تاشینی سەرو سمێڵی لاوێکی کاکەی بەتوندی مەحکوم دەکین!!

 

دوێنی چەند ئۆتۆمبیلێکی چەکداری حەشدی شەعبی  لە شاری کەرکوک هێڕش دەکەنە سەر لاوێکی کاکەیی و رایدەکێشنە نێو ئۆتمبیلەکەیانەوە، سەرو ڕیشی دەتاشن و ئەتکی دەکەن. ئەم کارە قێزە ونەی چەکدارانی حەشدی شەعبی ناڕەزایەتی خاڵکی ناوچەی کاکەی لێکەوتەوە هەزاران کەس لە کەرکوک کۆدەبنەوەو ناڕەزایەتی دەردەبڕین. لەسەراسەری عێراق دا ئەم کارەی حەشدی شەعبی کاردانەوەی لێکەوتەوەو ڕوو بەڕووی ناڕەزایەتی هەزاران کەس بووە.

سمێڵ بەلای هەڵگرانی ئاینی کاکەیی پیرۆزی خۆی هەیە و کاکەیەکان سمێڵیان ناتاشن هەموویان بە سمێڵی گەرەوە دەردەکەون، هەر بێڕێزیک بە سمێڵی کاکەیی بێ ڕێزیە بە ئاینەکەیان. ئەوانەش ئەم هێڕشەیان کردوەتە سەر ئەو لاوە کاکەییە بەهەمان ئامنج بووە ئەوان دەزانن ئەمە ئەتک کردنە وپیشێل کردنی کەرامەتی ئەوانە.

حەشدی شەعبی یەکێکە لە میلیشیا چەکدرارە ئیسلامیەکانی عێراق یەکێکە لەو هێزە دڕندانەی عێراق ڕۆژانە تاوان ئەنجام دەدات و دڕندایەتی دەکات. هەزاران لاوی ناوچەی غەربیە و سونە نشین بەدەستی ئەمانە کوژراون یان ڕفێنراون و بێ سەرو شوێن کراون لەسەراسەری عێراقدا تاوان ئەنجام دەدەن و سەدان لاوی شۆڕشی ئکتۆبەریان لە خوێندا نوقم کرد. ئەم هێزانە زۆربەیان لە عەلی خامنەییەوە دەستور وەردەگرن، ئەمانە داردەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و لەهیچ تاوانێک سڵ ناکەنەوە، سەرکوت کردنی کەمە ئاینیەکان وەک کرستیان و کاکەیی مەندایی و ئەوانی تر بەشێکە لە کارنامەی ڕەشی ئەم میلیشیایانە. ئەمانە دەیان لاویان لە بەغدا بە بلۆک کوشت لەژێر ناوی ئیمۆ!!

ئێمە لە حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق هاوپشتی خۆمان بۆ خەڵکی هەڵگری ئاینی کاکەیی دەردەبڕین لەم ناڕەزایەتیانەدا دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوان بەهەموو شێوەیەک پشتیوانییان لێدەکەن، بکەرانی ئەم تاوانە دەبێ بگیرێن و دادگایی بکرێن. خەڵکی ئازادن لە شێوەی داهێنانی سەرو ڕیش خۆیاندا چی بە هۆی بیرو ڕایەکی دینەیەوە بێت یان هەر شتێکی تر وئەمە بەشێکە لە ئازادیە مەدەنی و ئازادی دەربڕێن.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٤ تەموز ٢٠٢٢