داخستنی کەناڵی ئازادی پێشێلکردنی ئازادی دەربڕین و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسیە!!

 

بەپێی ڕاگەیاندنی هیوا عمر بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئازادیەوە لە ڕۆژی ٢٥\٧\٢٠١٨ دا کەناڵی ئازادی داخراوە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. بە پیێ ڕوونکردنەوەکانی بەڕیوەبەری گشتی کەناڵی ئازادی هیچ هۆیەک نیە کە پاساوی داخستنی کەنالەکەیان بدات، تەنها پاساوێک نەبونی بێ مۆڵەتیە ، لە کاتێکدا ئەوان لە ساڵی ١٩٩٢ کاردەکەن و ئامادەشن هەر پارەیەکیان لەسەر بیدەن، بەڵام دەسی دەسیان پێ دەکەن.

ئێمە وەک حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ئیدانەی داخستنی کەناڵی ئازادی دەکەین داوا دەکەین دەست بەجێ ئازادی بۆ بەردەوام بوونی کاناڵی ئازادی بسەڵمێنرێت. داخستنی کەناڵی ئازادی بەشێکە لە بەرتەسک کردنەوەی ئازادیە سیاسی و مەدەنیەکان لە کوردستاندا  پێشێلکردنی ئازادی دەربڕین و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسیە.  

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٦\٧\٢٠١٨