڵاتدارێتی ناسیونالیزمی کورد!!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١٢\٨\٢٠٢٠