نابۆ سەرکوتی ئازادی دەربڕین وچالاکی سیاسی و ڕیکخراوەی لە کوردستان
ئازادی دەستبەجێی و بێ کۆت وبەند بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنوس وچالاکوانەدەستگیرکانی هەولێر


هەروەک دەزانن سەرکوتی ئازادی بیرو ڕا وتیرۆری هەڵسوڕاوانی سیاسی و جەماوەری وڕۆژنامەنوسان بەشێک بووە لە کارنامەی ٣٠ساڵەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی وهێشتاش هەر دڕێژەی هەیە،بەدیاریکراویش ئەوەی کە پارتی ویەکێتی لەپیش کابینەی نۆهەمدا و بەبێ یاساو لەپەناو پاساردا ئەنجامیان ئەدا،ئێستا لەژیر سایەی کابینەی نۆیەمدا سەرکوتی بیروڕاو دەربڕین وخۆپیساندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستانیان کردوەتە یاسا،لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دەست بەکار بونی کابینەی نۆهەمدا بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئیمە شاهیدی دەستگیرکردن وزیندانیکردنی چەندین ڕۆژنامەنووس وچالاکوانی سیاسی وجەماوەری بووین،وا ئیستاش لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دەستیان داوەتە شەپۆلێک لە دەستگیرکردن وزیندانی کردنی ئازادیخوازان وهەڵسوڕاوانی سیاسی وجەماوەری کەلەدژی لەشکر کیشی وبۆمباران ودەستیوەردانی تیکدەرانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا هەوڵی ڕیکخستنی خۆپیشاندان وکۆبونەوەی ناڕەزایەتی دەربرینیان داوە لەڕۆژی ٢٢\٧ هەنێک لە ڕیکخەرانی ئەو کۆبونەوە ناڕەزایەتیە کەناوەکانیان لەخوارەوە هاتووە لەلایەن هیزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون:-
ڕۆژنامەنووس(هاوڕێ کوردی)
(سابیر زەندی) چالاکی سیاسی
(لیزا بکر) ڕێکخرانی خۆپیشاندانەکان ڕفێنران

ئێمە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق بەتوندی ئەم کارە سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتدارانی کوردستان وبەدیاری کراویش زۆنی زەرد مەحکوم دەکەین وبەتوندی لەدژی دەوەستینەوە و داوا لە هەموو ئازادیخوازان و ئینسان دۆستان دەکەین کە بەفراوانی و هەرچۆن بۆیان گونجاوە دەنگی ناڕەزایەتی لەبەرانبەر ئەم سەرکوتگەریانەدا هەڵبڕن تا بەهەموان بتوانین دەسەڵاتداران ناچار بکەین سەرجەم زیندانیەکان ئازاد بکەن وئازادی دەربڕینی بێ کۆت وبەند بەڕەسمی بناسن.
زیندانیەکان دەبێت دەست بەجێ وبێ کۆت وبەند ئازاد بکرێن ونابێت هیچکەس ولەژیر هیچ بیانویەکدا لەسەر ئازادی دەربڕینی بیروڕا لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت وزیندانی بکرێت وڕوبەڕوی توندوتیژی دەرونی وجەستەی بکڕێتەوە.
ڕسوایی وشەرمەزاری بۆ سەرکوتگەرانی ئازادی
بژی ئازادی بێ کۆت وبەندی دەربڕین وڕیخراوبون وخۆپیشاندان ومانگرتن
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٦\٧\٢٠٢٢