هەموان "چارلی" نیین!

حەمید تەقوایی

بۆچی سی ئین ئێن و سەرجەم تەلەفزیۆن و بڵاوکراوە سەرکییەکان لە ڕۆژئاوا کاریکاتۆرەکانی چارلی ئیبدو بڵاوناکەنەوەو سەرلەنوێ لە چاپی نادەنەوە ؟" (مایک سمر کونیش، ئامادەکارو بیژەری بێژەری کەناڵی سی ئێن ئێن)

من"چارلیم دروشمی خەڵکی توڕەیە لە تاوانکاریەکەی پاریس ، بەڵام حسابی دە زگا ڕاگەیاندنە سەرکی و دەوڵەتی یەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ خەڵک جیایە.

بێژەرەکەی سی ئێن ئێن بەناوهێنانی ژمارەیەک لە تۆڕە تەلەفزیۆنی و بڵاوکراوە دیارەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا کە خۆپاریزی ئەکەن لە چاپکردنی کاریکاتۆرەکانی چارلی ئیبدو ئەپرسێت هۆکاری ئەمە چی یە؟ ترسە یان هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی؟

وەڵامی ئەمە هیچکامێک لەم دولایەنە نیە . هۆکارە کە سیاسەتیکە کە زاڵە بەسەر دەزگاڕاگەیاندنەسەرکی ودیارەکانی ڕۆژئاوادا.ئەم دەزگا ڕاگەیاندنانە سیاسەتی دەوڵەتەکانیان پەیڕەودەکەن، وە جیاکردنەوەی حسابی تیرۆریستان لە "ئسلامی ڕاستەقینە" و پاریزگاریکردن ومەیداندارکردنی ڕەوتە ئیسلامیە "موعتەدیل و میانە ڕەوەکان"گۆشەیەکی ئەم سیاسەتەیە.تیۆری و فەلسەفەی ئەم سیاسەتەش پۆست مۆدێرنیزم و نیسبیەتی فەرهەنگی هیناویەتی یە کایەوە.

هەر لەسەر ئەم بنەمایە بوو کە دوساڵ لە مەوبەر پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکی لە سەر بنەمای پاراستنی ڕێزی ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلام لە ڕاگەیاندنەکاندای پەسەند کرد. وەستاندن وسانسۆرو کۆت وبەند دانان لە سەر ڕەخنەگرتن لە ئاتن هەتا لە دەوڵەتە ئەوروپی یەکاندا مەسەلەیەکی دامەزراوەی یە .

ڕاگەیاندنیەکانی هاوشێوەی چارلی ئیبدو پێچەوانەی ڕەوتی باون(دژەباو)ولەبەرامبەر ئەم سونەت وسیاسەتە ڕاست و کۆنەپەرستانەیەدا وەستاون . هەرئیستا کردەوە تیرۆریستیەکەی پاریس کیشەی ئازادی بێ کۆت و بەند و بەتایبەتی و بەدیاریکراویش ئازادی بێ کۆت و بەندی ڕەخنەگرتن و گاڵتەکردن بە ئاینی جارێکی تر هینایەوە مەیدانی کێشمەکێش و چەقی سەرنجی ڕایگشتی و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی چوتە سەرو قسەی لەسەر دەکرێت .لەیەک بەرەدا ئیسلامی سیاسی ،هیزە مەزهەبی یەکان،دەوڵەتەکان و دەزگا ڕاگەیاندنە سەرەکی یەکان و پۆست مۆدێرنیستەکان و لاەنگرانی نیسبیەتی فەرهەنگی وەستاون وە لەبەرەکەی تردا هێزە چەپەکان، ئاتەئیستەکان،سیکۆلارەکان و جەماوەری ئازادیخواز.

ئەم قوناغەتازەی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئیسلامی سیاسی ،بەپەرچەم لەدەست هێزە شۆڕشگێڕەکانی لە نمونەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدایە کە ڕەخنەی ڕادیکاڵ و بێ پێچوپەنا لە ئیسلام و هەموو پیرۆزیەکان وتابۆ ئیسلامی و مەزهەبیەکان بەیەک کاری هەمیشەیی خۆیان دەزانن.

١١/١/٢٠١٥

وەرگێڕانی لە فارسییەوە کاوە عومەر

http://bit.ly/14Gs6GU

لە ژورنالی ڕۆژانەدا بڵاوکراوەتەوە